شرکەت بە بەرپرسیارێتیی سنووردار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شرکەتی[١] سنوورداری تایبەت (ئینگلیزی: private limited company) یان شرکەت بە بەرپرسیارێتیی سنووردار (ئینگلیزیی ئەمریکی: Limited liability company) جۆرە دامەزراوەیەکی بازرگانییە بە خاوەندارێتیی تایبەت کە لە زۆر بواری دادمەندیدا بە جیا لە خاوەندارێتیی گشتی بەکار تێ، بە ھەندێ جیاوازییەوە لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر. نموونەکانی LLC لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا و GmbH لە ئەڵمانیادا.

ئێران[دەستکاری]

لە ٢٠١٥ ـەوە حەفت جۆر کۆمپانی ھەنە کە دەتوانن لە ژێر یاساکانی تۆمارکردنی شرکەت لە ئێراندا تۆمار بکرێن. یەکێک لەم حەوت جۆرە کۆمپانی و ھاوبەشییانە، شرکەتی بە بەرپرسیارێتیی سنووردارە (ئینگلیزی: Limited liability partnership یان بە کورتی LLP). وەکوو زۆرینەی وڵاتان لانی کەم دوو کەس بۆ تۆمارکردنی شرکەت بە بەرپرسیارێتیی سنووردار پێویستە. شرکەت بە بەرپرسیارێتیی سنووردار بە پێی ئەم شێوازە دیارکراوەی کە بۆ نموونە ھێنراوە ناونراون: "Sherkat Ba Masooliyate Mahdood" translates as "Sherkat شرکت Company" + "Mahdood محدود Limited" + "Masooliyat مسئولیت Liability"

تورکیا[دەستکاری]

کەمینەی سەرمایە دەبێ ١٠،٠٠٠ لیرەی تورکی بێت، کەواتە سەرمایە دەتوانێ کەمینەی سەرمایەی گشتی شرکەت بێ. ژمارەی بەشداران کە دای دەمەزرێنن (کەسانی ئاسایی یان کەسانی یاسایی) دەتوانێ لانی کەم یەک کەس و زۆرینەی پەنجا کەس بن. گشت یان ھەندێک لە بەشداران دەتوانن ھاونیشتمانی بیانی بن. ھاوواتای شرکەتی سنوورداری تایبەت (ئینگلیزی ئەمریکی: LLC) لە تورکیدا بەکورتی دەبێتە Ltd. Şti کە یانی Limited Şirket.

سەرچاوەکان[دەستکاری]