بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەبەنگی کارۆموگناتیسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە شه‌به‌نگی کارۆموگناتیسیەوە ڕەوانە کراوە)
شەبەنگی کارۆموگناتیسی
لقیتیشکدانی کارۆموگناتیسی
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://astronomy.stackexchange.com/tags/electromagnetic-spectrum
خشتەیەک کە ھەموو جۆرەکانی شەبەنگی کارۆموگناتیسی پیشان دەدات بە جۆر و درێژی شەپۆلەکانیانەوە

شەبەنگی کارۆموگناتیسی (بە ئینگلیزی: The Electromagnetic Spectrum) مەودای تەواوی شەپۆلە کارۆموگناتیسییەکانە بە ھەموو لەرە لەرە کانیانەوە یان درێژی شەپۆلەکانییەوە. ھەموو شەپۆلە کارۆموگناتیسییەکان لە بۆشاییدا بە ھەمان خێرایی دەگوێزرێنەوە واتا بە خێرایی (٣٠٠٬٠٠٠ کم/چرکە).

-پەیوەندی خێرایی شەپۆل بە درێژی شەپۆل و لەرەکەی دەکاتە:

  • v= λ × f
  • خێرایی شەپۆل = درێژی شەپۆل × لەرەلەر

جۆرەکانی تیشک

[دەستکاری]

بەکارھێنانی تیشکەکان

[دەستکاری]

شەپۆڵی ڕادیۆیی: شەپۆڵە ڕادیۆ کانی AM و FM و شەپۆڵی تەلەڤیزیۆنی.

شەپۆڵە مایکڕۆیییەکان: لە ڕاداردا، لێکۆڵینەوەی گەردیلەو گەردی ماددەکان، فڕۆکەوانی، کەشتیوانی، فڕنی شەپۆڵە مایکڕۆیییەکان.

شەپۆڵی خوار سوور (IR): لە شەبەنگە گەردییە لەرەوەکان و وێنەگرتنی فۆتۆگرافی، وچارەسەری سروشتی ماسوولکە.

ڕووناکی بینراو: وردبینی ڕووناکی و زانستی گەردوونی بینایی. تیشکی سەروبنەوشەیی (UV): پاکژکردنەوەی ئامێرە پزیشکییەکان، جیاکردنەوەی کانزا فلۆرییەکان.

تیشکی X: پشکنینی پزیشکی بۆ ئێسقان و ددان و شانە گرنگە و چارەسەرکردنی لووە شێرپەنجەیییەکان.

تیشکی گاما: لێکۆڵینەوەی کەلێنەکان لە پێکھاتەی ماددە ئەستوورەکان. چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە. بۆمبی ناوەکی (ئەتۆمی).

سەرچاوەکان

[دەستکاری]