شیان
| شیان | |
|---|---|
| بە Chinese (China): 西安市 | |
| بەشێکە لە | شێنسی |
| ناو بە زمانی فەرمی | 西安 |
| کیشوەر | ئاسیا |
| وڵات | چین |
| پایتەختی | شێنسی |
| دابەشکاریی کارگێڕی | شێنسی |
| پۆتانی شوێن | ٣٤°١٥′٤٠″N ١٠٨°٥٦′٣٢″E |
| سەرۆک | Ye Niuping |
| ئەنجومەنی یاسادانەر | Municipal People's Congress of Xi'an |
| ئەندامی | League of Historical Cities، فیدراسیۆنی شارە گەشتیارییەکانی جیھان |
| دانیشتووان | ١٢٬٩٥٢٬٩٠٧ |
| بەرزی لە ئاستی دەریا | ٤٠٥ مەتر |
| خاوەنی | Xi'an Metro Line 2، Xi'an Metro Line 1، Xi'an Metro Line 3، Xi'an Metro Line 4 |
| جێگەی دەگرێتەوە | چانگان |
| ڕووبەر | ١٠٬٠٩٦٫٨١ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| کۆدی پۆستە | 710000 |
| وێبگە | http://www.xa.gov.cn/ |
| ھاشتاگ | Xian |
| ھێمای فەرمی | Styphnolobium japonicum، ھەنار |
| کۆدی تەلەفۆن | 29 |
| کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | 陕A، 陕U |
![]() | |
شیان پایتەختی پارێزگای شێنسیی چینە. شارەکە کە شارێکی ئاستی ژێر-پارێزگایە لەسەر دەشتی گوانژۆنگ،[١] سێیەم پڕدانیشتووترین شاری ڕۆژاوای چینە لە دوای چۆنگچینگ و چێنگدوو، ھەروەھا پڕدانیشتووترین شاری باکووری ڕۆژاوای چینە.[٢] کۆی ژمارەی دانیشتووانی لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠٢٠دا ١٢٫٩٥ ملیۆن کەس بووە، بە دانیشتووانی شارنشینی ٩٫٢٨ ملیۆن کەسیشەوە.[٣]
شیان یەکێکە لە کۆنترین شارەکانی چین.[٤] شیان کە لە زۆربەی مێژووەکەیدا بە چانگان ناسراوە، یەکێکە لە پێنج پایتەختە دێرینە گەورەکەی چین، کە پایتەختی چەندین زنجیرە فەرمانڕەوایی سەرەکی بووە لە مێژووی چیندا، لەوانەش ڕۆژاوای ژۆو، چین، ھانی ڕۆژاوا، سوی، ژۆوی باکوور، و تانگ.[٥] لە ئێستادا شیان دووەم پڕسەردانکەرترین شوێنی گەشتیارییە لە چین. شارەکە یەکێک بوو لە خاڵەکانی کۆتاییی ڕێگای ئاوریشم لە سەردەمە دێرینەکان و سەدەکانی ناوەڕاستدا، ھەروەھا شوێنی سوپای تێراکۆتای سەدەی سێیەمی پێش زایینە کە لەلایەن ئیمپراتۆر چین شی ھوانگەوە دروست کرابوو؛ کە ھەردووکیان لەلایەن یوونێسکۆوە وەک شوێنی کەلەپووری جیھانی تۆمار کراون.
لە ساڵانی ١٩٨٠وە، وەک بەشێک لە گەشەسەندنی ئابووریی ناوخۆی چین بە تایبەت بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووری ڕۆژاوا، شیان پەرەی سەندووە و بووەتە ناوەندێکی کولتووری، پیشەسازی، سیاسی و پەروەردەیی، و توێژینەوە و پەرەپێدان. لە ئێستادا شیان خاوەنی پێگەی ژێر-پارێزگایە، و کارگێڕیی ١١ ناوچە و ٢ شارستان دەکات.[٦] لە ساڵی ٢٠٢٠دا، شیان لەلایەن تۆڕی توێژینەوەی جیھانگیری و شارەکانی جیھانەوە وەک شارێکی بیتا مەنفی (Beta-) (ئاستی دووەمی جیھانی) پۆلێن کرا،[٧] و بەپێی ڕیزبەندیی خودی وڵاتەکەش، پلەی ١٧یەمی بەدەستھێنا؛[٨] ھەروەھا بەپێی پێنوێنی سەنتەرە داراییەکانی جیھان، یەکێکە لە ١٠٠ ناوەندە داراییە سەرەکییەکەی جیھان.[٩] شیان لەسەر ئاستی جیھان لە ڕووی بەرھەمی زانستییەوە لە پلەی ١٦یەمدایە و لە ڕۆژاوای چینیشدا لە پلەی یەکەمدایە،[١٠] و شوێنی چەندین دامەزراوەی خوێندنی باڵای ناسراوە، وەک زانکۆی شیان جیاوتۆنگ، زانکۆی پۆلیتەکنیکی باکووری ڕۆژاوا، زانکۆی شیدیان و زانکۆی باکووری ڕۆژاوا.[١١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Illuminating China's Provinces,Municipalities & Autonomous Regions-china.org.cn». لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ «最新中国城市人口数量排名(根据2010年第六次人口普查)» 最新中国城市人口数量排名(根据2010年第六次人口普查) (بە چینی). ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ «经济社会发展统计图表:第七次全国人口普查超大、特大城市人口基本情况 - 求是网» 经济社会发展统计图表:第七次全国人口普查超大、特大城市人口基本情况. Qiushi Online (بە چینی). لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ Sullivan، Lawrence R.؛ Liu-Sullivan، Nancy (٢٩ی ئازاری ٢٠٢١). Historical Dictionary of Chinese Culture. Bloomsbury Publishing PLC. ژپنک ٩٧٨-١-٥٣٨١-٤٦٠٤-٠.
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "encarta" نەدراوە - ↑ 中央机构编制委员会印发《关于副省级市若干问题的意见》的通知. 中编发[1995]5号 (بە چینی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ «GaWC - The World According to GaWC 2020». Globalization and World Cities Research Network. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «中国百强城市榜单发布,你的城市上榜了吗?» 中国百强城市榜单发布,你的城市上榜了吗? (بە چینی). ٢١ی ئایاری ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «GFCI 36 Rank - Long Finance». www.longfinance.net. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Leading 200 science cities | | Supplements | Nature Index». www.nature.com. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «The top 500 cities by scientific output in 2017 | Nature Index 2018 Science Cities | Supplements | Nature Index». ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
