شتە نامۆکان ٥
| شتە نامۆکان ٥ | |
|---|---|
لۆگۆی بازرگانیکردن | |
| ئەکتەرە سەرەکییەکان | |
| بڵاوکردنەوە | |
| تۆڕ | نێتفلیکس |
| کاتزانیی | |
وەرزی پێنجەم و کۆتاییی زنجیرە تەلەڤیزیۆنی ترسناکی درامیی خەیاڵی زانستیی ئەمریکی شتە نامۆکان، کە بە ناوی شتە نامۆکان ٥ بڵاو دەبێتەوە، لە نێتفلێکس بڵاودەکرێتەوە. وەرزەکە لەلایەن دروستکەرانی زنجیرەکە برایانی دافەر، لەگەڵ شۆن لێڤی و دان کۆھنەوە بەرھەمدەھێنرێت.
کاست و کەسایەتییەکان
[دەستکاری]سەرەکی
[دەستکاری]- وینۆنا ڕایدەر بە ڕۆڵی جۆیس بایەرز
- دەیڤد ھاربەر بە ڕۆڵی جیم ھۆپەر
- میڵی بۆبی بڕاون بە ڕۆڵی ئیلێڤن / جەین ھۆپەر
- فین وۆڵفھارد بە ڕۆڵی مایک ویڵەر
- گەیتن ماتەرازۆ بە ڕۆڵی دەستن ھێندرسن
- کەیڵەیب مەگڵاکڵین بە ڕۆڵی لوکەس سینکلێر
- نۆوا شناپ بە ڕۆڵی ویڵ بایەرز
- سەیدی سینک بە ڕۆڵی ماکس مەیفیڵد
- ناتالیا دایەر بە ڕۆڵی نانسی ویڵەر
- چارلی ھیتن بە ڕۆڵی جۆنسن بایەرز
- جۆو کیری بە ڕۆڵی ستیڤ ھارینگتن
- مایا ھۆک بە ڕۆڵی ڕۆبن بەڵی
- برێت گێڵمان بە ڕۆڵی مورەی باومان
- پریا فێرگیوسن بە ڕۆڵی ئێریکا سینکلێر
بە بەشداری
[دەستکاری]- جەیمی کامبێڵ باوەر بە ڕۆڵی ڤێکنا / ھێنری کریڵ / وەن
- کارا بوۆنۆ بە ڕۆڵی کارن ویڵەر
- لیندا ھامیڵتن
- ئەمیبێت مەکنەتڵی بە ڕۆڵی ڤیکی
پشتڕاستکراوە
[دەستکاری]- جۆ کرێست بە ڕۆڵی تێد ویڵەر
- نێڵ فیشەر بە ڕۆڵی ھۆڵی ویڵەر[١]
- جەیک کۆنەڵی
- ئەلێکس برۆو
- شێرمان ئۆگوستوس بە ڕۆڵی ملازم کۆلۆنێڵ جاک سوولیڤان
ئەڵقەکان
[دەستکاری]| ژ. بەگشتی | ژ. لە وەرز | ناونیشان [٢] | دەرھێندراو لەلایەن | نووسراو لەلایەن [٣] | ڕێکەوتی air ڕەسەن [٤] |
|---|---|---|---|---|---|
| ٣٥ | ١ | «بەشی یەکەم: خشانەکە» | برایانی دەفەر[٣] | برایانی دەفەر | ٢٠٢٥ |
| ٣٦ | ٢ | TBA[ئ] | برایانی دەفەر[٣] | برایانی دەفەر | ٢٠٢٥ |
| ٣٧ | ٣ | «تەڵەکەی تێرنبۆو» | فڕانک دارابۆنت[٥] | کەیتڵن شنایدەرھان | ٢٠٢٥ |
| ٣٨ | ٤ | «جادووگەر» | برایانی دەفەر[٦] | پۆڵ دیچتەر | ٢٠٢٥ |
| ٣٩ | ٥ | «پێشکەشکاری ڕادیۆی توندوتیژ» | فڕانک دارابۆنت[٥] | کێرتس گوین | ٢٠٢٥ |
| ٤٠ | ٦ | «ھەڵاتن لە کامازۆتس» | TBD | کەیت ترێفری | ٢٠٢٥ |
| ٤١ | ٧ | «پردەکە» | TBD | برایانی دەفەر | ٢٠٢٥ |
| ٤٢ | ٨ | «ناسەرەوژێر» | برایانی دەفەر[٣] | برایانی دەفەر | ٢٠٢٥ |
بەرھەمھێنان
[دەستکاری]پەرەپێدان
[دەستکاری]لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٢دا، دروستکەرانی زنجیرەکە مات و ڕۆس دەفەر پەیامێکی دوورودرێژیان دەربارەی شتە نامۆکان بڵاوکردەوە کە، لە سەرووی ھەموویەوە، خشتەی بڵاوکردنەوەی دوو بەشیی وەرزی چوارەم، مەبەستیان بۆ بەرھەمھێنانی زنجیرەیەکی لابەرھەم کە لە ھەمان جیھاندایە بۆ نێتفلیکس، و نوێکردنەوەی زنجیرەکە بۆ وەرزی پێنجەم و کۆتاییی لەخۆگرتبوو.[٧] دووانەکە لە سەرەتادا ئاماژەیان بەوە کردبوو کە زنجیرەکە کۆتا ئاستی بۆ ماوەی چوار وەرز بەردەوام دەبێت، بەڵام دواتر نمایشکردنی وەرزی پێنجەم لەلایەن بەرھەمھێنەرانەوە لە ٢٠١٧دا ئاماژەی پێکرا.
