قەزای شێخان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە شێخان (قەزا)ەوە ڕەوانە کراوە)
قەزای شێخان
نەخشەی قەزای شێخان لە پارێزگای دھۆکدا
Map
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای دھۆک
مەڵبەندشێخان
بوون بە قەزا١٦ کانوونی یەکەمی ١٩٢٤
ڕووبەر
 • سەرجەم١٬٢٩٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٠٠ میلی چوارگۆشە)
بەرزترین بەرزایی
٤٧١ مەتر (١٬٥٤٥ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٤٥٬٠٤٣
 • چڕی١١٢ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٩٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
سەرناوی دانیشتووشێخانی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کورمانجی و سۆرانیعەرەبی، سوریانی
 • ئایینئیسلام (سوننە و شیعەمەسیحی و ئێزیدی
 • ب پ م(٢٠١٧)٠،٧٥٨[١]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+4:30 (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

قەزای شێخان (بە عەرەبی: قضاء شیخان، بە ئینگلیزی: Shekhan District) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی شێخانە.[٢]

ناو[دەستکاری]

ناوی ئەم قەزایە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارۆچکەی شێخانە، ناوی شێخان زیاتر بۆ ئێزیدییەکان و میرنشینەکەیان و شێخەکانیان وەک شێخ ئادی و شێخ حەسەن و شێخ محەممەد ڕەشان و …ھتد دەگەڕێتەوە، مەزاری ھەموو ئەم شێخانەش کە بۆ ئێزیدییەکان گەلێک گرنگە دەکەونە دەورووبەری شارۆچکەی شێخان(ئیسفنێ). [٣]

مێژوو[دەستکاری]

  • ساڵی ١٨٩١ لە ساڵنامەی مووسڵ کە لەلایەن عوسمانییەکانەوە دەردەچوو، ھاتووە کە قەزای مووسڵ لە دوو ناحیە پێکھاتووە کە (عەشائر سەبعە و شێخان)ە. لە بنەچەدا قەزای شێخان یەکێک بوو لە ناحییەکانی سەر بە قەزای مووسڵ، بەڵام دوای پێکھێنانی دەوڵەتی عێراق، قەزای شێخانیش پێکھێنرا، جگە لە ناحیەی ناوەندی شێخان ناحیەی ئەلقۆشیشی گرتە خۆی. ھەروەھا لە ساڵی شەستەکاندا ناحیەی ئەترویش(مزووری) بەم قەزایە لکێندرا کە پێشتر ناحیەی ئەترووش سەر بە قەزای دھۆک بوو،پاشان ناحیەی ئەلقۆش لە قەزای شێخان دابڕا بۆ ئەوەی لەگەڵ ناحیەی تلکێف قەزایەکی تازە، بەناوی قەزای تلکێف پێکبھێنن، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٧١ ناحیەی مرێبا لە چوارچێوەی ئەم قەزایەدا پێکھێنرا.[٤]
  • لە سەرەتای حەفتاکانەوە سەرتاپای قەزاکە دووچاری چەند ھەڵمەتێکی ڕاگواستن و بەعەرەبکردن بووەوە و ساڵی ١٩٧٦ دەسەڵاتدارانی عێراق پڕۆسەی بەعەرەبکردنیان تەواو کرد، دوای ئەوەی دانیشتوانی کورد لە ھەر سێ ناحیەی(ناوەندی شێخان و ئەتریش و مرێبا) لە ناوچەکانی خۆیاندا ڕاگوێزران و دەست بەسەر زەوییەکانیاندا گیرا و ڕاگوێزرانە گوندەکانی قەزای ئاکرێ و کۆمەڵگاکانی(چڕە و کەڵەکچی و قەسرۆک و شوێنی تر). (٤٧) گوندی سەر بە ناحیەی ناوەندی شێخان و (٨٧) گوند لە ناحیەی ئەتریش و (٧٤) گوند لە ناحیەی مرێبا دووچاری پڕۆسەکانی ڕاگواستن و بەعەرەبکردن بوونەوە، بەڵام ئەو گوندانەی ئێزیدی بوون دووچاری ڕاگواستن نەبوون ئەوانیش لە سەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا بە عەرەب تۆمارکران، ھەرچەندە ئەوانیش لە چەند کۆمەڵگایەکی زۆرەملێدا کۆکرانەوە وەک کۆمەڵگاکانی(مەھت و شێڤ شیرین و نسریە و ئەلرسالە و بەدریە و شێخکا … ھتد).

جوگرافیا[دەستکاری]

سنوری قەزای شێخان، لە باکوورەوە قەزای ئامێدی، لە باشوورەوە قەزای مووسڵ، لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای ئاکرێ و قەزای بەردەڕەش، لە ڕۆژاواوە قەزای تلکێفە.[٥]

ڕووی ناوچەکە[دەستکاری]

  • ناوچەی شاخاوی:

ئەم ناوچەیە دەکەوێتە باکووری قەزاکە و ھەموو ناوچەکانی ناحیەی ئەتریش دەگرێتەوە و نزیکەی ٣٠٪ی ڕووپێوی قزاکەیە.

  • ناوچەی دەشتایی:

دەشتی ناوکوڕ و دەشتی پەپایێ و دەشتی شەمکان دەگرێتەوە و دەکەوێتە ناوەڕاستی قەزاکە و نزیکەی ٦٠٪ی ڕووپێوی قەزاکە پێکدەھێنێت.

  • ناوچەی گەوەک(بەرز و نزمی):

دەکەوێتە باشوور و قەدپاڵی چیای مەقلوب دەگرێتە خۆی و نزیکەی ١٠٪ی ڕووپێوی قەزاکە پێکدەھێنێت.

دانیشتوان[دەستکاری]

  • دانیشتوانی ئەم قەزایە لە ساڵی ٢٠١٠دا (١٤٥٫٠٤٣)کەس بووە.
  • پێکھاتەی نەتەوەی ئەم قەزایە زۆرینەی کورد و کەمینەیەک ئاشوورییەکان تێدا دەژین.[٦]

کارگێڕی[دەستکاری]

لە ڕووی کارگێڕییەوە ئەم قەزایە پێک ھاتووە لە پێنج ناحیە کە ئەمانەن:[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا(کوردی).
  3. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  4. ^ خەسرۆ گۆران. کورد لە پارێزگای مووسڵ(کوردی).
  5. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. ڕووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان(کوردی).
  6. ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا(کوردی).
  7. ^ دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕییەکانی هەرێمی کوردستان(کوردی).