شێر (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شێر
پۆستەری فیلم
دەرھێنەرGگارس داڤیس
شانۆنامەLuke Davies
لەسەر بنەمایگەشتێکی درێژ بۆ ماڵەوە 
لە لایەن ساروو بیریلی
لاری بوترۆز
ئەکتەران
مۆسیقا
وێنەگری سینەماییGreig Fraser
مۆنتاژAlexandre de Franceschi
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوە
دەرچوون
  • ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (2016-09-10) (TIFF)
  • ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (2016-11-25) (ئەمریکا)
  • ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (2017-01-19) (ئوسترالیا)
  • ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (2017-01-20) (بەریتانیا)
ماوەی فیلم١١٨ خولەک[١]
وڵات
  • ئوسترالیا
  • بەریتانیا
زمان
  • ئینگلیزی
  • هیندی
  • بەنگالی
تێچوون١٢ ملیۆن دۆلار[٢]
داھات٨٥ ملیۆن دۆلار[٣]

شێر (بە ئینگلیزی: Lion) فیلمێکی درامای ٢٠١٦یە، لەدەرهێنانی گارس داڤیسە، کە یەکەم کاری دەرهێنانێتی. فیلمەکە لەنووسینی لوک داڤیسە و لەسەر ژیانی ساروو بیریلی (Saroo Brierley) کە لەمنداڵێکە لە هندستان ون دەبێت و دوایی ژن و مێردێکی ئوسترالی ھەڵی دەگرنەوە لە خانەی هەتیووانی کەلکەتە. هەریەکە لە دیڤ پاتێل و نیکۆڵ کیدمەن و چەندین ئەکتەری دیکە لەم فیلمەدا ڕۆڵییان گێڕاوە.

فیلمی شێر، پاڵێورای شەش خەلاتی ٨٩ەمین خەڵاتی ئۆسکاری ٢٠١٧یە لەوانە باشترین فیلم، باشترین ئەکتەری پاڵپشت (دیڤ پاتێل)، باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت (نیکۆلا کیدمەن)، باشترین چیڕۆکی بەکارهێنراو. وە لە ٧٠ەمین خەڵاتی ئەکادیمی بەریتانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشت بۆ دیڤ پاتێل وە خەڵاتی باشترین چیڕۆکی بەکارهێنراوی بەدەستھێنا.

چیرۆک[دەستکاری]

لەسالی ١٩٨٦، ساروو تەمەنی تەنیا پێنج ساڵانبووە کە لەگەڵ برا گەورەکەی «گادوو» و خووشکەکەی و دایکی دەژیان لە خاندوا لە هیندستان. ساروو و گادوو بەیەکەوە خەڵووزی شەمەندەفەرەکانییان دەدزی بۆئەوەی مامەڵەی پێبکەن و بیگۆڕنەوە لەگەڵ خواردن و شیر. شەوێکییان گادوو چوو بۆئەوەی دووبارە کارێک بکات بەڵام سارووش بەدوای دەکەوێت و بەشەمەندەفەر گەشت دەکەن. لەڕێگادا ساروو زۆر ماندووە و خەوی لێدەکەوێت بەڵام گادوو جێدەهێڵێت و پێی دەڵێت دەگەڕێتەوە و لەشوێنی خۆت بخەوە و مەڕۆ. دواتر ساروو کە هەڵدەستێت چاوەڕێی براکەی دەکات بەڵام کە ناگەڕێتەوە ئەویش دەستدەکات بە گەڕان بەدوای براکەی (گادوو). لەئەنجامدا کاتێک دەچێتە نێو شەمەندەفەرێکەوە ساروو دەرگاکانی لێدادەخرێت و شەمەندەفەرەکە بەرەو شوێنێکی دووری دەبات کە چەند ڕۆژێک لە ڕۆیشت بەردەوامە و لەکۆتاییدا شەمەندەفەرەکە دەگاتە هەرێمی بەنگالی ڕۆژاوا لە هیندستان بەدیاریکراوی شاری کەلکەتە. لەوێ ساروو لە خەڵکەکە تێناگات بەهۆی زمانی جیاوازییان لە زمانی هیندی و خەڵکەکە بە زمانی بەنگالی دەدوێن. لەشەوی یەکەمی لە کەلکەتە لە وێستگەیەک دەخەوێت لەپاڵ چەند منداڵێکی دیکەی بێ دایک و باوک، دواتر چەند چەتە و پیاوخراپێک هێرش دەکەنە سەر ئەو منداڵانە و بەشێکی زۆرییان دەگرن، بەڵام ساروو بەڕاکردن خۆی دەربازدەکات. دوای ئەوە ساروو ژنێکی بەڕوواڵەت هاوڕێ و باش دەناسێت بەناوی نوور کە دەیباتەوە ماڵەکەی خۆی و لەوێ خواردنی پێدەدات و پێی دەڵێت کە سبەی پیاوێک دێت بەناوی ڕاما و «دەتوانێت دایکت بۆ بدۆزێتەوە»، ئەمەش ساروو خۆشحاڵدەکات. بەڵام کە بۆ بەیانی ڕاما دەگات و ساروو تێبینی هەڵسووکەوتی نوور و ڕاما دەکات و تێدەگات نیازی خراپەیان هەیە بۆیە لەوێ ڕادەکات.

