بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شاپووری دووەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شاپووری مەزن
𐭱𐭧𐭯𐭥𐭧𐭥𐭩
شای شایانی ئێرانییەکان و نائێرانییەکان
پەیکەرێک کە پێدەچێت ھی شاپووری دووەم بێت
شاھەنشای ئیمپراتۆریەتیی ساسانی
فەرمانڕەوایی٣٠٩ – ٣٧٩
پێشووئادور نەرسێ
جێگرئەردەشێری دووەم
Regentئیفرا ھورمزد (٣٠٩–٣٢٥)
منداڵ(ەکان)شاپووری سێیەم
زوورڤاندوخت
خێزانخانەدانی ساسانی
باوکھورمزدی دووەم
دایکئیفرا ھورمزد
لەدایکبوون٣٠٩
مردن٣٧٩ (تەمەن ٧٠)
ئایینزەردەشتی
(پێدەچێت زروانی)

شاپووری دووەم (بە پاڵەوی: 𐭱𐭧𐭯𐭥𐭧𐭥𐭩 Šābuhr، ٣٠٩–٣٧٩)، ھەروەھا بە شاپووری مەزن ناسراوە، دەیەمین شاھەنشای ئیمپراتۆریەتیی ساسانی بوو. لە کاتی لەدایکبوونیدا نازناوەکەی وەرگرت و تا مردنی لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا پاراستی، ئەمەش وای کرد ببێتە ئەو کەسەی کە بۆ درێژترین ماوە فەرمانڕەوایی کردووە لە مێژووی ساسانییدا.[١] ئەو کوڕی ھورمزدی دووەم (٣٠٢–٣٠٩) بوو.[٢]

سەردەمی فەرمانڕەوایی ئەو گەواھیدەری بووژانەوەی سەربازیی وڵاتەکە و فراوانبوونی خاکەکەی بوو، کە بووە سەرەتای یەکەم سەردەمی زێڕینی ساسانییەکان. بۆیە، لەگەڵ شاپووری یەکەم، کەوادی یەکەم و خەسرەوی یەکەم، بە یەکێک لە بەناوبانگترین پاشا ساسانییەکان دادەنرێت. لە لایەکی ترەوە، سێ جێنشینە ڕاستەوخۆکەی، کەمتر سەرکەوتوو بوون. لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا، ھەڵمەتە سەربازییە زۆر سەرکەوتووەکانی دژی ڕاپەڕین و ھۆزە عەرەبەکان دەست پێ کرد.

شاپووری دووەم پەیڕەوی لە سیاسەتێکی ئایینی توند دەکرد. لە سەردەمی فەرمانڕەوایی ئەودا، کۆکردنەوەی ئاڤێستا، دەقە پیرۆزەکانی زەردەشتی، تەواو کرا، داھێنراو و ھەڵگەڕانەوەکان لە ئایین سزادران، و مەسیحییەکان چەوسێنرانەوە. ئەوەی دووەمیان پەرچەکردارێک بوو دژی مەسیحیبوونی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆم لەلایەن کۆنستەنتینی مەزنەوە. لە کاتی مردنی شاپووردا، ئیمپراتۆریەتیی ساسانی لە ھەموو کاتێک بەھێزتر بوو، دووژمنەکانی لە ڕۆژھەڵاتەوە بێدەنگ کرابوون و ئەرمەنستانیش لەژێر کۆنترۆڵی ساسانییەکاندا بوو.

ڕەگناسی

[دەستکاری]

«شاپوور» ناوێکی باو بووە لە ئێرانی ساسانیدا، کە لەلایەن سێ فەرمانڕەوای ساسانی و ناودارانی تری سەردەمی ساسانییەوە بەکارھاتووە. لە وشەی ئێرانیی کۆنی «xšayaθiya.puθra» بە واتای «کوڕی پاشا» وەرگیراوە، دەبێت لە سەرەتادا نازناوێک بووبێت، کە بووە بە—لایەنی کەم لە کۆتاییی سەدەی دووەمی زایینی—ناوێکی کەسی.[٣] لە پێڕستی پاشاکانی ئەشکانی لە ھەندێک سەرچاوەی عەرەبی-فارسییدا دەردەکەوێت؛ بەڵام ئەمە دژوەختە.[٣] شاپوور لە زمانەکانی تردا بە شێوەی جۆراوجۆر ھاتووە: یۆنانی «ساپوور»، «سابوور» و «ساپووریس»؛ لاتینی «ساپۆرێس» و «ساپۆر»؛ عەرەبی «سابوور» و «شابوور»؛ فارسیی نوێ «شاپوور»، «شاھپوور»، «شەھفوور».[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Mehrdad Kia (٢٠١٦). The Persian Empire: A Historical Encyclopedia. Bloomsbury. لاپەڕە ٦٩٦. ژپنک ٩٧٩٨٢١٦١٢٧٧٢٧.
  2. Richard Nelson Frye (١٩٨٤). The History of Ancient Iran. بەرگی ٣٧. لاپەڕە ٣٠٨.
  3. 1 2 3 Shahbazi 2002.