بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شوعەیب ئەرنائوت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شوعەیب ئەرنائوت
بە عەرەبی: شعيب بن محرم الألباني الأرناؤوطي
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٨
دیمەشق، سووریا
مردن٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦(٢٠١٦-١٠-٢٧) (٨٨ ساڵ ژیاوە)
عەممان، ئوردن
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئالبانی، زمانی عەرەبی
پیشەmanuscriptologist
قوتابییMuhammad Salih al-Farfur، Abd al-Razzaq Halabi
خوێندکارQ136574717
ئایینئیسلام

شوعەیب ئەرنائوت (١٣٤٦–١٤٣٨ کۆچی / ١٩٢٨–٢٠١٦ ز) زانای ئیسلامی سووری بەڕەچەڵەک ئەلبانی بوو، فەرموودە زان و شەرعزان و زمانناسی عەرەبی. یەکێک بوو لە گەورەترین زانایانی توراسی ئیسلامی.

لەدایکبوون

[دەستکاری]

ئەبوو ئوسامە، شوعەیب کوڕی موحەڕەم ئەلبانی ئەرنائوتی ناسراو بە شوعەیب ئەرنائوت لە ساڵی ١٣٤٦ کۆچی/١٩٢٨ی زایینی لە شاری دیمەشق لەدایکبووە. لە سێبەری دایک و باوکیدا لە پەروەردەیەکی تەواو ئایینیدا گەورە بووە، لەوێ فێری بنەماکانی ئیسلام بووە و بەشێکی زۆری لە قورئانی پیرۆز لەبەرکردووە. ڕەنگە خواستی دڵسۆزانە بۆ تێگەیشتنێکی ورد لە مانای قورئانی پیرۆز و تێگەیشتن لە نھێنییەکانی یەکێک بێت لەو ھۆکارە بەھێزانەی کە وای لێکرد لە تەمەنێکی بچووکدا زمانی عەرەبی بخوێنێت . زیاتر لە دە ساڵی بەسەر بردووە لە چوون بۆ مزگەوتەکانی دیمەشق و قوتابخانە کۆنەکانی، بەنیازی بەشداریکردن لە بازنەکانی زمان لە زانستە جیاوازەکانیدا، لە ڕێزمان، سەڕف, ئەدەب، ڕەوانبێژی و ھتد.

لێکۆڵینەوەکانی

[دەستکاری]

سەدان بەرگی بڵاوکردووەتەوە، یان بە تاک، یان وەک ھاوکارێک یان وەک سەرپەرشتیارێک، لەوانە:

لە مەکتەبی ئیسلامی

[دەستکاری]
  • شرح السنة للبغوی ١٦ بەرگ.
  • روضة الطالبین ئیمامی نەوەوی، بە ھاوبەشی لەگەڵ عەبدولقادر ئەرنائوت، ١٢ بەرگ.
  • مھذَّب الأغانی ئیبن مەنزووڕ، ١٢ بەرگ.
  • المبدع فی شرح المقنع لابن مفلح الحنبلی، ١٠ بەرگ.
  • زاد المسیر فی علم التفسیر ئیبن جەوزی، بە ھاوبەشی لەگەڵ عەبدولقادر ئەرنائوت، ٩ بەرگ.

لە دامەزراوەی ڕیسالە

[دەستکاری]

دەربارەی نوسراوە

[دەستکاری]
  • «المحدِّث شعیب الأرنؤوط جوانبُ من سیرتە وجھودە فی تحقیق التراث».
  • «المحدث العلامة الشیخ شعیب الأرنؤوط سیرتە فی طلب العلم وجھودە فی تحقیق التراث»
  • «رحلة فضیلة الشیخ العلامة المحدث شعیب الأرنؤوط إلی الدیار الکویتیة»
  • «العلامة الشیخ شعیب الأرنؤوط کیف أحببتە؟».[٢]

شوعەیب ئەرنائوت لە عەممان لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی موحەڕەمی ساڵی ١٤٣٨ی کۆچی کۆچی دوایی کردووە، کە دەکاتە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ی زایینی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. زەھەبی (١٩٨٥)، سير أعلام النبلاء (بە عەرەبی) (چاپی 1st)، بەیرووت: Muʼassasat al-Risālah، OCLC ٤٧٧٠٥٣٩٠٦٤، Wikidata Q113078038
  2. أیمن بن أحمد ذو الغنی (٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «الأرناؤوطيان شعيب وعبد القادر». شبکة الألوکة. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.

کتێبنامە

[دەستکاری]
  • کتاب: (المحدث شعیب الأرنؤوط، جوانب من سیرتە وجھودە فی تحقیق التراث)، تألیف: إبراھیم الکوفحی، صادر عن دار البشیر بعمان، الطبعة الأولی، ١٤٢٣ھ - ٢٠٠٢م.
  • مقابلة موقع السنة النبویة مع شعیب الأرناؤوط
  • وعنە کتاب ألفە الأستاذ إبراھیم الزیبق، من أقدم تلامیذ الشیخ بعنوان «المحدث العلامة الشیخ شعیب الأرنؤوط، سیرتە فی طلب العلم وجھودە فی تحقیق التراث»، صدر عن دار البشائر الإسلامیة بیروت، سنة ١٤٣٣ھ/ ٢٠١٢م.
  • «رحلة فضیلة الشیخ العلامة المحدث شعیب الأرنؤوط إلی الدیار الکویتیة» لتلمیذە محمد بن یوسف الجورانی، وھو أوسع ترجمة لە، نشرت فی وِزارة الأوقاف الکویتیة.