وەک وەرزەکانی پێشوو، پلاندانان بۆ وەرزی پێنجەم و کۆتایی شتە نامۆکان پێش بڵاوبوونەوەی وەرزی پێشوو دەستی پێکرد؛ بەڵام، بەھۆی ئەو پچڕانانەی کە بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩ەوە دروستبوون، برایانی دەفەر توانیان بە تەواوی وەرزی پێنجەم بخەنە ڕوو پێش ئەوەی وەرزی چوارەم دەست بە وێنەگرتنی بکرێت، ئەمەش جیابوونەوەیەک بوو لە شێوەی پەرەپێدانی ئاساییی خۆیان. پاشان بەسەر پلانەکەیاندا چوونەوە و کاریان لەسەر پێکھاتە و ڕووداوەکانی وەرزی پێنجەم کردەوە بەپێی کاردانەوەکانی دوای بڵاوبوونەوەی وەرزی چوارەم، تەنانەت شێوازی کۆتاییھاتنی زنجیرەکەشیان گۆڕی.[٨] لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٣، پشتڕاستکرایەوە کە بەرھەمھێنەری جێبەجێکار شۆن لێڤی لانیکەم یەک ئەڵقە لەم وەرزەدا دەردەھێنێت.[٩] فرانک دارابۆنت بەدەر لە خانەنشینبوونی بڕیاریدا دەرھێنان بۆدوو ئەڵقە بکات، چونکە شانبەشانی ھاوسەرەکەی ھەوادارێکی گەورەی زنجیرەکە بووە.[١٠]
نووسین
[دەستکاری]نووسین بۆ وەرزی پێنجەم لە ٢ی ئابی ٢٠٢٢دا دەستی پێکرد، کە نزیکەی مانگێک بوو دوای نمایشی بەشی دووەمی وەرزی چوارەم.[١١] لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (ڕۆژی شتە نامۆکان)، ڕاگەیەندرا کە ئەڵقەی یەکەم بە ناوی «بەشی یەکەم: خشان» دەبێت و لەلایەن برایانی دەفەرەوە دەنووسرێت.[١٢] وەک لەلایەن برایانی دەفەرەوە لە فێستیڤاڵی دەبلیوو جی ٢٠٢٢دا ئاماژەی پێکرابوو، ھەندێک بیرۆکەی بەکارنەھێنراو کە لە سەرەتادا بۆ وەرزی دووەم بیریان لێکردبووەوە لە چیرۆکی وەرزی پێنجەمدا بەکارھێندراون. بەھۆی کاریگەرییەکانی پەتای کۆڤید-١٩ لەسەر پیشەسازی کات بەسەربردن، برایانی دەفەر کاتیان ھەبوو بۆ داڕشتنی وەرزی پێنجەم پێش ئەوەی وەرزی چوارەمیش بتوانرێت وێنەی بگیرێت، مۆنتاژ بکرێت و بڵاوبکرێتەوە، بەڵام کاتێک وەرزی چوارەم بڵاوکرایەوە، برایانی دەفەر ھەندێک کاردانەوە و بۆچوونیان لە ھەردوو ھەوادار و ھاوکارانی زنجیرەکەوە وەرگرت، ئەمەش وای لێکردن ھەندێک پلان بۆ وەرزەکە بنووسنەوە، بەتایبەتی کۆتاییی زنجیرەکە، و پێشکەشی بکەن بە نێتفلیکس، ھەرچەندە ئاماژەیان بەوە کردووە کە زۆربەی پلانە سەرەتاییەکەیان وەک خۆیان ماوەتەوە.[٨] تیمی نووسەران شێوەی وەرزەکەیان وەک ئەوە وەسف کردووە وەک ئەوەی «وەرزی یەکەم و چوارەم منداڵێکیان ببێت» کە پاشان «دەرزیی ستێرۆیدیان لێدابێت».[١٣] لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٣دا، برایانی دەفەر ڕایان گەیاند کە نووسین بۆ وەرزی پێنجەم وەستاوە بەھۆی مانگرتنی سەندیکای نووسەرانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٣.[١٤] لە ٢٧ی ئەیلوولدا، ئەو ڕۆژەی کە مانگرتنەکە کۆتایی ھات، ھەژماری نووسەرانی شتە نامۆکان وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا نووسیبوویان «گەڕاینەوە»،[١٥] و بە فەرمی پشتڕاستیانکردەوە کە نووسین دەستیپێکردووەتەوە. بەپێی زانیارییەکان، نێتفلیکس نووسینی ئەم دەقە لە پێشینەی کارەکانیاندا دەبێت، چونکە شتە نامۆکان قازانجێکی باشی ھەبووە و چونکە ئەکتەرەکان، ھەرچەندە ھێشتا گەنجن، بەڵام لە توانایاندا نییە بۆ ھەمیشە بەردەوام بن لە بەرجەستەکردنی کەسایەتیی ھەرزەکار.[١٦] لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا، ئاشکرا بوو کە نووسین نیوە زیاتری تەواو بووە.[١٧]
