شانۆ بەکر فەرەج
شانۆ بەکر فەرەج | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٩٤ |
| پیشە | پێشکەشکار، مۆسیقاژەن |
| ھاوسەر | چیا (پێشوو) ھاوکار یاسین (ئێستا) |
| باوان |
|
شانۆ بەکر فەرەج (لەدایکبووی ١٩٩٤ لە سلێمانی) پێشکەشکار و مۆسیقاژەنێکی کوردە. ئەو کچی ھونەرمەندی وێنەگر بەکر فەرەجە و دەرچووی بەشی مۆسیقای پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانییە.[١][٢] باوکی، بەکر فەرەج، لە ھەمان پەیمانگا دەرچووی بەشی شانۆ بووە.[٢] شانۆ بە کاری ڕاگەیاندن و ژەنینی ئامێری عوود ناسراوە.[٣]
ژیانی پیشەیی
[دەستکاری]کاری مۆسیقا
[دەستکاری]شانۆ وەک ژەنیاری ئامێری عوود، ئەندامی گرووپی مۆسیقای سوننەتیی "لوڕ" بووە.[٤] بەڵام دواتر بەھۆی تێکەڵبوونی لە کاری ڕاگەیاندن و پێشکەشکاری، وازی لە کاری مۆسیقا و ژەنین ھێنا.[٥][٦]
کاری ڕاگەیاندن
[دەستکاری]شانۆ بۆ یەکەم جار وەک پێشکەشکار لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی ٢ دەرکەوت. لە سەرەتادا پێشکەشکاری بەرنامەی "خوانێک" بوو.[٤] دواتر و دوای دەستلەکارکێشانەوەی شارا ئیبراھیم، شانۆ بووە پێشکەشکاری پڕۆگرامی "ئێوارەی NRT2".[٥] ئەم کارەی ڕووبەڕووی ڕەخنەیەک کردەوە کە گوایە نەیتوانیوە وەک شارا ڕۆڵێکی باش بگێڕێت.[٤]
دوای وازھێنانی لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی ٢،[٦] پەیوەندی بە "ئاڤا میدیا" کرد. لەوێ بەرنامەی "ئاڤا کافێ"ی پێشکەش دەکرد.[٧] ھەروەھا بەرنامەی "دیداری ھونەری" پێشکەش کردووە، کە لە یەکەم ئەڵقەی وەرزی نوێی بەرنامەکەیدا میوانداریی بەکر فەرەجی باوکی کرد.[٨]
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]بەکر فەرەجی باوکی، لەبەر خۆشەویستیی زۆری بۆ بەشی شانۆ کە لێی دەرچووبوو، ناوی کچەکەی ناوە "شانۆ".[٢]
ھاوسەرگیریی یەکەم
[دەستکاری]شانۆ ھاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک بە ناوی "چیا" کردبوو. دوای ماوەیەک، کێشە لە نێوانیاندا دروست بوو و کێشەکە گەیشتە دادگا.[٩] لەو ماوەیەدا وێنەیەکی شانۆ لە نەخۆشخانە بڵاوبووەوە کە کانۆلای پێوەبوو؛ ھەندێک سەرچاوە ئاماژەیان بەوە کرد کە بەھۆی کێشە و دەمەقاڵێ لەگەڵ ھاوسەرەکەی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.[٩] دواجار شانۆ و چیای ھاوسەری جیا بوونەوە و شانۆ ھەموو وێنە ھاوبەشەکانیانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سڕییەوە.[٩]
ھاوسەرگیریی دووەم
[دەستکاری]دوای جیابوونەوەی لە ھاوسەری یەکەمی، شانۆ لە ساڵی ٢٠١٩ "سەرلەنوێ" ھاوسەرگیریی کردەوە.[٣] ھاوسەری دووەمی ناوی (ھاوکار یاسین)ە، کە پەیامنێری کەناڵی ڕووداوە.[١٠][١١] ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکەیان لە ھۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.[١٢] شانۆ ڕایگەیاندووە کە ھەردوو ھاوسەرگیرییەکەی بە خۆشەویستی بووە.[١٠]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «وێنە.. شانۆ بەکر فەرەج لە نوێترین دەرکەوتنیدا بینەرەکانی سەرسام دەکات». speemedia.com. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 3 «دیداری هونەری لەگەڵ هونەرمەند بەکر فەرەج». AVA Entertainment on YouTube. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
0:11 منیش بەشی مۆسیقام تەواو کردووە... 1:44 لە خۆشەویستیم بۆ بەشی شانۆ، ناوم نای شانۆ.
- 1 2 «وێنە.. شانۆ بەکر فەرەج لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەردەکەوێت». speemedia.com. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 3 «شانۆ ڕێزى كێ ناگرێت؟». wishe.net. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 «شانۆ دهگهیهنرێته نهخۆشخانه». wishe.net. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 «ڤیدیۆ: شانۆ پڕبه دڵ ئارهزوو دهكات ئهم نهشتهرگهریه جوانكاریه بكات». westganews.net. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «وێنە.. شانۆ بەکر فەرەج بەبڵاوکردنەوەی وێنە نوێکانی بینەرەکانی تووشی شۆک کرد». speemedia.com. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «دیداری هونەری؛ شانۆ میوانداری بەکر فەرەجی باوکی دەکات - AVA News». ava.news. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 3 «دهنگۆى جیابوونهوهى شانۆ له هاوسهرهكهى بڵاو دهبێتهوه». wishe.net. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 «شانۆ بەکر دەهۆڵ لێدەدات». speemedia.com. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «شانۆ بەشێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت لە یادی لەدایک بوونی هاوسەرەکەیدا». speemedia.com. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «له ئاههنگی هاوسهرگیرییهكهیدا دههۆڵ دهكوتێت». westganews.net. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.