شانۆی بۆلشۆی
| شانۆی بۆلشۆی | |
|---|---|
| پیشەسازی | creative industries |
| دامەزران | ٢٨ی ئازاری ١٧٧٦ |
| ناو بە زمانی فەرمی | Большой театр |
| بواری کار | سەمای بالێ، ئۆپێرا |
| بەڕێوەبەر | Vladimir Urin، Valery Gergiev |
| Musical conductor | Tugan Sokhiev |
| وڵات | ڕووسیا |
| دابەشکاریی کارگێڕی | Tverskoy District |
| کەوتووەتە شەقامی | Theatre Square |
| جێ | Theatre Square، مۆسکۆ |
| پۆتانی شوێن | ٥٥°٤٥′٣٧″N ٣٧°٣٧′٧″E |
| خاوەنی | New Stage of Bolshoi Theatre، Bolshoi Theatre website |
| شوێنی بارەگاکان | مۆسکۆ |
| ڕووداوە بەرچاوەکان | renovation، conflagration، conflagration، architectural reconstruction، architectural reconstruction |
| Art director | Sergei Filin، Makvala Kasrashvili |
| خەڵاتەکان | فەرمانی لینین، academic theater، International Opera Awards، Russian Federation Presidential Certificate of Gratitude |
| وێبگە | https://bolshoi.ru/ |
| بەستەری وەسفکراو | https://theatre-museum.ru/theater/11426 |
| Time of earliest written record | ١ی کانوونی دووەمی ١٧٧٦ |
| Category for the exterior of the item | Category:Exterior of the Bolshoi Theatre |
![]() | |
شانۆی بۆلشۆی (بە ڕووسی: Большо́й теа́тр) شانۆیەکی مێژوویییە لە شاری مۆسکۆ لە ڕووسیا، لە سەرەتادا لەلایەن تەلارساز جۆزێف بۆڤی دیزاین کراوە، کە نمایشی بالێ و ئۆپێرا ئەنجام دەدات.[١] پێش شۆڕشی تشرینی یەکەم بەشێک بوو لە شانۆ ئیمپراتۆرییەکانی ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا لەگەڵ شانۆی مالی (شانۆی بچووک) لە مۆسکۆ و چەند شانۆیەک لە سانت پترسبۆرگ (شانۆی ھێرمیتاژ، شانۆی بۆلشۆی (کامێنی)، دواتر شانۆی مارینسکی و ئەوانی دیکە).
بالێ و ئۆپێرا بۆلشۆی لە کۆنترین و ناسراوترین کۆمپانیاکانی بالێ و ئۆپێرا لە جیھاندا. بە دووری دەزانین گەورەترین کۆمپانیای بالێیە لە جیھاندا، زیاتر لە ٢٠٠ سەماکاری ھەیە.[٢] شانۆکە کۆمپانیای باوکی ئەکادیمیای بالێی بۆلشۆیە کە قوتابخانەیەکی پێشەنگی بالێیە. لقێکی لە قوتابخانەی شانۆی بۆلشۆی لە شاری جۆینڤیل لە بەڕازیل ھەیە.[٣]
بینای سەرەکی شانۆکە کە لە مێژووی خۆیدا چەندین جار دووبارە دروست کراوەتەوە و نۆژەن کراوەتەوە، ھێمایەکی مۆسکۆ و ڕووسیایە (ڕووبەری نیوکلاسیکی ئایکۆنییەکەی لەسەر دراوی ١٠٠ ڕوبڵی ڕووسی وێنا کراوە). لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١، بۆلشۆی دوای نۆژەنکردنەوەیەکی بەرفراوان بۆ ماوەی شەش ساڵ دووبارە کرایەوە.[٤] تێچووی فەرمی نۆژەنکردنەوەکە ٢١ ملیار ڕوبڵە (٦٨٨ ملیۆن دۆلار). بەڵام دەسەڵاتدارانی دیکەی ڕووسیا و کەسانی دیکەی پەیوەست بەوەوە ئیدیعایان کرد کە پارەی گشتی زۆر زیاتر خەرج کراوە.[٥][٦] نۆژەنکردنەوەکە بریتی بوو لە گەڕاندنەوەی دەنگەکان بۆ کوالیتی سەرەتایی (کە لە سەردەمی سۆڤیەتدا لەدەستچووبوو)، ھەروەھا نۆژەنکردنەوەی دیکۆری ئیمپراتۆرییەتی ڕەسەنی بۆلشۆی.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Mission». Bolshoi Theatre. لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ Elder، Miriam (٢٢ی ئازاری ٢٠١١). «Bolshoi rocked by scandal and intrigue». The Guardian. Manchester. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Galayda, A. (١١ی شوباتی ٢٠٢٠). «Why the only Bolshoi Theater school outside Russia is in Brazil» (بە ئینگلیزی). Russia Beyond the Headlines. لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- 1 2 "Bolshoi Theatre to reopen after major refit", BBC News on bbc.co.uk, 28 October 2011
- ↑ Tabakov، Igor (٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١). «Bolshoi Theater to reopen after restoration». The Moscow Times. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Beyer، Susanne؛ Bidder، Benjamin؛ Pyljow، Wladimir & Schepp، Matthias (٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣). «Jealousy and corruption rumors surround attack on Bolshoi director». Der Spiegel. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
