شێخ نافێع مەزھەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
شێخ نافێع مەزھەر
لەدایکبوون١٩١٣
سەقز، ئێران
مەرگ١٩٩٩
سەقز، ئێران
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر و وەرگێڕ
سەرناوشپرزە
ئایینئیسلام، سوننە
منداڵەکانموفیدە مەزھەر

شێخ نافێع مەزھەر ناسراو بە شپرزە (١٩١٣ لە سەقز، ئێران – ١٩٩٩) شاعیر و وەرگێڕێکی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو.[١]

ژیان[دەستکاری]

نافێع مەزھەر کوڕی حاجی شێخ مەحموود و کوڕەزای حاجی شێخ ئیبراھیمی خەڵکی کەسنەزان بوو. لە ساڵی ١٢٩٢ی کۆچی لە شاری سەقز لەدایک بوو و خوێندنی سەرەتایی لای چەند مامۆستای ئایینی تەواو کرد.[٢]

لە گوندی تاڵەجەڕ سەر بەناوچەی سەرشیو لە سەقز لە ساڵی ١٣١٣ ھەتاوی لای مامۆستا شێخ محەممەد مەردووخ قزڵبڵاخی دەرسی خوێندووە و سەرەتای شاعیری شیخ مەزھەر لێرەوە دەستی پێ کرد. ھەر لەو ساڵەدا کۆچی کرد بۆ سلێمانی لەباشووری کوردستان و لە وێ زۆربەی شاعیران کوردستان وەک پیرەمێرد، قانع و موفتی پێنجوێنی مولاقات کرد. لە ساڵی ١٩٣٦ زاینی بوو بە سەربازی سوپای ئێراق و لە وێ دامەزرا بەڵام لە ساڵی ١٣٢٠ ھەتاوی گەڕاھوە کوردستانی ڕۆژھەڵات و ماوەیێک زیندان کرا. پاشان دەبێتە فەرمانبەری ئیدارەی شێر و خورشید. شێخ نافێع مەزھەر پشتیوان و ھاندەری شاعیران و شێعر و ئەدەبی کوردی بوو و بۆ ئەم مەبەستە زۆر جار گیان و ماڵی خۆی خستە زەخت و خەتەر.[٣]

شێخ نافێع لە ڕۆژی چواری بەفرانباری ١٣٧٧ ھەتاوی لە شاری سەقز و لە تەمەنی ٨٥ ساڵاندا کۆچی دوایی کرد.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

موفیدە مەزھەر کچی شێخ نافێع ئەم کتێبەی لە دوای کۆچی دوایی باوکی لە چاپدا و بڵاوی کردەوە.

نموونە شیعر[دەستکاری]

ئەشق و مەولەوی
ئەڵا ئەی مەولەوی دەستم بە دامانت لەمەولاوە ئەتۆ شەمس و منیش وەک تۆ موریدم بەرکە بەم لاوە
لەتیشکی نووری خورشیدی جەماڵی عیشقە سووتاوم ھەموو شاھان و دەزگا چوون و نەیرووی عیشقە ھەر ماوە
ئەمن پیر بووم و یار پیر بوو کوڕی یار پیرەمەردێکە بەڵام ھەر مەسنەوی تۆیە ئەڵەی ھەردوێنێکە وتراوە
ئەگەر دونیا ببێتە ئاو و ئاگر عالەمێ بگرێ چ باکیکێ ھەیە شەخسێ کە وا حەیران و شێواوە
شپرزەم ئیفتغارم ھەر نەزانین و نەفامیمە خۆشا بۆ ئەو کەسەی وەک من لە عیلم و عەقڵی لاداوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]