شنگال (ھەرێم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

شنگال ھەرێمێک لە پارێزگای نەینەوایە کە ناوەندی شاری شنگالە. شنگال لە ناوچە جێناکۆکەکانی کوردنشینە و شوێنی مێژوویی کوردە ئێزیدییەکانە. لە ناوچە ئێزیدینشینەکان ئێزدخانیش دەڵێن کە بەشێکە لە شنگال، بەڵام ھەمووی خەڵکی شنگال ئێزدی نییە.

شارەکان[دەستکاری]

ھەرێمی شنگال لە ١٤ قەزا و بەش و گوندستان پێک ھاتووە کە بریتین لە: سنۆنی، گرعەزیز، گربەنات، گرقەسەب، دەھۆڵا، بۆرک، خانەسوور، وەردیە، دووگری، سیپا، شێخ خدری، کەھیل، رۆژاوا و خرابەبازار.[١]

قەبارە[دەستکاری]

قەبارەی ھەرێمی شنگال ٣٣٨٨ متری چوارەکە.[١]

جەماوەر[دەستکاری]

جەماوەری ھەرێمی شنگال تا بەر لە ھەڵمەتی داعش و پاشەکێشەکردنی ھێزی پێشمەرگ لە ناوچەکە ٤١٢ ھەزار کەس بوو، کە ٧٠٪ی لە کوردانی سەر بە ئایینی ئێزیدی پێک ھاتبوون. کوردە موسڵمانانیش ١٩٪، عەرەبەکان ١٠٪ و ھەروەھا مەسیحییەکانیش ١٪ی جەماوەری ناوچەکە بوون.[١]

زمان[دەستکاری]

لە ھەرێمی شنگال سێ زمانی کوردیی کرمانجی، عەرەبی و ئاشووری دەئاخێڤدرێت.

ھەڵمەتی داعش[دەستکاری]

لە ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ داعش ھەڵمەتی بۆ سەر خەڵکی ھەرێمی ھێناو و بەھۆی پاشەکیشەکردنی ھێزی پێشمەرگە لە ناوچەکە، کۆمەڵکۆژییەکی گەورەی لە سەری خەڵکی ئێزیدیی شنگال ھێناو.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]