شانشینی عەرەبیی سووریا
| شانشینی عەرەبیی سووریا المملكة العربية السورية |
|||||
|---|---|---|---|---|---|
| سروود: سُورِيَا يَا ذَاتَ المَجْدِ سووریا، ئەی خاوەنی شکۆ |
|||||
نەخشەی شانشینی سووریای عەرەبی لە مەزنترین کاتیدا، لە کانوونی دووەمی ١٩٢٠
|
|||||
| پایتەخت | دیمەشق | ||||
| ناوی هاووڵاتی | سوورییەکان | ||||
| دەوڵەت | پاشایەتی | ||||
| یاسادانەر | کۆنگرەی نیشتمانیی سووریا | ||||
| دراو | پاوەندی سووری | ||||
شانشینی عەرەبیی سووریا یان شانشینی عەرەبستانی سووری (بە عەرەبی: المَمْلَكَةُ ٱلعَرَبِيَّةُ اَلسُّورِيَّةُ) پاشایەتییەکی خۆناوخۆیی و دانپێدانەنراو بوو، کە بۆ ماوەیەکی کورت لەسەر خاکی وڵاتانی شام دامەزرا. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩١٨ وەک حکوومەتێکی دەستووریی عەرەبیی تەواو سەربەخۆ بە مۆڵەتی سەربازیی بەڕیتانیا ڕاگەیەندرا.[١] دوای کشانەوەی ھێزەکانی بەڕیتانیا لە بەڕێوەبەرایەتیی خاکە داگیرکراوەکانی دووژمن لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩١٩،[٢] وەک میرنشینێک سەربەخۆییی خۆی بەدەستھێنا و لە ٨ی ئازاری ١٩٢٠ وەک شانشینێک ڕاگەیەندرا.
وەک شانشینییەک دەوڵەتەکە تەنھا کەمێک زیاتر لە چوار مانگ بوونی ھەبووە، لە ٨ی ئازار تا ٢٥ی تەممووزی ١٩٢٠.[٣][٤] لە ماوەی کورتی بوونی شانشینییەکە، لەلایەن کوڕی حسێن کوڕی عەلی، فەیسەڵی یەکەم سەرکردایەتیی دەکرا. حکوومەتی فەیسەڵ ناوچەیەکی سنوورداری کۆنترۆڵکرد و وابەستەی بەریتانیا بوو کە ھاوشانی فەرەنسا، کە بەگشتی دژی بیرۆکەی سووریای گەورە بوو و ڕەتیکردەوە دان بەو شانشینییەدا بنێت.[٥] دوای شەڕێکی چوار مانگە بە ناوی شەڕی فەڕەنسا-سووریا، شانشینەکە لە ٢٥ی تەمموزی ١٩٢٠ خۆی ڕادەستی ھێزەکانی فەرەنسا کرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Zeine N. Zeine.
- ↑ Tauber، Eliezer (١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣). The Formation of Modern Iraq and Syria. Routledge. لاپەڕە ٣٠–. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٥-٢٠١١٨-٠.
- ↑ Antonius، George (١٩٣٨). The Arab Awakening: The Story of the Arab National Movement (چاپی Reprint). H. Hamilton. لاپەڕە ١٠٤. ژپنک ١٦٢٦٥٤٠٨٦١. لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Kuhn، Anthony John (١٥ی نیسانی ٢٠١١). «Broken Promises:The French Expulsion of Emir Feisal and the Failed Struggle for Syrian Independence». Carnegie Mellon University/H&SS Senior Honors Thesis: ٦٠. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ Itamar Rabinovich, Symposium: The Greater-Syria Plan and the Palestine Problem in The Jerusalem Cathedra (1982), p. 262.
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی سووریا
- دەروازەی پاشایەتی
- دەروازەی دەیەی ١٩٢٠
- دەروازەی ڕۆژھەڵاتی ناوین
- دەروازەی ئاسیا
