ژنی پاشا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە شاژن (ژنەکەی فەرمانڕەوا)ەوە ڕەوانە کراوە)

ژنی پاشا یان شاژنە ھاوسەر (بە ئینگلیزی: queen consort) ئەو شاژنەیە کە پێش ھاوسەرگیری لەگەڵ پاشایەکدا ناوی شاژنە نەنراوە و دوای ھاوسەرگیرییەکەی نازناوی ڕێزلێنانی وەرگرتووە و لێرەدا ڕەنگە لەسەر بنەمای ئارەزووی پاشا نازناوی ڕێزلێنانی پێ بدرێت. ھاوسەری پاشا خاوەنی نازناوی ژنانە، کە ھاوتایە لەگەڵ نازناوی شاھانەی پاشا. لە ڕووی مێژوویییەوە زانراوە کە ژنی پاشا ھاوبەشی کۆنترۆڵی ئەو نییە بەسەر ھێزە سیاسی و سەربازییەکاندا. زۆربەی شاژنەکانی مێژوو ھاوسەری پاشا بوون؛ و ھەندێک جار شاژن فەرمانڕەوایە و ئەمەش بەو مانایەیە کە چێژ لە ھەموو ئەو ماف و دەسەڵاتانە وەردەگرێت کە پاشا ڕەنگە خاوەنی بێت و بەزۆری دوای ئەوەی تەختی پاشای پێشووی بە میرات گرتووە لە کاتی مردنیدا بەم شێوەیە دەبێت و ژمارەیان زۆر کەمە.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "What is Queen Consort? What will be the role of Camilla?". The Economic Times. 9 September 2022. Retrieved 2022-09-14.
  2. ^ Hilton, Lisa (2009). Queens consort : the autobiography. London: Phoenix. ISBN 978-0-7538-2611-9. OCLC 359673870.