بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شانشینی سڕبیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شانشینی سڕبیا
بەشێکە لەھاوپەیمانانی جەنگی جیھانیی یەکەم
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٢
ئایینکڵێسای ئۆرتۆدۆکسی سڕبی
ناسناوی خەڵکszerb
پۆستی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوەپاشای سڕبیا
زمانی فەرمیزمانی سربی
سروودی نیشتمانیBože pravde
کیشوەرئەورووپا
وڵاتشانشینی سڕبیا
پایتەختبێلگراد
پۆتانی شوێن٤٤°٤٨′٣٩″N ٢٠°٢٧′٤٥″E
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەتپاشایەتیی دەستووری
ئەنجومەنی یاسادانەرQ31181734
ئەندامیلێکتێگەیشتنی سێ لایەنی
دراودیناری سڕبی
ھاوسنوورە لەگەڵئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان
گۆڕدراوە لەلایەنشانشینی سڕب و کروات و سلۆڤینییەکان
جێگەی دەگرێتەوەPrincipality of Serbia
کۆتاییھاتن١ی کانوونی یەکەمی ١٩١٨
ڕووبەر٩٢٬٢٠٨ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وەسفی ئاڵاflag of Serbia
وەسفی نیشانcoat of arms of Serbia
ئایینی فەرمیمەسیحییەتی ئۆرتۆدۆکس
Map

شانشینی سڕبیا (بە سڕبی: Краљевина Србија) وڵاتێکی پێشووی باڵکان بووە، لەلایەن فەرمانڕەوای میرنشینی سڕبیا، میلانی یەکەمەوە دروستکراوە، کاتێک لە ساڵی ١٨٨٢ خۆی بە پاشا ڕاگەیاند.

لە ساڵی ١٨١٧ەوە، بنەماڵەی ئۆبرینۆڤیچ فەرمانڕەوایی میرنشینی سڕبیایان دەکرد (بۆ ماوەیەکی کورت بنەماڵە کاراجیۆرجیچ جێگەی گرتەوە). میرنشینی دەوڵەتێکی ژێردەستەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو، بەڵام سەربەخۆیی دیفاکتۆی بەدەستھێنا کاتێک سوپای عوسمانی لە ساڵی ١٨٦٧ بەلگرادیان بەجێھێشت. ئەنجومەنی بەرلین لە ساڵی ١٨٧٨دا سەربەخۆیی فەرمی میرنشینی سڕبیایان ناسی و ئیدارەکانی نیساڤا، بێروت، تۆپلیسی و ڤرانجی بوونە بەشێک لە بەشی باشووری سڕبیا.

لە ساڵی ١٨٨٢ سڕبیا بەرزکرایەوە بۆ پلەی شانشینی، و سیاسەتی دەرەوەی خۆی لە نزیک ئیمپراتۆریەتیی نەمسا-مەجارستان پاراست. لە نێوان ساڵانی ١٩١٢ بۆ ١٩١٣، سنوورەکانی سڕبیا زۆر فراوانتر بوون لە ئەنجامی بەشداریکردنی لە شەڕی یەکەم و دووەمی باڵکان – لکاندنی ناوچەی ساندزاک، ویلایەتی کۆسۆڤۆ و ڤاردار مەقدۆنیا. لە کۆتایی جەنگی جیھانیی یەکەم لە ساڵی ١٩١٨، سڕبیا لەگەڵ ڤۆیڤۆدینا و شانشینی مۆنتینیگرۆ یەکگرت و لە کانوونی یەکەمی ١٩١٨ لەگەڵ دەوڵەتی تازە پێکھاتوو لە سلۆڤین و کروات و سڕبەکان یەکگرت بۆ دامەزراندنی شانشینی سڕب و کروات و سلۆڤین (دواتر بە شانشینی یوگۆسلاڤیا ناسرا) لەژێر بنەماڵەی کارادیۆردیڤیچ سڕبیا. [١]

میرنشینی سڕبیا

[دەستکاری]

میرنشینی سڕبیا دەوڵەتێک بوو لە باڵکان کە لە ئەنجامی ڕاپەڕینی سڕبیا سەریھەڵدا کە لە ساڵی ١٨٠٤ تا ١٨١٧ بەردەوام بوو، سەرەڕای سەرکوت و تۆڵەسەندنەوەی دڕندانە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عوسمانییەوە، سەرکردەکانی ڕاپەڕین، سەرەتا کارادیۆرجی و دواتر میلۆس ئۆبرێنۆڤیچ، سەرکەوتوو بوون لە گەیشتن بە ئامانجەکەیان کە ڕزگارکردنی سڕبیا بوو دوای چەند سەدەیەک دەسەڵاتی عوسمانی.

