شۆڕشی گوڵان
| شۆڕشی گوڵان | |||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| بەشێک لە تێکھەڵچوونی نێوان عێراق و کوردەکان | |||||||
| |||||||
| شەڕکەرەکان | |||||||
|
|
| ||||||
| فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
|
|
| ||||||
شۆڕشی گوڵان بە شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز ناودەبرێت، شۆڕشێکی چەکداری و ململانێیەکی سەربازیی نێوان ھێزە کوردییەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕژێمی بەعسی عێراق بوو، لە باشووری کوردستان لە ٢٦ی شووباتی ١٩٧٦ (٢٦ی گوڵانی ١٩٧٦) ھەڵگیرسا و تا ساڵی ١٩٩١ و تا ڕاپەڕینی بەھاری ١٩٩١ بەردەوام بوو. شۆڕشی گوڵان درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول بوو.[١][٢][٣][٤]
ھەڵگیرسانی شۆڕش
[دەستکاری]لە دوای ڕێککەوتننامەی جەزائیر و نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، کە بە سەرکردایەتیی مەلا مستەفا بارزانی ھەڵگیرسابوو، پارتی دیموکراتی کوردستان و ناوەخۆی حیزبەکە شێوابوو و زۆربەی پێشمەرگە و فەرماندەکانی ھێزە کوردییەکان ئاوارەی خاکی ئێران ببوون. بەڵام دوای کۆبوونەوەکانی نێوەخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٥ بە بڕیاری مستەفا بارزانی دووبارە شۆڕش ھەڵگیرسایەوە و پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێکخرایەوە و کادیرەکان و بەرپرسە حیزبییەکان دووبارە گەڕانەوە بۆ شۆڕش.[١][٢][٤][٣]
ھەرچەندە دۆخی تەندرووستیی مستەفا بارزانی لەوکاتەدا جێگیر نەبوو، بەڵام کارووبارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و شۆڕش بە دەستی مەسعوود بارزانی و ئیدریس بارزانی بوو. دوای ئەوەی ھێزەکان ڕێکخرانەوە، یەکەم پێکدادانی نێوان ھێزە کوردییەکان و ڕژێمی بەعس ڕوویدا کە ھێزە کوردییەکە پێکھاتبوو لە ٢٣ پێشمەرگە و دوای ئەم پێکدادانە یەکەم شەھیدی شەڕەکەی لێکەوتەوە.[١][٥][٣]
دوای مردنی مستەفا بارزانی لە ١٩٧٩دا، مەسعوود بارزانی وەک جێگری مستەفا بارزانی لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک سەرۆکی پارتی ھەڵبژێردرا[٦] و شۆڕشی گوڵان بەردەوام بوو و پاش ئەمە، ڕێککەوتنێک لە نێوان پەدەکە و چەند لایەنی دیکەی کوردی وەک حیزبی شیوعیی کوردستان و پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرا. دوابەدوای ڕووداوەکان ئیدریس بارزانی کۆچی دوایی کرد و لە دواییدا بەرەی کوردستانی پێکھێنرا و بەمەش حیزبە کوردییەکان توانیان یەکبگرن و لە پاش کۆبوونەوەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چەند حیزبی تری وەک پارتی گەل و پاسۆک و حیزبی سۆسیالیست کرا و ئەمەش بووە دەستپێکی ڕاپەرینی بەھاری ١٩٩١ی گەلی کورد، کە لە ڕانیە دەستی پێکرد.[١][٣][٤][٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 4 «شۆڕشی گوڵان». Parti Pedia (partipedia.org) (بە کوردی). ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 nusar1 (٢٦ی ئایاری ٢٠٢٤). «شۆڕشی گوڵان و بڕیارێکی بوێرانەی مێژوویی». KDC. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - 1 2 3 4 کوردستان 24، Kurdistan24- (٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢). «شۆڕشی گوڵان چۆن و بۆچی ھهڵگیرسا؟». شۆڕشی گوڵان چۆن و بۆچی ههڵگیرسا؟. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - 1 2 3 nusar2 (٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣). «شۆڕشی گوڵان، شۆڕشی ھەڵسانەوەی نەتەوەیەک بە ڕووی ستەمدا». رۆژنامەی ھەولێر. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - ↑ «شۆڕشی گوڵان». یووتیووب. ٢٠٢٤. لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}:|یەکەم=missing|یەکەم=(یارمەتی) - ↑ «کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان». Parti Pedia (partipedia.org) (بە کوردی). ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٢. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «26 ی گوڵان شۆڕشی دەستکەوتەکان». کوردستان تیڤی (kurdistantv.net) (بە کوردی). ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.