ھەڵبژاردنی ئەکتەرەکان
[دەستکاری]لە وەرزی پێنجەمدا ھەریەک لە ئەکتەران وینۆنا ڕایدەر، دەیڤد ھاربەر، فین وۆڵفھارد، میڵی بۆبی بڕاون، گەیتن ماتەرازۆ، کەیڵەب مەگڵاکڵین، نۆوا شناپ، سەیدی سینک، ناتالیا دایەر، چارلی ھیتن، جۆ کیری، مایا ھۆک، پریا فێرگیوسن، برێت گێڵمان، کارا بوۆنۆ، و جەیمی کامبێڵ باوەر دەگەڕێنەوە بۆ بەرجەستەکردنی ڕۆڵەکانیان.[١٨] لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا لە کاتی بۆنەی توودومی نێتفلیکسدا، ڕاگەیەندرا کە لیندا ھامیڵتن بەشدار دەبێت لە زنجیرەکەدا.[١٩] ھامیڵتن لەڕێی زوومەوە پەیوەندیی بە برایانی دافەرەوە کردبوو، ئەوانیش زانیارییان لەسەر «شێوە»ی کەسایەتییەکەیان پێدابوو، بەڵام چیرۆکەکەی نا.[٢٠] کاتێک بەرھەمھێنان لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٤ دەستی پێکرد، وێنەیەکی سەر سێت کە لەلایەن تیمەکەوە بڵاوکرایەوە گەڕانەوەی ئەیمیبێت مەکنەتڵی بە کەسایەتیی ڤیکی پشتڕاستکردەوە.[٢١] لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٤دا، نێڵ فیشەر، جەیک کۆنڵی، و ئەلێکس برۆو بەشداربوون لە زنجیرەکەدا.[٢٢][٢٣] لە کاتی وێنەگرتن لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا، بانگەشەیەک کرا لەلایەن نایت ئێج میدیاوە بۆ ھەڵبژاردنی ئەکتەرێک بۆ بەرجەستەکردنی کەسایەتیی کچە کۆچکردووەکەی جیم ھۆپەر بەناوی سارا، کە پێشتر لەلایەن ئێڵ گراھامەوە لە وەرزی یەکەمدا بەرجەستەکرابوو، لەگەڵ ئاماژەدان بەوەی کە وەک پێشوو بە شێوەی فلاشباک دەردەکەوێت بە مەرجێک کە ئەکتەری ھەڵبژێردراو شێوەی لە گراھام بچێت.[٢٤] لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤دا، پشتڕاستکرایەوە کە نێڵ فیشەر بەڕۆڵی ھۆڵی ویلەر دەردەکەوێت.[١]
وێنەگرتن
[دەستکاری]ھاربەر لە سەرەتادا چاوەڕوان بوو دیمەنەکانی لە ڕۆڵی جیم ھۆپەردا بۆ ئەم وەرزە شانبەشانی دیمەنەکانی کەسایەتیی ئەلێکسی شۆستاکۆڤ / ڕێد گاردیەنی فیلمی برووسکەکان* (٢٠٢٥) وێنە بگرێت، کە لە سەرەتادا بڕیار بوو لە ھەمان کاتدا لەگەڵ ئەم وەرزەدا وێنەی بگیرێت لە ئەتلەنتا.[٢٥] بەڵام ناکۆکیی کاری ھۆڵیوود لە ساڵی ٢٠٢٣دا بووە ھۆی دواکەوتنی ھەردوو بەرھەمەکە بەھۆی مانگرتنی نووسەرانەوە.[٢٦] بەھۆی ئەمەوە، ڕێککەوتنی سەرەتاییی برایانی دەفەر لەگەڵ وینۆنا ڕایدەردا لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەکەدا لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٥ پێویست نەبوو. ڕێکەوتنەکە ڕێگەی پێدەدا کە پشوویەک لە زنجیرەکە وەربگرێت بۆ بەرجەستەکردنەوەی ڕۆڵی خۆی وەک لیدیا دیتز لە پاشھاتێکی ڕێتێچووی بیتڵجووس (١٩٨٨) کە تیم بێرتن لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە بە جددی پلانی بۆ دانابوو. وینۆنا ڕایدەر بەشدار بوو لە وێنەگرتنی بیتڵجووس بیتڵجووس (٢٠٢٤)ی گرت لە کاتی ناکۆکییەکاندا پێش ئەوەی وێنەگرتنی وەرزەکە دەستپێبکات.