شێری شاخەکە (سیستەمی کارپێکەری)
ڕواڵەت
(لە شێری شاخهکه (سیستهمی کارپێکهری)ەوە ڕەوانە کراوە)
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
شێری شاخەکە یەکێکە لە زنجیرە وەشانەکانی سیستمی کارپێکەری و خێزانی OSX ی ئەپڵ وە بەوەشانی ١٠،٨ لەکۆنگرەی ئەپڵ ناسێنرا ، ئەم وەشانە لەڕۆژی ٢٥ی تەمموزی ساڵی ٢٠١٢ وەشێنرا کە نرخەکەی ١٩،٩٩ دۆلاری ئەمریکی بووە کە پاڵپشتی سەکۆی x86-64 دەکا ، ئەم وەشانە پاڵپشتی ھەریەکە لە ئای ماک(٢٠٠٧) و ماک بووک (دەرچووی سەرەتای ٢٠٠٩) و ماک بوک پڕۆی (دەرچووی دوای ٢٠٠٧) و ماک بووک ئێری (دەرچووی دوای ٢٠٠٨) وە ماک پڕۆی (دەرچووی سەرەتای ٢٠٠٨) و ئێکس سێرڤی (دەرچووی ٢٠٠٩) دەکات ، بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕێ ئەپڵ ئەم وەشانەی تەنیا لە چوار ڕۆژدا زۆرتر لە ٣ ملیۆن دانەی لێ فرۆشرا یان داگیراوە.
نوێکاریەکان
[دەستکاری]- Reminder : دەتوانرێ وەک بیرھێنەرێک بەکاربێت ، پێشتریش بۆ سیستمی کارپێکەری ئای ئۆ ئێس ٥ وەشێنرابوو
- Game center : ئەمە بۆ کێبڕکرێکردن لە نێوان بەکارھێنەرانی ئەپڵ لە یاریە کان دا ، ێشتریش بۆ سیستمی کارپێکەری ئای ئۆ ئێس ٥ وەشێنرابوو
- Notification center:ئەمە بۆ ئاگادار کردنەوەی بەکارھێنەرەکەیە لەکاتی ھاتنی پۆستی ئەلیکتڕۆنی نوێ و پەیامەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و چەندان شتی تر ، ێشتریش بۆ سیستمی کارپێکەری ئای ئۆ ئێس ٥ وەشێنرابوو
- power nap: بۆ تازەکردنەوە (ئەپدەیت) بەکاردێت تەنانەت لەوکاتەی کۆمپیوتەرەکەت خەوتبێت (Sleep)
- Dictation: بۆ تایپکردنی ئەو قسانەی بەکارھێنەر دەیکات ((پاڵپشتی زمانە جیھانیەکان دەکات لەوانە ئینگلیزی))
- Auto save:زۆر کات خەریکی کارکردنی لەسەر پڕۆگرامێ بەڵام نەتوانیوە کرداری پاشەکەوت (Save) بە ئەنجام بگەیەنیت ئەوا بەھۆی ئۆتۆ سەیڤ خۆکارانە پاشەکەوتی دەکات
- Face Book and Twitter: دەتوانیت بەئاسانی سوود لەم دوو تۆڕە کۆمەڵایەتیە وەرگریت و بەکاریان بھێنیت
سەرچاوە
[دەستکاری]١)ماڵپەڕی ئەپڵ بابەتی Mountain Lion Downloads Top Three Million ٢)گۆڕانکاریەکانی شێری شاخەکە | ماڵپەڕی ئەپڵ