شیرینیی دوای نان
| شیرینیی دوای نان | |
|---|---|
| لقی | چێشت، خۆراک، course، sweet dish |
| لە پێش | main course، entremet |
| لە دوای | قاوە |
| ھاشتاگ | dessert |
شیرینیی دوای نان ژەمێکە کە کۆتایی بە نانخواردنێک دێنێت؛ ژەمەکە لە خواردنی شیرین پێکدێت، وەک کێک، بسکیت، ئایسکرێم، و لەوانەیە خواردنەوەیەکیش، وەک شەرابی شیرینیی دوای نان یان لیکیۆر. ھەندێک کولتوور ئەو خواردنانەی کە زیاتر تامیان سوێرە، شیرینیان تێدەکەن بۆ دروستکردنی شیرینیی دوای نان. لە ھەندێک شوێنی جیھاندا، ھیچ نەریتێک نییە بۆ ژەمی شیرینیی دوای نان بۆ کۆتاییھێنان بە نانخواردن.
لە مێژوودا، ژەمی شیرینیی دوای نان بە تەواوی لەو خواردنانە پێکدەھات کە 'لە کۆگاوە' دەھاتن، لەوانەش میوەی تازە، کوڵاو، پارێزراو، و وشککراوە؛ گوێز؛ پەنیر و خواردنە شیرەمەنییەکانی تر؛ بسکیتی وشک و وافەر؛ و سەھۆڵ و ئایسکرێم.[١] خواردنە شیرینەکانی چێشتخانە، وەک شیرینیی تازە ئامادەکراو، مێرینگ، کاستەرد، پودینگ، و میوەی برژاو، لە ژەمی ئانترەمێتدا پێشکەش دەکران، نەک لە ژەمی شیرینیی دوای ناندا؛ بەڵام، تا سەدەی ٢٠، ئانترەمێتە شیرینەکان ھاتبوونە ناو شیرینییەکانی دوای نانەوە.[٢][٣]
زاراوەی مۆدێرنی شیرینیی دوای نان دەکرێت بۆ زۆرێک لە شیرینییەکان بەکاربھێنرێت، لەوانەش میوە، کاستەرد، جەلاتین، پودینگ، بسکیت، کولیچە، ماکارۆن، شیرینی، پای، تارت، کێک، ئایسکرێم، و سووپی شیرین.