شکانی ئێسک
ڕواڵەت
ئێسک شکان | |
---|---|
ICD-10 | Sx2 (where x=0-9 depending on the location of the fracture) |
ICD-9 | 829 |
بنکەدراوەی نەخۆشییەکان | 4939 |
مێدلاین پلەس | 000001 |
MeSH | D050723 |
ئێسک شکان یان شکانی ئێسک (بە ئینگلیسی : Bone fracture) بریتییە لە تێکچوونی یەکپارچەیی ئێسک[١]؛ بەشێوەی لێبوونەوەی بەشێک یان پەیدا بوونی درز یا قەڵش لە ئێسکدا.[٢]
ناسینەوە
[دەستکاری]بۆ ناسینەوەی شکاوی، پێویستە نەخۆش بخرێتە ژێر نۆڕینی پزیشکی و بە یارمەتی وێنەگری پزیشکی، شوێن و جۆری شکانەکە دەسنیشان بکرێت. سەرەتا وێنەی تیشکی ئێکس و دوایی بۆ لێکۆڵینەوەی زۆرتر سیتی سکەن یان ئێم ئاڕ ئای بەکار دێت.
پۆلێن
[دەستکاری]پاتۆلۆجی
[دەستکاری]لە ڕووی هۆکاری شکانی ئێسک:
- شکانی پاش زەربە: وەک داکەوتن، لێدران و...
- شکانی پاتۆلۆجیک: شکانی ئێسک بەهۆی بڕێ نەخۆشی پێشوو، وەک ئێسکپووکی یان مێتاستاز
لە ئۆرتۆپیدی پزیشکیدا، شکانەکان بە شێوەی جۆراوجۆر پۆلێن دەکرێن. بەگشتی :
- بەسراو(سادە): شکانی بێ برین.
- باز(تێکەڵ): شکان بە برینەوە، کە لەوانەیە برینەکە تووشی تەشەنا بێ و دەبێ لە ژێر چاودێری بەردەوامی پزیشکیدا بێ.
- شکانی گوشاری: زۆرتر لە بڕبڕەکاندا ڕوو دەدات. بۆ وێنە کاتێ کە بەشی پێشەوەی بڕبڕەیەک بە هۆی ئێسکپووکییەوە، دادەڕووخێ.
جۆرەکانی تری ئێسک شکان بریتییە لە:
- شکاوی تەواو: لەتەکانی ئێسک بەتەواوەتی لێک دابڕاون.
- شکاوی ناتەواو: لەتەکانی ئێسکی شکاو بەتەواوەتی لێک دانەبڕاون.
- شکاوی درێژایی: هێڵی شکاوی کەوتۆتە باری درێژی ئێسک و لە درێژایی ئێسکدایە.
- شکاوی پانایی: هێڵی شکاوی قیت، درێژایی ئێک دەبڕێت.
- شکاوی لار: هێڵی شکاوی لارەولار، درێژایی ئێسک دەبڕێت.
- شکاوی مارپێچی: بەشێک لە ئێسک بادراوە و سووڕاوە.
- شکاوی ورد: لەم جۆرە شکانەدا، ئێسک ورد دەبێ.
- شکاوی نهێنی: لەتە ئێسکەکان لە جێی خۆیاندان و نەبزاون.
- شکاوی تەڵزمی: لەتێ ئێسک لە تەنەی سەرەکی ئێسک لێ بۆتەوە.
توێکاری
[دەستکاری]ئەم جۆرە پۆلێنە بە پێی شوێنی شکان و توێکاری لەش، دەکرێت:
- شکانی سەر
نیشانەکان
[دەستکاری]- ئێش و هەستۆکی شوێنی شکاو
- هەڵماسین، شین بوونەوە و گۆڕانی شکڵ و شێوەی ئەندام
- جووڵەی ناسایی
- تێکچوونی کاری ئەندام
- شۆک
چارەسەری
[دەستکاری]بۆ چارەسەری شکاوی دەبێ:
- هەڵگەڕانەوەی لەتە شکاوەکان بۆ شوێنی خۆی بە نەشتەرگەری سادە یان باز.
- دامرکانی ئێش:بەکار هێنانی ئایبووپرۆفێن یان تێکەڵێک لە ئەسێتامینوفێن و کۆدین
- بێجووڵە کردن: ڕەوتی چاک بوونەوەی ئێسکی شکاو، ڕەوتێکی سرووشتییە، بەڵام هەر هۆکارێک کە بەر بەم ڕەوتە بگرێ ، پرۆسەی دەرمان تێک دەدات. بۆیە پێویستە ئەندامی شکاو لە جووڵە بخرێت تا لەتە ئێسکەکان لێک نەترازێن و دەرفەتی گرسانەویان هەبێ. بۆ ئەم مەبەست ئەندامی شکاو لە گەچ یان فایبرگلاس (گەچی دەسکرد) دەگرن.
سەرچاوە
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شکانی ئێسک تێدایە. |