[٢٧] دوای دواکەوتنێکی بەرچاو بەھۆی ناکۆکییەکانەوە، بەرھەمھێنانی وەرزی پێنجەم لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دەستیپێکرد.[٢٨] لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٤، بڕاون ڕای گەیاند کە نۆ مانگ ماوە بۆ وێنەگرتن و دواتر دەقی شەش ئەڵقەی خوێندووەتەوە.[٢٩] لە ٢٧ی حوزەیران، مایا ھۆک لە پۆدکاستی «پۆدکرەشد» ئاشکرای کرد کە وەرزەکە لە «وەکوو ھەشت فیلم وایە»، و ئەڵقەکانیش «زۆر درێژن».[٣٠] لە ٣ی تەممووزدا، ڕۆس دەفەر ئاشکرای کرد کە بەرھەمھێنان نیوەی تەواو بووە.[٣١] لە تشرینی یەکەم ی ٢٠٢٤دا، فین وۆڵفھارد بۆ گۆڤاری پیپڵ قسەی کرد و وتی کە خەریکە تەواو دەبن لە وێنەگرتن.[٣٢] وێنەگرتن لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ کۆتاییی ھات.[٣٣][٣٤]
دوای بەرھەمھێنان
[دەستکاری]لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا، برایانی دەفەر ڕایان گەیاند کە قۆناغی دوای بەرھەمھێنان بۆ ئەم وەرزە بەردەوامە و کارکردن لەسەر کاریگەرییە سۆمایییەکان «پێش وادەی خۆی بووە».[٣٥][٣٦]
بڵاوبوونەوە
[دەستکاری]بڕیارە ئەم وەرزە لە ساڵی ٢٠٢٥ بڵاوبکرێتەوە.[ژێدەر پێویستە]
تێبینییەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 Wickes، Hanna (٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «Nell Fisher on 'Bookworm' Costar Elijah Wood & 'Stranger Things' Season 5». J-14.com. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- 1 2 Piña، Christy (٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤). «'Stranger Things' Season 5 Teaser Reveals Episode Titles, 2025 Release». The Hollywood Reporter. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- 1 2 3 4 «Stranger Things – WGA Directory». Writers Guild of America West. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Schneider، Michael (١٠ی شوباتی ٢٠٢٥). «'Stranger Things' Season 5 Editing Is Ahead of Schedule, Duffer Brothers Promise at SCAD TVfest: 'We're Definitely on Target' for 2025». Variety. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 Sanford، Andrew (١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «'Stranger Things' Getting Frank Darabont Out Of Retirement Is Radical, Dudes». Pajiba. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ @sthingsspoilers (March 12, 2024). «Filming for episode 4 has officially begun!». لە November 23, 2024 ھێنراوە – لەڕێگەی ئینستاگرام.
