شێخ تەھای نەھری
ڕواڵەت
(لە شێخ تەھای شەمزینانیەوە ڕەوانە کراوە)
شێخ تەھای شەمزینی یا شێخ تەھای نەھری شێخی تەریقەتی نەقشبەندی و کەسایەتیی ئایینیی کوردی سەدەی نۆزدە بووە. شێخ تەھا باوکی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری کەسایەتیی شۆڕشگێڕی کورد بووە. تەھا خەلیفەی مەولانا خالیدی نەقشبەندی بووە و لە ناوچەی شەمزینان و بڕێک لە موکریان تەریقەتی نەقشبەندیی برەو پێداوە. ئەو لەگەڵ محەممەدشای قاجاڕدا پەیوەندییەکی نزیکی ھەبوو و ھەر لەسەر ئامۆژگاریی ئەو خەدیجە خانمی کوردستانی، دایکی عەباس میرزا، بوو بە ژنی محەممەد شا.[١] جگە لەمە شێخ تەھا کتێبێکی عەقیدەی بە زمانی کوردیی سۆرانی لێ بە جێ ماوە، کە بە پەخشان نووسراوە.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ کسروی، احمد، "زندگی و زمانه احمد کسروی، در برگیرنده: زندگانی من، ده سال در عدلیه، چرا از عدلیه بیرون آمدم" گردآوری و ویرایش امینی، م. شرکت کتاب، ١٣٩٥. ژپنک ٩٧٨١٥٩٥٨٤٥٥٣٥.
- ↑ قەرەداغی، م. ع. (٢٠٠٨)، دەقنامە: بەیت و ھۆنراوە کوردییەکان، دەزگای ئاراس، ھەولێر.
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |