شامیل باساییڤ
| شامیل باساییڤ | |
|---|---|
| بە چیچانی: Баси Салман ВоӀ Шемал | |
| لەدایکبوون | ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٦٥ Dyshne-Vedeno، ڕووسیا |
| مردن | ١٠ی تەممووزی ٢٠٠٦ (٤١ ساڵ ژیاوە) ئینگوشیتیا، ڕووسیا |
| خوشک و برا | Shirvani Basayev |
| Incarnation of | ئیمام شامیل |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ڕووسی، زمانی چیچانی |
| پیشە | کارمەندانی سەربازی، warlord |
| پەروەردە | State University of Land Use Planning |
| دەستپێکی چالاکی | ١٩٩١ |
| ئەندامی حیزبی | سیاسەتوانی سەربەخۆ |
| ئەندامی تیپی وەرزشی | FC Akhmat Grozny |
| ئایین | ئیسلام، سوننە، سەلەفی |
| بەشداربووە لە | شەڕی گرۆزنی |
| فەرماندە | Military of Abkhazia، Confederation of Mountain Peoples of the Caucasus، Chechen National Guard، لیوای ئیسلامیی نێونەتەوەیی، Riyad-us Saliheen Brigade of Martyrs |
| لقی سەربازی | Chechen National Guard |
| پۆلێنکردنی قوربانییە سەربازییەکان | کوژراو لە شەڕدا |
| خەڵاتەکان | Hero of Abkhazia، Q109266325 |
| مەزھەبی فیقهی | حەنبەلی |
شامیل سەلمانۆڤیچ باساییڤ (بە چیچانی: Салман ВоӀ Шамиль; Salman Voj Şamil ; بە ڕووسی: Шамиль Салманович Басаев ; ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٦٥ – ١٠ی تەممووزی ٢٠٠٦)، کە بە کونیەی ئەبوو ئیدریس ناسراوە، سەرکردەیەکی جیھادی چیچان بووە کە وەک فەرماندەیەکی باڵای سەربازی لە کۆماری چیچانی جیابووەوەی ئیچکیریا کاری کردووە. پلەی عەمیدی لە ھێزە چەکدارەکانی ئیچکێریا ھەبووە و دوای مردنی بە جەنەڕاڵ ناسێندرا. وەک فەرماندەیەکی سەربازی لە ھێزە چەکدارە جوداخوازەکانی چیچان، یەکێک لە شەڕە دیارەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی گرۆزنی بوو لە ساڵی ١٩٩٦دا کە بە شێوەیەکی شەخسی پلانی دانابوو و لەگەڵ ئەسلان مەسخادۆڤ فەرماندەیی ھێرشەکەیان کردکرد.[١][٢]
باساییڤ وەک فەرماندەیەکی مەیدانی لە ترانسکۆقاز دەستی پێکرد، ساڵانێک سەرکردایەتی ھەڵمەتەکانی موجاھیدانی کرد دژی ھێزەکانی ڕووسیا، ھەروەھا دەستیکرد بە بارمتەگرتنی بەکۆمەڵی ھاووڵاتیانی مەدەنی، ئامانجەکەی کشانەوەی سەربازانی ڕووسیا بوو لە چیچان.[٣] لە ساڵی ١٩٩٧ تا ١٩٩٨، ھەروەھا وەک جێگری سەرۆکوەزیرانی دەوڵەتی جیابووەوە لە حکوومەتی ئەسلان مەسخادۆڤدا کاری کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە باساییڤ شەڕناو و نازناوی «ئەمیر عەبدوڵڵا شامیل ئەبوو ئیدریس»ی بەکارھێنا. لەگەڵ زیادبوونی ناوبانگی باساییڤ، لەنێو ھاوتەمەنەکانیدا دەبێتە جێگەی ڕێز و لە کۆتاییدا بوو بە بەرزترین پلەی فەرماندەی سەربازی چیچان و بە سەرکردەی بێ مشتومڕی یاخیبوونی چیچان دادەنرا و ھەروەھا بە گشتی سەرکردەی باڵای ھەموو کوتلە یاخیبووەکانی دیکەی چیچان بوو.
فەرمانی بە ھەڵکوتانە سەر نەخۆشخانەی بوودیۆنۆڤسک دا لە ساڵی ١٩٩٥، و گەمارۆدانی قوتابخانەی بێسلان لە ساڵی ٢٠٠٤،[٤] و بەرپرسیار بوو لە چەندین ھێرش بۆ سەر ھێزە ئەمنییەکان لە چیچان و دەوروبەری.[٥][٦] ھەروەھا داڕێژەری قەیرانی بارمتەگرتنی شانۆی مۆسکۆ لە ساڵی ٢٠٠٢ و بۆردومانکردنی فڕۆکەکانی ڕووسیا لە ساڵی ٢٠٠٤. کەناڵی ئەی بی سی نیووز بە «یەکێک لە تیرۆریستە داواکراوەکانی جیھان» وەسفی کردووە.[٧] سەرەڕای ناوبانگەکەی، ڕۆژنامەنووس تۆم دی وال بە «کەسێکی خۆبەکەمزان» وەسفی کردووە، کە «بەرزی مامناوەندە، سمێڵێکی پڕ و پێشەوەی بەرزە کە شایەنی ڕۆشنبیرێکی مۆسکۆیە و دەنگێکی بێدەنگی ھەیە».
باساییڤ لە مانگی تەممووزی ٢٠٠٦ لە کاتی گرێبەستی چەکدا بەھۆی تەقینەوەی بارھەڵگرێکەوە گیانی لەدەستداوە، بەڵگەی پزیشکی دادوەری ئەوە دەردەخەن کە مردنی ئەو کاتە بووە کە مینێکی چێندراو کە پشکنینی بۆ دەکرد تەقیوەتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Chechen Rebel Leader Basayev Killed in Blast». pbs.org. ١٠ی تەممووزی ٢٠٠٦.
- ↑ «Obituary: Shamil Basayev». BBC News. ١٠ی تەممووزی ٢٠٠٦.
- ↑ Jonathan Steele (١١ی تەممووزی ٢٠٠٦). «Shamil Basayev -Chechen politician seeking independence through terrorism». Obituary. London.
one-time guerrilla commander who turned into a mastermind of spectacular and brutal terrorist actions … served for several months as prime minister
- ↑ «Chechen warlord behind Russian school siege». ABC News. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٤ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «KavKaz News – Noul tau site de stiri». ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٥. لە ڕەسەنەکە لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ↑ «Russia: RFE/RL Interviews Chechen Field Commander Umarov». ٢٨ی تەممووزی ٢٠٠٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ↑ «Chechen Guerilla Leader Calls Russians 'Terrorists'». ٢٨ی تەممووزی ٢٠٠٥. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٠ ھێنراوە.