بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شا قوولی خان زەنگەنە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شا قوولی خانی زەنگەنە
شاھ‌قلی‌خان زنگنه
پۆڕتڕەیتی شا قوولی خانی زەنگەنە کە لەلایەن محەممەد زەمەن کێشراوە لە نزیکەی ١٦٩٤ بۆ ١٦٩٥.
وەزیری گەورەی سەفەوی
پادشا سوڵتان حسەینی یەکەمی سەفەوی (١٦٩٤–١٧٢٢)
پێشینە محەممەد موعمن خان شەملوو
پاشینە فەتحعەلی خان داغستانی
سەرکردەی پاسەوانە شاھانەکان
پێشینە ساروو خان سەھەندلوو
پاشینە نەزانراو
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون سەدەی ١٧ھەم
ئێرانی سەفەوی
مردن ١٧١٦
ئێرانی سەفەوی
دین ئیسلام

شا قوولی خان زەنگەنە (بە فارسی: شاه‌قلی‌خان زنگنه، لە ساڵی ١٧١٦ کۆچی دواییی کردووە)، ئاغایەکی کورد بووە، کە لە ساڵی ١٧٠٧ تا ١٧١٦ وەک وەزیری پادشای سەفەوی (شا) سوڵتان حوسێنی یەکەمی سەفەوی (١٦٩٤–١٧٢٢) کاری کردووە.

خێزان

[دەستکاری]

شا قوولی خان کوڕی سێیەمی شێخ عەلی خان زەنگەنە بوو کە لە ساڵی ١٦٦٩ تا ١٦٨٩ وەزیر بووە، کوڕەکانی دیکەی بریتی بوون لە: حوسێن عەلی خان زەنگەنە، سلێمان خان زەنگەنە، ئیسماعیل بەگ زەنگەنە، عەباس بەگی زەنگەنە، و عەباس قوولی بەگ زەنگەنە.[١] ئەو بنەماڵەیە سەر بە ھۆزی زەنگەنە بوون، کە ھۆزێکی کوردیی سووننە و خەڵکی پارێزگای کرماشان بوون.[٢][١]

ژیاننامە

[دەستکاری]

شا قوولی بۆ یەکەمجار لە ساڵانی ١٦٨٠دا باسی لێوە کراوە، کە وەک پارێزگاری پارێزگای کرماشان دەستنیشان کراوە.[١] لە ساڵی ١٦٨٩ باوکی بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییی کرد. دوای ساڵێک، ئەرستۆکراتێکی بەھێز و پلە باڵای عەشیرەتی سەھەندلووی تورکمان بە ناوی ساروو خان سەھەندلوو، ٤٠ ئەندامی ھۆزی زەنگەنەی کوردی کوشت، ئەمەش وای کرد شا قوولی ناڕەزایەتی بەرامبەر شا سلێمانی یەکەم دەرببڕێت و ڕای گەیاند کە ساروو خان بەم کارە ناوی باوکە کۆچکردووەکەی ڕیسوا کردووە. سلێمان لە ساروو خان خۆش بوو، بەھۆی ئەو پەیوەندییە باشەی کە ھەیانبوو؛ بەڵام بەم زووانە ئەمە کۆتاییی پێدەھات: لە ساڵی ١٦٩١دا، سلێمان ساروو خان سەھەندلووی سەربڕی بەھۆی ئەوەی پەیوەندیی خۆشەویستیی لەگەڵ مریەم بەگوومی پووری سلێمان ھەبوو.

پاشان شا شا قوولیی وەک سەرۆکی پاسەوانی شاھانە (قوورچی باشی) دەستنیشان کرد، بەم شێوەیەش شوێنی ساروو خانی گرتەوە.[١] دوای ئەوەی بۆ پۆستی پلە باڵاکان دامەزرا، ڕکابەرییەک لەگەڵ وەزیر محەممەد تاھیر وەحید قەزوینی کە بەم پێشتر دەستنیشانکرابوو، بەدوای خۆیدا ھێنا.[١] لە ساڵی ١٦٩٤دا سلێمان کۆچی دواییی کرد و سوڵتان حوسێنی یەکەمی کوڕەکەی شوێنی گرتەوە، کە دواتر لە ساڵی ١٦٩٩، ئەندامێکی تورکمانی لە ھۆزی شەملوو بە ناوی محەممەد موعمن خانی شەملوو، وەک وەزیری نوێ دەستنیشان کرد.

لە ساڵی ١٧٠٧دا شا قوولی خان کرا بە وەزیری نوێی ئیمپراتۆریەت. شا قوولی خان لە ساڵی ١٧١٦ کۆچی دواییی کرد، و زاوای فەتحعەلی خان داغستانی شوێنی گرتەوە.[٢] شا قوولی کوڕێکی ھەبوو، ناوی شێخ عەلی خان بوو، کە ھەرچەندە نەگەیشتە ھەمان بەرزیی دەسەڵاتی باوک و باپیرەی، بەڵام ھێشتا لە سەردەمی سەفەوییەکان لە پۆستە باڵاکاندا خزمەتی دەکرد.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 5 6 Matthee 2011.
  2. 1 2 Newman 2008.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • Newman، Andrew J. (٢٠٠٨). Safavid Iran: Rebirth of a Persian Empire. I.B.Tauris. لاپەڕە ١–٢٨١. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٥٧٧١-٦٦١-٣.
  • Matthee، Rudi (٢٠١١). Persia in Crisis: Safavid Decline and the Fall of Isfahan. I.B.Tauris. لاپەڕە ١–٣٧١. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٥٧٧٣-١٨١-٤.
  • Lambton، A.K.S. (1954). «Kirmānshāh». The Encyclopaedia of Islam. BRILL. لاپەڕە 167–171. ژپنک ٩٧٨٩٠٠٤٠٦٠٥٦٢.
  • Matthee، Rudi (١٩٩٩). The Politics of Trade in Safavid Iran: Silk for Silver, 1600-1730. Cambridge University Press. لاپەڕە ١–٢٩٠. ژپنک ٠-٥٢١-٦٤١٣١-٤.
  • Yamaguchi، Akihiko (٢٠٢٣). «Mediating between the Royal Court and the Periphery: The Zangana Family's Brokerage in Safavid Iran (1501–1722)». Iran: Journal of the British Institute of Persian Studies. doi:١٠.١٠٨٠/٠٥٧٨٦٩٦٧.٢٠٢٣.٢١٧٠٨١٤.
پێشوو
ساروو خان سەھەندلوو
سەرکردەی پاسەوانە شاھانەکان
(قوورچی باشی)

١٦٩١–١٦٩٩
Vacant
پێشوو
محەممەد موعمن خان شەملوو
وەزیری گەورەی سەفەوییەکان
١٧٠٧–١٧١٦
جێگر
فەتحعەلی خان داغستانی