دوای ماوەیەک پیاوێک ساروو دەدۆزێتەوە و دەیباتە بنکەی پۆلیس، لەوێ وێنەی لە ڕۆژنامەکان بڵاودەکەنەوە بەڵام کەس هەواڵی ناپرسێت. سەرەنجام پۆلیس ساروو دەبەنە بنکەی خانەی هەتیووان. لەوێ دوای سێ مانگ مانەوە لەوێ خێزانێکی ئوسترالی داواکاری پێشکەش دەکەن و لەئەنجامدا ساروو دەچێتە ئوسترالیا و لەوێ لەگەڵ ئەو ژن و مێردە دەژین. دوای ساڵێک خێزانە ئوسترالییەکە منداڵێکی دیکەش هەڵدەگرنەوە کە ئەویش وەکوو ساروو ڕەشپێستە، بەڵام ئەو خووی بەوە گرتووە کە ئازاری خۆی بدات.

بیست ساڵ دواتر، ساروو کوڕێکی گەنجە و لە مالبۆرن دەژی بەمەبەستی خوێندنی بەڕێوەبردنی هوتێلەکان. لەوێ ساروو لەگەڵ لوسی کچەخوێندکارێکی ئەمریکی پەیوەندی دەبەستێت و لەماڵی هاوڕێیە هیندییەکانییان دەژین. ڕۆژێ ساروو خواردنی جەلەبی دەبینێت کە بیری منداڵی و ڕۆژانی هیندستانی دێنێتەوە یاد. دوای ئەوەی ڕووداوەکانی ژیانی بۆ هاوڕێکانی باسدەکات ئەوانیش پێشنیاری بۆ دەکەن کە بەرنامەی گووگڵ ئێرت بەکاربھێنێت بۆدۆزینەوە ماڵباتی خۆی.

دوای ئەوەی ساروو لەماڵەوە بۆماوەیەکی زۆر دەگەڕێت بەدوای شوێنی ماڵە ڕەسەنەکەیان لە هندستان. ساروو شوێنی کارکردنی دایکی دەدۆزێتەوە پاشان شوێنی ماڵەوەیان دەدۆزێتەوە کە خاندوا بوو. ساروو دەگەڕێتەوە بۆ هندستان و بۆ ماڵەکەی، لەوێ دایک و خووشکە ڕاستەقینەکەی دەدۆزێتەوە. بەڵام هەواڵێکی ناخۆش دەبیستێت کە گادووی برای مردووە لە هەمان ئەو شەوەی کە ساروو ونببوو، بەڵام دایکی ساروو هەرگیز کۆڵی نەداوە لە دۆزینەوەی کوڕەکەی و بڕوایی خۆی لە بەزیندووبوونی کوڕەکەی. فیلمەکە کۆتایی دێت و ڤیدیۆی ڕاستەقینەی ساروو لێدەدرێت کە دایکە ڕاستەقینە و ئوسترالییەکەی بەیەکەوە ساروو لەباوەشدەگرن و دواتر ساروو ئەوە دەزانێت کە ناوی ڕاستەقینەی خۆی شێرو واتە (شێر)ە نەوەک ساروو.

ژێدەرەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Lion (PG)". British Board of Film Classification. December 2, 2016. Retrieved December 2, 2016.
  2. ^ "Lion, Starring Dev Patel, Nicole Kidman, and Rooney Mara, Notches Four Golden Globe Nominations (Including Best Picture) and Zurich Film Festival Diversity in Film Award". Vanity Fair. Retrieved January 5, 2017.
  3. ^ "Lion (2016)". Box Office Mojo. Retrieved February 20, 2017.