شانشینی یەھوودا

شانشینی یەھوودا شانشینێکی ئیسرائیلی بووە لە باشووری شام لە سەردەمی ئاسندا. ناوەندەکەی لە بەرزایییەکانی ڕۆژئاوای دەریای مردووە و پایتەختی شانشینەکە ئۆرشەلیم بوو.[١] بۆ ماوەی چوار سەدە لەلایەن شانشینی داوودەوە حوکمڕانیی کراوە.[٢] جوولەکەکان بە ناوی یەھووداوە ناونراون، و بە پلەی یەکەم لە کەسانێکەوە ھاتوون کە لەو ناوچەیەدا ژیاون.[٣][٤][٥]
کتێبی پیرۆزی عیبری شانشینی یەھوودا وەک یەکێک لە دوو دەوڵەتی جێنشینی شانشینی یەکگرتووی ئیسرائیل نیشان دەدات کە زاراوەیەک ئاماژەیە بۆ دەسەڵاتی پاشایەتیی یەکگرتوو لە ژێر دەستی شاول و داوود و سلێمان پادشاکانی کتێبی پیرۆز و خاکی یەھوودا و ئیسرائیل دەگرێتەوە. بەڵام لە ماوەی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ھەندێک لە زانایانی کتێبی پیرۆز دەستیان کرد بە قسەکردن لەسەر ئەوەی کە بەڵگەی شوێنەواریی بۆ شانشینییەکی بەرفراوان پێش کۆتاییی سەدەی ھەشتەمی پێش زایین زۆر لاوازە، و ئەو میتۆدۆلۆژیایەی کە بۆ بەدەستهێنانی بەڵگەکان بەکارھاتووە کەموکوڕی تێدایە.[٦][٧] لە سەدەی ١٠ و سەرەتای سەدەی ٩ی پێش زایین، ڕەنگە خاکی یەھوودا دانیشتووانی سنووردار بووبێت، کە لە ھەندێک شوێنی قەڵادار و چەندین شوێنی نیشتەجێبوونی گوندنشینی قەڵادار نەکراو پێکھاتبێت.[٨] تێل دان ستێل کە لە ساڵی ١٩٩٣ دۆزرایەوە، نیشانی دەدات کە شانشینەکە لە ناوەڕاستی سەدەی نۆیەمی پێش زاییندا بە جۆرێک لە جۆرەکان بوونی ھەبووە،[٩][١٠][١١] بەڵام ئاماژە بە ڕاددەی دەسەڵاتەکەی ناکات. بەڵام ھەڵکۆڵینەکانی ئەم دوایییەی خربەت قیافە پشتگیری لە بوونی شانشینێکی ڕێکخراو و شارنشینی ناوەندی دەکەن تا سەدەی ١٠ی پێش زایین، بەپێی ھەڵکەندنەکان.[٦][١٢]
لە سەدەی حەوتەمی پێش زاییندا، ژمارەی دانیشتوانی شانشینەکە زۆر زیادی کرد، لە ژێر دەسەڵاتی ئاشووریی نوێدا سەرکەوتوو بوو سەرەڕای یاخیبوونی حەزقیا لە دژی پاشای ئاشووری سەنحاریب.[١٣] یۆشیا سوودی لەو بۆشایییە سیاسییە وەرگرت کە لە ئەنجامی دابەزینی ئاشوور و سەرھەڵدانی دەسەڵاتی میسری سائیت بەسەر ناوچەکەدا ھاتە ئاراوە بۆ ئەوەی چاکسازییە ئایینییەکانی خۆی دەربکات. مێژووی دووبارەکردنەوە کە مێژووی گەلی ئیسرائیل لە یوشعەوە تا یۆشیا دەگێڕێتەوە و جیھانبینییەک دەرئەبڕێت کە لەسەر بنەمای بنەما یاسایییەکان کە لە کتێبی دووبارەکردنەوەی کتێبی پیرۆزدا دۆزراونەتەوە، وا گریمان دەکرێت کە لەم ماوەیەدا نووسرابێت و جەخت لەسەر گرنگیی بەرزڕاگرتنیان دەکاتەوە.[١٤]
لەگەڵ کەوتنی کۆتاییی ئیمپراتۆریەتیی ئاشووریی نوێ لە ساڵی ٦٠٥ پێش زایین، کێبڕکێ لە نێوان میسری سائیت و ئیمپراتۆریەتیی بابلی نوێدا سەریھەڵدا لەسەر کۆنترۆڵکردنی شام، لە کۆتاییدا بووە ھۆی دابەزینی خێرای دەسەڵاتی یەھوودا. سەرەتای سەدەی شەشەمی پێش زایین شەپۆلێکی یاخیبوونی جوولەکەکانی بە پشتیوانیی میسر لە دژی دەسەڵاتی بابل بەخۆیەوە بینی کە شکستیپێھێنرا و چەقێنرا. لە ساڵی ٥٨٧ی پێش زایین، نەبوخەد نەسری دووەم خەریکی گەمارۆدانی ئورشەلیم بوو، لە کۆتاییدا شارەکەی وێران کرد و کۆتاییی بە شانشینەکە ھێنا.[١٥][١٤] ژمارەیەکی زۆر لە جولەکەکان دوورخرانەوە بۆ بابل و دواتر شانشینی کەوتوو وەک پارێزگایەکی بابل لکێندرا .[١٤]
دوای کەوتنی بابل بەھۆی ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشییەکان, پاشای ھەخامەنشییەکان کورووشی مەزن ڕێگەی بەو جوولەکانە دا کە دوای داگیرکردنی یەھوودا دیپۆرتکرابوونەوە بگەڕێنەوە. لە ژێر حوکمڕانیی فارسدا ڕێگەیان پێدرا حوکمڕانیی سەربەخۆیان ھەبێت. تا دوای ٤٠٠ ساڵ نەبوو، دوای ڕاپەڕینی مەکابییەکان، کە جوولەکەکان بە تەواوی سەربەخۆیییان وەرگرتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Finkelstein، Israel (٢٠٠١). «The Rise of Jerusalem and Judah: the Missing Link». Levant. ٣٣ (1): ١٠٥–١١٥. doi:١٠.١١٧٩/lev.٢٠٠١.٣٣.١.١٠٥. ISSN ٠٠٧٥-٨٩١٤. S2CID ١٦٢٠٣٦٦٥٧.
