شۆڕشی کشتوکاڵی
ڕواڵەت
شۆڕشی کشتوکاڵی یان شۆڕشی وەرزێڕی، چەرخێکی گواستنەوە لە چەرخی پێش-کشتوکاڵە کە بە ڕژێمی خواردنی پالیۆلیتیک دەناسرێتەوە. چەرخی کشتوکاڵی بە خۆراکی چێندراو دەناسرێتەوە، یان گواستنەوەی زۆرتر لە ژیان بۆ فۆرمێکی پێشکەوتووتر و بەرهەمهێنتر لە کشتوکاڵ لە ئەنجامی گۆڕانکاری زۆرتری کۆمەڵایەتییە. نموونەی شۆڕشە کشتوکاڵییە مێژووییەکان بریتین لە:
- شۆڕشی نیۆلیتیک (لەدەوری ١٠،٠٠٠ ساڵ پێش زایین)، گواستنەوەی سەرەتایی لە ڕاو و نێچیر و کۆکردنەوە بۆ کشتوکاڵی جێگیر لە پێش مێژوودا و پەرەپێدانی توانایی بۆ مەزرای دانەوێڵە.
- شۆڕشی کشتوکاڵیی ئیسلامی(سەدەکانی ٨ تا١٣زایینی)، بڵاوبوونەوەی زۆرێک لە دانەوێڵە و تەکنیکەکانی وەرزێڕی لە ناو جیهانی عەرەب و جیهانی ئیسلام لە ماوەی سەردەمی زێڕینی ئیسلام.
- شۆڕشی کشتوکاڵیی بەریتانی(١٧٥٠ تا سەدەی ١٩ی زایینی)، زۆربوون و بەربڵاوی بەرهەمداری کشتوکاڵ لە بەریتانیا کە یارمەتیدەری پێشکەوتنی شۆڕشی پیشەسازی]] بوو.
- شۆڕشی کشتوکاڵیی سکۆتلاند(سەدەکانی ١٨ و ١٩ی زایینی)، شوڕشی کشتوکاڵی بەریتانیا بەتایبەت لە سکۆتلاند، بوو بە هۆی خاوێنکردنەوەی دەشتاییەکان و بەکارهێنانیان بۆ کشتوکاڵ.
- شۆڕشی کەسک(١٩٤٣ تا کۆتاییەکانی دەیەی١٩٧٠ی زایینی)، زنجیرەیەک لە توێژینەوە، پەرە پێدان و گەڵاڵەی گواستنەوەی تەکنۆلۆجیایە، کە بوو بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کشوکاڵی پیشەسازی لە هیندستان و وڵاتی پەرەئەستێنی دیکە.
سەرچاوە
[دەستکاری]ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |