بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شۆڕشی تووتن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شۆڕشی تووتن
جێئێران
ڕێکەوتی دەستپێکردن١ی کانوونی دووەمی ١٨٩١
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١ی کانوونی دووەمی ١٨٩١

شۆڕشی تووتن یان شۆڕشی تەمباک (بە فارسی: نهضت تنباکو) لە دوای ساڵی ١٨٩٠ی زایینی ڕوویدا، کاتێک پاشای قاجاڕ، ناسرەددین شا مافی کڕین و فرۆشتنی تووتنی لە ئێران بە کۆمپانیایەکی بەریتانی بەخشی. نزیکەی ٢٠٪ی خەڵکی ئێران لە کەرتی تووتن کاریان دەکرد و ئەو ڕێککەوتنە بووە ھۆی قۆرخکاریی بەریتانیا بەسەر ئەم کەرتەدا. قەیرانەکە گەیشتە لوتکە کاتێک فەتوایەک کە دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتی شیعە محەممەد حەسەن شیرازی لە ساڵی ١٨٩١ی زایینی دەرچوو، کە تووتنی قەدەغە کرد و تێدا ھاتبوو: «بەکارھێنانی تەمباک و تووتن بە ھەر جۆرێک بێت، لە حوکمی جەنگانە دژ بە ئیمامی زەمان خوای گەورە پەلە بکات لە دەرکەوتنی» [١]

بەخشینی ئیمتیازی تووتن

[دەستکاری]

لە ٢٠ی ئازاری ساڵی ١٨٩٠دا، ناسرەدین شا لەکاتی سێیەم گەشتیدا بۆ ئەورووپا و مانەوەی لە ئینگلتەرا، ڕێککەوتننامەیەکی واژوو کرد بۆ قۆرخکردنی بازرگانی تووتن و تەمباکی[ئ] ئێران بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ لەلایەن کۆمپانیایەکی ئینگلیزییەوە کە پێشڕەو «جیرالد تالبۆت» سەرۆکایەتی دەکرد، کە ناوبراو یەکێک بوو لە کەسە نزیکەکانی لۆرد سالزبێری، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتەی ئینگلتەرا. بەپێی ئەم ڕێککەوتنە، مافی کڕین و فرۆشتنی تووتن و تەمباک و بەرھەمە پەیوەندیدارەکان لە دەستی ئێرانییەکان دەرھێنرا و درا بە بەرژەوەندی ئینگلتەرا. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە نزیکەی ٢٠٪ی ئێرانییەکان لە کەرتی توتندا کاریان دەکرد.

زانایانی ئایینی و ھەندێک لە نیشتمانپەروەران دژی ئەم ڕێککەوتنە وەستانەوە، چونکە بە ھەڕەشەیەک بۆ سەر سەربەخۆیی وڵاتەکەیان لە داھاتوودا دایاننا. ئەم زانایانە ھەوڵێکی زۆریان دا بۆ قاییلکردنی شا تاوەکو ئەو ئیمتیازە ھەڵبوەشێنێتەوە کە بەو کۆمپانیا ئینگلیزییە درابوو، بەڵام بێسوود بوو. بۆیە زانایان و لە سەروویانەوە «جەمالەددین ئەفغانی»، ڕوویان کردە مەرجەعی گەورە «میرزا محەمەد حەسەن شیرازی» کە لە سامەڕا نیشتەجێ بوو، و بابەتەکەیان بۆ ڕوون کردەوە تاوەکو چارەسەرێک بدۆزێتەوە.[٢]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. تەمباک زیاتر بۆ نێرگەلە بەکاردێت (بە تایبەت نێرگەلەی کۆن یان ڕەسەن کە بە تەمباک وشک دەکرێت). گەڵاکانی گەورەترن و بە وردی نابڕدرێن، بەڵکو پێش بەکارھێنان دەخرێنە ناو ئاو تا نەرم دەبنەوە و دواتر دەخرێنە سەر سەری نێرگەلەکە. تەمباک توندترە و ڕێژەی «نیکۆتین»ی تێدا بەرزترە. لە ڕابردوودا لە ئێران و عێراقدا چاندنی تەمباک بۆ نێرگەلە زۆر باو بووە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «كتاب النجم الثاقب (ج 1) للشيخ حسين الطبرسي (ص 21 - ص 41)». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە تشرين 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: |یەکەم= missing |یەکەم= (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  2. https://web.archive.org/web/20200126101354/https://www.noormags.ir/view/fa/articlepage/896341/%d8%b3%db%8c%d8%a7%d8%b3%d8%a9-%d9%85%d8%b9%d8%b1%d9%81%d8%a9-%d8%a7%d9%84%d8%a5%d8%b3%d8%aa%da%a9%d8%a8%d8%a7%d8%b1-%d8%a7%d9%84%d8%a3%d8%b3%d8%a7%d9%84%db%8c%d8%a8-%d8%a7%d9%84%d8%ab%d9%82%d8%a7%d9%81%db%8c%d8%a9-%d9%88-%d8%a7%d9%84%d8%a5%d8%ac%d8%aa%d9%85%d8%a7%d8%b9%db%8c%d8%a9