شکۆمەندی
شکۆداری مافی مرۆڤە کە لە پێناو خۆیدا بەھا و ڕێزی لێ بگیرێت، و بە ڕەوشتانە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. لەم چوارچێوەیەدا، لە ڕەوشت، یاسا و سیاسەتدا گرنگییەکی ھەیە وەک درێژکراوەی چەمکەکانی سەردەمی ڕۆشنگەری بۆ مافە یاسایی و سروشتییەکان. ھەروەھا دەتوانرێت ئەم زاراوەیە بۆ پێناسەکردنی ئاکاری کەسی بەکاربھێنرێت.
ناوەڕۆکی شکۆداری ھاوچەرخ لە بانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤی ساڵی ١٩٤٨ وەرگیراوە، کە بەو چەشنە کورتکراوەتەوە کە ھەموو مرۆڤێک شکۆدارە. لە ماددەی یەکەمدا ھاتووە کە 'ھەموو مرۆڤەکان لەدایک دەبن بە ئازادی و یەکسانی لە شکۆداری و مافەکاندا'. ئەوان ھزر و ویژدانیان پێ بەخشراوە و پێویستە بە ڕۆحی برایەتییانە بەرامبەر بە یەکتر مامەڵە بکەن.[١]
وشەڕەتناسی
[دەستکاری]وشەی ئینگلیزی «Dignity» کە لە کوردیدا بەرامبەری «شکۆداری»یە، لە سەرەتای سەدەی ١٣وە بەکارھێندراوە، لە چەمکی لاتینی dignitas ھاتووە، بە شێوەیەکی جیاواز بە «شایستەیی»یان «شایەن» وەرگێڕدراوە،[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Bidouh، Soumaya (١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠). «Euthanasia: the individual and dignity»: ٧٦–٨٣.
{{cite journal}}: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە|journal=ھەیە (یارمەتی) - ↑ Harper، Douglas (٢٠١٤). Online Etymology Dictionary http://www.etymonline.com/index.php?allowed_in_frame=0&search=dignity&searchmode=none. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)