شێخ قاسم قەیسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

قاسمی کوڕی ئەحمەدی کوڕی خەلیلی کوڕی حمدی قەیسیە، باوکی پێی وتراوە شێخ ئەحمەدی فەرەزی واتە زانستی میراتی باش زانیوە، براکەیشی شێخ عبدولکریم قەیسی یەکێکە لە زانایانی عێراق، بنەماڵەیەکی زانستی و ئەدەبی شاری بەغداد بوون. لـــە ساڵی ١٨٧٦ لــە شاری بەغداد لەدایکبووە، ھەر لە منداڵیەوە زیرەکی پێوە دیار بووە و لـە تەمەنی منداڵیدا قورئانی پیرۆز لەبەردەکات و باوکی دەنێرێتە خزمەت زانا بەرزەکان وەک ھەر دوو عەللامە (عبدولوەھاب نائب و غلام رسول ھیندی) و عەللامە (عبدولسلام شەواف) پاشانیش لە تەسەوفدا لەسەر دەستی شێخ (عبدولمحسن التائی) پەروەردە دەبێت.. وەکوو مامۆستا مەلا عبدولکریمی مودەڕیسیش لە (یادی مەردان) دا نــاوی لە ڕێزی خەلیفەکانی شێخ عمر زیائەددیندا ھێناوە کە یەکێک بووە لە خەلیفەکانی ئەو زاتە و بە خزمەتی شێخی زیائەددین گەیشتووەو لە خزمەتیدا ماوەتەوە چەندین کەڕاماتی شێخانی ھەورامانی گێڕاوەتەوە شێخ قاسم قەیسی کاتێک پێگەیشتوو تێگەیشت بۆ یەکـەم جار لە ساڵی (١٩٠٠)لە شاری خانەقین دامەزرا، پاشان ڕوویکردە ناوچەی (صوەیرە)، پاشان چوەوە شاری (بەغداد) و کرایە ئەندام مەجلیس عیلمی وەزارەتی ئەوقاف و کرایە مودەڕیس لە چەند شوێنێکا و پاشان بووە ڕەئیسی مەجلیس عیلمی و موفتی (عێراق) و ڕەئیسی کۆمەڵەی (ھیدایە) و دواجار بووە پێش نوێژ و وتار خوێن لە (حەزرەتی گەیلانی) و بەردەوام خەریکی تەدریس و پێگەیاندنی تەلەبە شەرعیەکان بوو، تا ئیجازەی زانستی پێدەدان.. دواجار شێخ قاسم قەیسی دوایی بەڕێکردنی (٧٩) ساڵ لە تەمەنی پڕ بەرەکەتی لە خزمەتی دین و موسڵماناندا لــــە ساڵی (١٩٥٥) وەفات دەکات و لە گەڕەکی ئەعزەیەوە جەنازەکەی دەھێنن بۆ بارەگایی (حەزرەتی گەیلانی) و لەوێدا بە خاکی دەسپێرن.. اعلی اللە مقامە وجعل العلیین مأواە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

http://mohammedbistany.blogspot.com/2018/09/blog-post_16.html?m=1[بەستەری مردوو][بەستەری مردوو]