{{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=و|date=(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «'Stranger Things' Renewed For Fifth And Final Season, Gets Premiere Dates For Split Season 4 As Duffer Brothers Tease Potential Spinoffs». Deadline. ١٧ی شوباتی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- 1 2 «The Duffers Just Shared Something About the 'Big Ending' of 'Stranger Things'». Tudum. ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ McPherson، Chris (١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣). «Shawn Levy Confirms He Is Returning to Direct For 'Stranger Things' Season 5». Collider. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Sharf، Zack (٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤). «'Shawshank Redemption' Director Ended Retirement After 11 Years for 'Stranger Things 5' Because 'It Has So Much Heart' When Most 'Content Now Is Filled With Horrible People'». Variety. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Writers، Stranger (٢ی ئابی ٢٠٢٢). «stranger writers (@strangerwriters) on X». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Tinoco، Armando (٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢). «'Stranger Things': Title Of Episode 1 From Fifth & Final Season Revealed». Deadline Hollywood. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «Stranger Things Writers Use Baby Injected With Steroids in Season 5 Description». ComicBook.com. ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «x.com». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «x.com». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Netflix to Prioritize Scripts for Wednesday Season 2 & Stranger Things Final Season». MovieWeb. ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «'What does a mega episode of "Stranger Things" look like onstage?' Inside 'The First Shadow'». Los Angeles Times. ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ West، Amy (٢٨ی ئابی ٢٠٢٣). «Stranger Things season 5: Everything we know so far about the Netflix show's final chapter». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Rosenbloom، Alli (١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣). «'Terminator' star Linda Hamilton joins cast of 'Stranger Things' for final season». CNN. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Grebenyuk، Yana (١٥ی شوباتی ٢٠٢٤). «Why 'Stranger Things' Gave Linda Hamilton 'Imposter Syndrome'». Us Weekly. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Bankhurst، Adam (٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤). «Stranger Things Season 5 Officially Begins Production, Cast Photo Revealed». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Andreeva، Nellie (١٥ی تەممووزی ٢٠٢٤). «'Stranger Things 5' Adds 3 To Cast, Reveals First Look At Final Season With Behind The Scenes Video». Deadline Hollywood. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Vary، Adam B. (١٥ی تەممووزی ٢٠٢٤). «'Stranger Things' Season 5 First Look: Nostalgic, Slimy Behind-the-Scenes Footage Reveals New Cast Members». Variety. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Williams، Caleb (١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «وەشانی ئەرشیڤکراو». Knight Edge Media. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Coley، Samantha (١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢). «David Harbour Says He'll Be Filming 'Stranger Things' 5 and 'Thunderbolts' at the Same Time [Exclusive]». Collider. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Goldberg، Lesley (٦ی ئایاری ٢٠٢٣). «'Stranger Things' Final Season Production Delayed by Labor Unrest». The Hollywood Reporter. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Sharf، Zack (١٧ی تەممووزی ٢٠٢٤). «Winona Ryder's 'One Condition' for Joining 'Stranger Things' Was a Filming Break If 'Beetlejuice 2' Ever Happened: 'They Agreed. Luckily, It Worked Out'». لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Petski، Denise (٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤). «'Stranger Things' Is Officially In Production On Season 5 — First Photo». Deadline Hollywood. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Flook، Ray (٩ی ئازاری ٢٠٢٤). «Stranger Things 5 Has 9 Months of Filming Left: Millie Bobby Brown». Bleeding Cool. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Stedman، Alex (٢ی تەممووزی ٢٠٢٤). «Stranger Things Season 5 Will Be 'Basically, Eight Movies,' Says Maya Hawke». IGN Southeast Asia (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Gomez، Dessi (٣ی تەممووزی ٢٠٢٤). «'Stranger Things' Season 5 Production Reaches 'Happy Halfway' Mark, 24 Weeks Down». Deadline Hollywood (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Rice، Nicholas (١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «Finn Wolfhard Reveals the 'Very Meaningful' Props He'd Love to Take from the 'Stranger Things' Set (Exclusive)». People. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Moreau، Jordan (٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤). «'Stranger Things' Filming Is Over as Season 5 Production Wraps: 'See You in 2025'». Variety. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Petski، Denise (٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤). «'Stranger Things' Wraps Production On 5th & Final Season; Behind-The-Scenes Photos». Deadline Hollywood. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Schneider، Michael (١٠ی شوباتی ٢٠٢٥). «وەشانی ئەرشیڤکراو». Variety. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Schneider، Michael (٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥). «وەشانی ئەرشیڤکراو». Variety. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.