شاپەرز درەگ مارت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یەکێک لە دەرمانخانەکانی شاپەرز درەگ مارت لە نۆرس یۆرک تۆرەنتۆ

شاپەرز درەگ مارت (بە ئینگلیزی: Shoppers Drug Mart) بریتییە لە زنجیرە دەرمانخانەیەک لە کەنەدا بارەگای سەرەکیان لە تۆرەنتۆ ،ئەنتاریۆ کەنەدا یە، زیاتر لە ١٣٠٠فڕۆشگای ھەیە لەھەموو کەنەدا دا لە یازدە ھەرێم لقیان ھەیە، تەنھا لە ھەرێمی کێبێک لەژێرناوی Pharmaprix بازرگانی دەکەن.

دەرمانخانەکە دامەزراوە لەلایەن خێزانی مۆرای کۆفلەر Koffler کە پێشتر خاوەنداریەتی دەرمانخانەی سوپەر فارمیان دەکرد، دەرمانخانەی سوپەرSuper-Pharm پێشتر (٢٠٠٥–٢٠١١)لە ھەریەکە لە چین و پۆلۆنیا و ئیسرائیل خزمەتگوزاریەکانیان پێشکەش دەکردن، نیشانی بازرگانی Shoppers Drug Mart لەلایەن ھونەرمەند سیلڤان لیۆ نەخشێندراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]