شوعلە عەلی
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
شوعلە عەلی سەعید | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٢٢ی شوباتی ١٩٥٥ گەڕەکی سەرشەقام، سلێمانی |
| مەرگ | ١٧ی ئازاری ٢٠١٧ (٦٢ ساڵ ژیاوە) |
| شوێنی گۆڕ | گردی سەیوان، سلێمانی |
| نیشتەجێی | سلێمانی |
| نەتەوە | کورد |
| پەروەردە | دەرچووی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری، زانکۆی سلێمانی |
| ئایین | ئیسلام |
| ھاوسەر | نەوشیروان مستەفا |
| مناڵ(ەکان) | نما، چیا، چرا |
شوعلە عەلی سەعید (ماوەی ژیان: ٢٢ی شووباتی ١٩٥٥ - ١٧ی ئازاری ٢٠١٧) ھاوسەری نەوشیروان مستەفایە، لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایکبووە، دەرچووی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووریی زانکۆی سلێمانیە.
شوعلە عەلی خوشکی شەھید شوان و شێرکۆیە، کە لە خەباتی سیاسیی کوردانی باشوور شەھید بوون، شوان یەکەم سکرتێری یەکێتیی خوێندکارانی کوردستان و کادری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووە و لەگوندی قازانقایە شەھید بووە، لەناو شاری سلێمانیش ڕژێمی بەعس شێرکۆی شەھید کرد.
شوعلە عەلی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی لەشاری سلێمانی تەواو کردووە و دەرچووی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووریی زانکۆی سلێمانیە.
ساڵی ١٩٧٧ پەیوەندی بەڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانەوە دەکات، لەساڵی ١٩٨١دا و لە خڕی ناوەزەنگ، لەگەڵ نەوشیروان مستەفا ژیانی ھاوسەری پێکدەھێنن. خاوەنی ٢ کوڕ و کچێکە بەناوەکانی نما و چیا و چرا.
لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٧، لە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی بەھۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی دەکات و لە گردی سەیوان لە سلێمانی بەخاک دەسپێردرێت.