شوعەیب میرزایی
شوعەیب میرزایی (لەدایکبووی ١٩٨٤ لە شاری سنە) شاعیر، ڕەخنەگر و نووسەری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ناوبراو لە تەمەنی حەڤدە ساڵانەوە دەستی بە کاری ئەدەبی کردووە[١] و وەک یەکێک لە دەنگە ئاوانگارد، نوێگەر و ئەزموونگەرەکانی شێعری هاوچەرخی کوردی ناسراوە، کە لە ڕێگەی کارکردن لەسەر زمان، تابۆشکێنی، ئەفسانە و گوتاری ڕۆژانەوە ئەزموونێکی جیاواز لە شێعری کوردیدا پێشکەش دەکات.
شێوازی ئەدەبی
[دەستکاری]لە ڕوانگەی ڕەخنەگرانی ئەدەبییەوە، ئەزموونی شیعریی میرزایی لەسەر بنەمای ڕزگارکردنی شیعر لە تاکزمانی و تاکواتایی دامەزراوە. ئەو هەوڵ دەدات دالەکان فرەمەدلوول بکات و سوود لە ڕیشە زمانییە جیاوازەکان، ئەفسانە و گوتاری ڕۆژانە و لۆمپەنیزم وەربگرێت. زمان لای ئەو هێزێکی ڕەخنەیی، تابۆشکێن و یاخیگەرانەیە بەرامبەر بە نەریتە باوەکان. [٢]
بەرهەمەکان
[دەستکاری]- کراسێ نەماوە دووریتی تیا نەگریم - ١٣٩٠
- گورگەکانی خانمی 1968 و عەتا - ١٣٩٣
- تارانەکانی ئەم پێستە ئێش ئەکا - ١٣٩٥-٩٦
- لولاها برعکس زنگ میزنند - ١٣٩٧
- باوکم شقارتە فرۆشێکی تاریکە - ١٤٠٠
- با لە سەگ ساردترە من لە تەنیایی - ١٤٠٤
کتێبی «با لە سەگ ساردترە من لە تەنیایی» کە لەلایەن خانەی ڕۆنانەوە لە ٨٠ لاپەڕەدا چاپکراوە، بە هەنگاوێکی نوێی ئەزموونی شێعریی میرزایی دادەنرێت. ڕەخنەگران ئەم بەرهەمە وەک درێژکراوە و کامڵبوونی کتێبە پێشووەکانی ناوزەت دەکەن، بەتایبەت هەردوو کۆشێعری «شەوێ بەم بێ شارییە عەتا زامدارە و گورگەکانی خانمی 1968» و «تارانەکانی ئەم پێستەم ئێش ئەکا». بە بڕوای شیکاران، پەرەسەندنی شێوازی شاعیر پرۆسەیەکی بەردەوامە و لەم بەرهەمەدا سیما و تایبەتمەندییە شێعرییەکانی میرزایی پتەوتر و ڕوونتر دەردەکەون، لە هەمان کاتدا ئەزموونەکەی وەک ڕەوتێکی کراوە بەرەو نوێبوونەوە و تاقیکردنەوەی ڕووبەری جیاواز لە زمانی شێعریدا سەیر دەکرێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تەممووزی ٢٠٢٦) |
