شایستە (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لێھاتوو
Theatrical release poster
دەرھێنەرسانجای گوپتا
بەرھەمھێنەرڕاکیش ڕۆشان
نووسەرسانجای ماسوم
شانۆنامەڤیجای کومار میشرا
چیرۆکڤیجای کومار میشرا
ئەکتەرانهریتیک رۆشان
یامی گاوتەم
ڕۆنیت ڕۆی
ڕۆھیت ڕۆی
مۆسیقاگۆرانیەکان:
ڕاجیش رۆشان
بنچینە:
سەلیم سولەیمان
وێنەگری سینەماییسوودیپ سێتەجی
ئایەنانکا بوس
مۆنتاژئاکیڤ عەلی
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەفیلم کرافت پڕۆدەکشن
بی فۆر یو مۆشن پیکچەرز
دەرچوون٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠١٧
وڵاتھیندستان
زمانھیندی

شایستە ( لە زمانی ئینگلیزی Capable) فیلمێکی لە ٢٠١٧ لە ھیندستان فیلمێکی ئاکشن و ڕۆمانسی ھەستبزوێنە , دەرھێنەرەکەی سانجای گوپتایە , لە نوسینی ڤیجای کومار میشڕایە, بەرھەم ھێن ڕاکیش ڕۆشان , کۆمپانیای پەرھەم ھێنەر فیلمکرافت پڕۆدوکشن , موزیکی ھێمن لە لایەن ڕاجیش ڕۆشان. یەکەم وێنەگرتنی ئەم فیلمە دەست پێ دەکات لە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٦. ئەوەی ئەم فیلمە جیادەکاتەوە هریتیک رۆشان و یامی گاوتەم ھەردووکیان ڕۆڵی دوو کوێر دەگێرن کە دەکەونە خۆشەویستی یەکەوە بە ھەر ڕێگەیەک .

ئەکتەران[دەستکاری]

چیڕۆک[دەستکاری]

ڕۆهان (ریتیک ڕۆشان) کوڕێکی دڵخۆشە بەڵام کوێرە، هاوسەرگیری لەگەڵ کچێک دەکات کە ئەویش وەک خۆی کوێرە بەناوی سوپیریا (یامی گاوتەم). ژیانی ئەم دوو ژن و مێردە بەخؤشی دەچێتە سەر تاوەکوو ڕۆژێک سوپریا دەستدرێژی دەکرێتە سەر لەلایەن کۆمەڵێک کەسی بەدەسەڵاتەوە. دوای ئەوەی دەیانەوێت سکاڵا تۆماربکەن لەسەر ئەو ڕووداوە بەڵام ناتوانن بیسەلمێنن و دواتر دووبارە لەلایەن هەمان کەسانەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەر سوپریا بەمەش بەناچاری سوپریا خۆی دەکووژێت. ئەم ڕووداوە وا لە ڕؤهان دەکات چیتر چاوەڕێی دادگا نەکات و بەڕێگای خۆی تۆڵەی ژنەکەی بکاتەوە.

گەشەپێدان[دەستکاری]

سانجای گوپتا فیلمەکەی بە شێوەیەکی ڕەسمی ڕاگەیاند لە مانگی کانونی دووەم لەگەل ھیرتک ڕۆشان وەک ڕۆلی پێشەنگ , ڕاکیش ڕۆشان بەرھەمھێنی پرۆژەکەیە و ڕاجیش ڕۆشان دانەری مۆسیقایە. وە ھەروەھا دڵنیا کرایەوە یامی گۆتەم ڕۆڵی سەرەکی ببینێ لە ھەمان کاتیشدا ڕۆنیت و ڕۆھیت ڕۆڵی براکانی بگێرن , فیلمەکە بەرھەم دەھێنرێت لە لایەن ڕاکیش ڕۆشان لەژێر چاودێری کۆمپانیای بەرھەم ھێن FilmKraft Productions Pvt. Ltd. ڕاجیش ڕۆشان دانەری مۆسیقایە و سەلیم سولەیمان دانەری مۆسیقای بنچینەییە و ڕەسول پوکوتی دیزاینەری فیلمەکەیە. وێنەگری سینەمایی لە لایەن سوودیپ چێتەجی تەواو دەکرێت

فیلم[دەستکاری]

وێنەگری سەرەکی لە مۆمبای لە مانگی ئازاری ٢٠١٦ دەستی پێ کرا, وە لە مانگی تەمووزی ھەمان ساڵ تەواو کرا , لە ٢٥ی کانوونی دووەم نمایش دەکرێت و بە ٧٧ ڕۆژ فیمەکە تەواو کرا.

ڕێچکەی دەنگ[دەستکاری]

لێھاتوو
ڕێچکەی دەنگ لە لایەن ڕاجیش ڕۆشان
تۆماربوون٢٠١٦
چەشنFeature film soundtrack
زمانھیندی
بڵاوکەرەوەT-Series
دەرھێنەرسانجای گوپتا
بەرھەمھێنەرڕاکیش ڕۆشان
کاتزانیی ڕاجیش ڕۆشان
کریش ٣
٢٠١٣
ھاوسەنگ
٢٠١٧

بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

فیلمەکە تەواو دەکرێت تا بڵاو بکرێتەوە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧, یەکەم پۆستەری لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بڵاو کرایەوە .

دانەری مۆسیقای ئەم فیلمە ڕاجیش ڕۆشانە. گۆرانیبێژ Jubin Nautiyal سێ گۆرانی گوتووە لەم فیلمە .

سەرچاوە[دەستکاری]