سەرەتا میرنشینی سڕبیا ئەو زەویانەی لەخۆگرتبوو کە پێشتر سەر بە سەنجەقی سمێدێرێڤۆ بوون، بەڵام لە نێوان ساڵانی ١٨٣١ بۆ ١٨٣٣ میرنشینی سڕبیا لە ڕۆژھەڵات و باشوور و ڕۆژاوا فراوانتر بوو. لە ساڵی ١٨٦٧ سوپای عوسمانی میرنشینی بەجێھێشت و خۆبەڕێوەبەری دیفاکتۆی خۆی مسۆگەر کرد. سڕبیا لە ساڵی ١٨٧٨دا زیاتر بەرەو باشووری ڕۆژھەڵات فراوان بوو، و لەلایەن ئەنجومەنی بەرلینەوە وەک سەربەخۆیەکی تەواو ناسێندرا. لە ساڵی ١٨٨٢ ئیمارەتی سڕبیا بەرزکرایەوە بۆ پلەی شانشینی.

جەنگی سڕب و بولگاریا لە ساڵی ١٨٨٥

[دەستکاری]

شەڕی سڕب و بولگاریا لە ١٤ی تشرینی دووەمی ١٨٨٥ دەستی پێکرد و تا ٢٨ی تشرینی دووەمی ھەمان ساڵ بەردەوام بوو. شەڕەکە بە شکستی سڕبیا کۆتایی ھات و ئەم دووەمیان نەیتوانی ناوچەی سیلڤانیکا بگرێت. بولگارییەکان دوای سەرکەوتنەکان لە شەڕی سیلڤانیکادا سەرکەوتووانە سڕبەکانیان دەرکرد و بەرەو سنووری سڕبیا پێشڕەوییان کرد و بێروتیان گرت و ڕێگەیان بۆ ڕێپێوانەکەیان بەرەو نیش خۆشکرد.

کاتێک نەمسا – مەجارستان نیازی خۆی بۆ چوون بۆ شەڕ لە لایەنی سڕبیا ڕاگەیاند، بولگاریا لە خاکی سڕبیا کشایەوە و سنووری نێوان ھەردوو وڵاتی وەک پێش جەنگ بەجێھێشت. ھەردوولا لە ١٩ی شوباتی ١٨٨٦ لە شاری بوخارێست پەیمانی ئاشتییان واژوو کرد. لە ئەنجامی شەڕەکەدا زلھێزەکانی ئەورووپا دانیان بە یەکگرتنی بولگاریادا نا کە لە ٦ی ئەیلوولی ١٨٨٥دا ڕوویدا.

سیاسەت

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٨٨ پارتی ڕادیکالی جەماوەری بە سەرۆکایەتی ساڤا گروجیچ و نیکۆلا پاشیچ ھاتە سەر دەسەڵات و دەستوورێکی نوێی لەسەر بنەمای دەستووری لیبڕاڵی بەلجیکا ھێنایە ئاراوە. دۆڕانی شەڕ و سەرکەوتنی سەرسەختی پارتی ڕادیکاڵ لە ھەڵبژاردنەکاندا لەو ھۆکارانە بوون کە وای کرد شا میلانی یەکەم لە ساڵی ١٨٨٩ دەستبەرداری تەختی پاشایەتی بێت، کوڕەکەی ئەسکەندەری یەکەم لە ساڵی ١٨٩٣ تەختی پاشایەتی وەرگرتەوە و لە ساڵی ١٨٩٤ دەستووری ھەڵوەشاندەوە.

کودەتای ئایاری ١٩٠٣

[دەستکاری]

شا ئەسکەندەری یەکەم و ھاوسەرە ڕق لێبووەکەی شاژن دراگا لە شەوی ٢٨–٢٩ی ئایاری ١٩٠٣ لەناو کۆشکی شاھانەی خۆیان لە بەلگراد تیرۆرکران، ھەروەھا نوێنەرانی بنەماڵەی ئۆبرینۆڤیچ تەقەیان لێکرا. ئەم پرۆسەیە بووە ھۆی لەناوچوونی شانشینی ئۆبرینۆڤیچ کە لە ساڵی ١٨١٧ەوە فەرمانڕەوایی سڕبیایان دەکرد.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «http://globalanalyst.org/uploads/Yugo_ethnic.pdf» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |سەردێڕ= (یارمەتی)