شۆخە بچووکە درۆزنەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شۆخە بچووکە درۆزنەکان
چەشندراماى لاوان
سەرکێشى
نادیار
دراما
دانەرسارە شیپارد
پەرەپێدەرئا.مارلین کینگ
ئەکتەرانترۆیان بیلیساریۆ
ئاشلى بێنسۆن
تایلەر بلاکبۆرن
ھۆلى ماریان کۆمبس
لوسى ھێل
ئەین ھاردینگ
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٦
ژمارەی ئەڵقەکان١٢٧
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەرئۆلیڤەر گۆڵدستیک
جۆزێف داوتری
پۆپ لیڤى
لێسلى مۆرگەنیستن
شوێنەکانی تۆمارکردنلۆس ئەنجلۆس
کالیفۆرنیا
کۆلۆمبیا
ماوەی پەخش٤١-٤٥ خولەک
پەخش
تۆڕHBO
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٨ى حوزەیرانی ٢٠١٠ – بەردەوامە
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

شۆخە بچووکە درۆزنەکان (بە ئینگلیزی: Pretty Little Liars) زنجیرە درامایەکی ئەمریکی نەوجەوانانە. لە زنجیرە کتێبکى سارە شیپارد کە بەھەمان ناوەوە وەرگیراوە. لەبەرھەم ھێنانی ئا.مارلین کینگە. لەسەرەتادا ١٠ ئەڵقەى لێ دروست کرا، بەڵام لەبەر ئەوەى پێشوازییەکی باشى لێکرا، کەناڵى ABC Family داواى کرد کە ١٢ ئەڵقەى تری لێ وێنە بگیرێت، تاوەکو وەرزی یەکەمی پێ تەواو بکرێت. پەخشى یەکەمى لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٠ بوو، تاوەکو ئێستا ٦ وەرزی بە درێژى ٢٠-٢٥ ئەڵقە بۆ ھەر وەرزێک لێ دروست کراوە. بۆ وەرزى حەوتەمیش نوێ کراوەتەوە. لە تشرینی دووەمى ٢٠١٤ ئەکتەرى دراماکە لوسى ھێل رایگەیاند کە وەرزى حەوتەم کۆتا وەزرى دراماکە دەبێت.

رووداوەکان[دەستکاری]

رووداوەکان لە کۆخێکی هاوینەى شارۆچکەى خەیالێ رۆزوود دەست پێدەکات، ئەو کاتەى هەر چوار هاورێ ئاریا مۆنتۆگۆمەرى و هانا مارین و ئیمیلی فیڵدز لەگەڵ سبێنسەر هاستینگز هەواڵى دیار نەمانی هاورێیە نزیک و پێشرەوەکەیان ئاڵیسۆن دیلۆرانتسیان پێدەگات، کە دەبێتە پچرانی ھاورێیەتیان ودابڕان لە یەکتر.
ساڵێک دواى دیارنەمانی ئاڵیسۆن، پۆلیسى شارۆچکە تەرمی ئاڵیسۆن دەدۆزێتەوە، ئەو رووداوەش دەبێتە ھۆى دووبارە کۆکردنەوى چوار ھاورێکە پێکەوە، بەتایبەتی ئەو کاتەى کە چەن نامەیەکی نادیار لەلایەن کەسێک کە ناوى لە خۆى ناوە ئەى پێدەگات. ئەى ھەرەشەى ئاشکرا کردنی نھێنیەکانی کەسى و خێزانیان لێ دەکات، کە ئەو نەھێنیانە زۆربەیان تەنیا ئاڵیسۆنى مردوو دەیزانی.
لەگەڵ ئاڵۆزبوونى رووداوەکان وتێکدانی رەوشى خێزانی کچەکان، کچەکەکان لەھەوڵى دۆزینەوە و ئاشکرا کردنی کەسایەتی نادیارى ئەى دەبن. کە ئەوەش چەندین لاپەرەى تازە لە نھێنی خێزانی وژیانی خۆیان و ئاڵیسۆن ھەڵدەداتەوە.

کەسایەتییەکان[دەستکاری]

  • ترۆیان بیلیساریۆ لە رۆڵى سبێنسەر ھاستێنگز، زیرەکتریان کچى گرووپەکەیە، بەڵام ئاشکرا کردنی کەسایەتی ئەى چەندین لاپەرى نھێنی و خەمناکی خێزانەکەشى ھەڵدەداتەوە.
  • ئاشلى بێنسۆن لە رۆڵى ھانا مارین، قژ زەرد وجوانترین کچى گروپەکەیە، ھانا بە ھۆى ئەیەوە ژیانی دایکیشی دەخاتە ناو مەترسیەوە.
  • تایلەر بلاکبۆرن لە رۆڵى ئاڵیسۆن دیلۆرانتیس، سندوقى رەشى کچەکانە، بەڵام دیارنەمان ومردنی نەبووە ھۆکارى شاردنەوەى نھێنیەکانیان.
  • ھۆلى ماریان کۆمبس لە رۆڵى ئێمیلی فێلدز.
  • لوسى ھێل لە رۆڵى ئاریا مۆنتۆگۆرى، ئاریا پەیوەندی سۆزدارى لەگەڵ مامۆستاکەى ھەیە، ئەى ھەڕەشەى ئاشکراکردن و ئابڕوبردنی لێ دەکات.
  • ئەین ھاردینگ لە رۆڵى ئێزرا فیتز، مامۆستاى قوتابخانە، لەگەڵ قوتابیەکەى ئاریا پەیوەندی سۆزدارى کۆیان دەکاتەوە.

ژمارەی بینەران[دەستکاری]

لەسەرەتادا ١٠ ئەڵقەى لێ دروست کرا، بەڵام لەبەر ئەوەى پێشوازییەکی باشی لێکرا، کەناڵى ABC Family داواى کرد کە ١٢ ئەڵقەى تر لێ وێنە بگیرێت، تاوەکو وەرزی یەکەمی پێ تەواو بکرێت. لەلایەن نەوجەوانان و لاوان پێشوازییەکی باش لە دراماکە کرا، لەبەر ئەوە کەناڵى وەبەرھێنەر بۆ ٧ وەرزى تر، دراماکەى نوێ کردەوە.

خەڵاتەکان[دەستکاری]

لە کۆى ٤٣ پاڵاوتن لە خەڵاتە جیاوازەکان، ٢٢ خەلأتی لە بەشەکانی باشترین دراماى لاوان و باشترین ئەکتەر و باشترین دەرھێنان بردۆتەوە. لەوانە باشترین دراما لە خەڵاتەکانی پیپل چۆیس ئەورۆد و تین چۆیس ئەورۆد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی

بەستەرەکان بۆ دەرەوە[دەستکاری]