- ↑ Lemaire، André (٢٠١٨). «Israel and Judah». The Oxford Illustrated History of the Holy Land. Robert G. Hoyland, H. G. M. Williamson (چاپی 1st). Oxford University Press. لاپەڕە ٦١–٨٥. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٨٧٢٤٣٩-١. OCLC ١٠١٧٦٠٤٣٠٤.
- ↑ Spielvogel، Jackson J. (٢٠٠٨). Western Civilization: Volume A: To 1500. Wadsworth Publishing. لاپەڕە ٣٦. ژپنک ٩٧٨-٠-٤٩٥-٥٠٢٨٨-٣.
The people of Judah survived, eventually becoming known as the Jews and giving their name to Judaism, the religion of Yahweh, the Israelite God.
- ↑ Legacy: a Genetic History of the Jewish People. Harry Ostrer. Oxford University Press. ٢٠١٢. ژپنک ٩٧٨-١-٢٨٠-٨٧٥١٩-٩.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ئەوانی تر (بەستەر) - ↑ Adams، Hannah (١٨٤٠). The history of the Jews: from the destruction of Jerusalem to the present time. Sold at the London Society House and by Duncan and Malcom, and Wertheim. OCLC ٨٩٤٦٧١٤٩٧.
- 1 2 Garfinkel، Yossi؛ Ganor، Sa'ar؛ Hasel، Michael (١٩ی نیسانی ٢٠١٢). «Volume 124 Year 2012 Khirbat Qeiyafa 2010–2011». Hadashot Arkheologiyot: Excavations and Surveys in Israel. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ Finkelstein، Israel؛ Fantalkin، Alexander (ئایاری ٢٠١٢). «Khirbet Qeiyafa: an unsensational archaeological and historical interpretation» (PDF). Tel Aviv. ٣٩: ٣٨–٦٣. doi:١٠.١١٧٩/٠٣٣٤٤٣٥١٢x١٣٢٢٦٦٢١٢٨٠٥٠٧. S2CID ١٦١٦٢٧٧٣٦. لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ Mazar، Amihai. «Archaeology and the Biblical Narrative: The Case of the United Monarchy». One God – One Cult – One Nation. Archaeological and Biblical Perspectives, Edited by Reinhard G. Kratz and Hermann Spieckermann in Collaboration with Björn Corzilius and Tanja Pilger, (Beihefte zur Zeitschrift für die Alttestamentliche Wissenschaft 405). Berlin/ New York: ٢٩–٥٨. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ Grabbe، Lester L. (٢٨ی نیسانی ٢٠٠٧). Ahab Agonistes: The Rise and Fall of the Omri Dynasty. Bloomsbury. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٦٧-٢٥١٧١-٨.
The Tel Dan inscription generated a good deal of debate and a flurry of articles when it first appeared, but it is now widely regarded (a) as genuine and (b) as referring to the Davidic dynasty and the Aramaic kingdom of Damascus.
- ↑ Cline، Eric H. (٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٩). Biblical Archaeology: A Very Short Introduction. Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩٩-٧١١٦٢-٨.
Today, after much further discussion in academic journals, it is accepted by most archaeologists that the inscription is not only genuine but that the reference is indeed to the House of David, thus representing the first allusion found anywhere outside the Bible to the biblical David.
- ↑ Mykytiuk، Lawrence J. (٢٠٠٤). Identifying Biblical Persons in Northwest Semitic Inscriptions of 1200–539 B.C.E. Society of Biblical Lit. ژپنک ٩٧٨-١-٥٨٩-٨٣٠٦٢-٢.
Some unfounded accusations of forgery have had little or no effect on the scholarly acceptance of this inscription as genuine.
- ↑ Garfinkel، Yosef (ئایار–حوزەیرانی ٢٠١١). «The Birth & Death of Biblical Minimalism». Biblical Archaeology Review. ٣٧ (3). لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ Ben-Sasson، Haim Hillel، ed. (١٩٧٦). A History of the Jewish People. Harvard University Press. لاپەڕە ١٤٢. ژپنک ٩٧٨-٠-٦٧٤-٣٩٧٣١-٦. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
Sargon's heir, Sennacherib (705–681), could not deal with Hezekiah's revolt until he gained control of Babylon in 702 BCE.
- 1 2 3 Lipschits، Oded (٢٠٠٥). The Fall and Rise of Jerusalem: Judah under Babylonian Rule. Penn State University Press. لاپەڕە ٣٦١–٣٦٧. doi:١٠.٥٣٢٥/j.ctv١bxh٥fd. ژپنک ٩٧٨-١-٥٧٥-٠٦٢٩٧-٦. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:2» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ↑ Lipiński 2020.