شازادەی گەورە یانگنیۆنگ
| یی چی 이제 | |
|---|---|
| شازادەی جێنشینی جۆسۆن | |
| فەرمانڕەوایی | ٦ی ئابی ١٤٠٤ – ٣ی حوزەیرانی ١٤١٨[١] |
| پێشوو | شازادەی جێنشین ئی پانگ-وۆن |
| جێگر | شازادەی جێنشین ئی تۆ |
| ھاوسەر | شازادەی ھاوژین سووسێۆنگ لە ھۆزی کیمی گوانگسان |
| خێزان | ھۆزی ئیی جیۆنجوو |
| خانەدان | خێزانی یی |
| باوک | تایجۆنگی جۆسۆن |
| دایک | شاژن وۆنگیۆنگ لە ھۆزی مینی یۆھێنگ |
| لەدایکبوون | ١٣٩٤ ھانسێۆنگ، جۆسۆن |
| مردن | ٨ی تشرینی یەکەمی ١٤٦٢ (٦٧–٦٨ ساڵ ژیاوە) |
| ناشتن | سانگدۆ-دۆنگ، ناوچەی دۆنگجاک، سێئول، کۆریای باشوور |
| ئایین | نیۆ-کۆنفۆشیۆسیزم |
شازادەی گەورە یانگنیۆنگ (کۆری: 양녕대군; ھانجا: 讓寧大君؛ ١٣٩٤ – ٨ی تشرینی یەکەمی ١٤٦٢[٢]) شازادەی جێنشینی پێشووی شانشینی جۆسۆنی کۆریا بووە. یەکەم کوڕی پاشا تایجۆنگ و ھاوسەرەکەی شاژن وۆنگیۆنگ بوو. یانگنیۆنگ برا گەورەی سێجۆنگی گەورە بوو.
ژیاننامە
[دەستکاری]ئەو بە ناوی یی چێ (이제; 李禔) لە ساڵی ١٣٩٤ لەدایکبووە. سەرەتا باوکی وەک شازادەی جێنشین دەستنیشانی کرد، بەڵام دواجار براکانی شاژن وۆنگیۆنگی لەسێدارە دا و ھەربۆیە باوکی لە ساڵی ١٨یەمی فەرمانڕەوایەتییەکەیدا، شازادە چونگنیۆنگی کوڕی سێیەمی وەک جێنشین لە جیاتی شازادە یانگنیۆنگ دانا.[٣] کە شازادە چۆنگنیۆنگ بە لێھاتووییی لە وێژە و خۆشنووسیدا ناسرابوو، بەڵام یانگنیۆنگ بەھرەی پێویستی بۆ پادشایەتی تێدا نەبوو و لە کۆشکدا بە شێوەیەکی زۆر بێڕێزانە ڕەفتاری دەکرد.
کۆتا ڕووداو کە چارەنووسی یانگنیۆنگی دیاری کرد، نامەیەک بوو کە بۆ تایجۆنگی نووسی، و تێیدا تایجۆنگی بە دووڕوویی تۆمەتبار کرد. یانگنیۆنگ ڕەخنەی لە باوکی گرت کە سزای داوە (بە ھۆی ھەبوونی پەیوەندی لەگەڵ چەند ئافرەتێک)، لە کاتێکدا تایجۆنگ خۆی دە کەنیزەکی ھەبووە، کە ئەمەش پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی گرنگترین فەزیلەتی کۆنفووشیزم بوو: ڕێزگرتن لە باوباپیران.[٤] بەھۆی بەردەوامیی یانگنیۆنگ لە نەبوونی پەشیمانی، تایجۆنگ لە ٣ی حوزەیرانی ١٤١٨دا یانگنیۆنگی وەک شازادەی جێنشین لە کار لادا.[٥] تایجۆنگ بە خەمبارییەوە لەو دوو بەرپرسەی پرسی کە نێردرابوون بۆ ئاگادارکردنەوەی یانگنیۆنگ لە لادانی لە کارەکەی، سەبارەت بە کاردانەوەی یانگنیۆنگ. ئەوان بە تایجۆنگیان ڕای گەیاند کە یانگنیۆنگ نە گریاوە و نە ھیچ نیشانەیەکی خەمباریی پێوە دیار بووە.[٦] یانگنیۆنگ لە قەڵاکە دوورخرایەوە و بۆ گوانگجوو گوازرایەوە. تایجۆنگ سەرەتا بیری لەوە کردەوە کە دوو کوڕەکەی یانگنیۆنگ بکات بە جێنشینی نوێی خۆی، بەڵام دواجار کوڕی سێیەمی خۆی شازادەی گەورە چونگنیۆنگی ھەڵبژارد، کە دواتر ناوەکەی بوو بە سێجۆنگ.
دوای ئەوەی سێجۆنگ بوو بە پاشا، پەیوەندیی نێوان براکان بەھێزتر بوو، و سێجۆنگ زۆر جار یانگنیۆنگی بۆ قەڵاکە بانگھێشت دەکرد. لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتیی سێجۆدا، یانگنیۆنگ لە پێگەی بەتەمەنترین ئەندامی خێزانی شاھانەدا بوو، و سێجۆ زۆر جار یانگنیۆنگی بۆ قەڵاکە بانگھێشت دەکرد بۆ ئاھەنگەکانی کۆشک.
یانگنیۆنگ لە ساڵی ١٤٦٢، لە ھەشتەمین ساڵی فەرمانڕەوایەتیی سێجۆدا، لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.[٧]
گۆڕی شازادە یانگنیۆنگ لە ساڵی ٢٠١٨دا دوای ١٨ ساڵ لە داخستنی، بە ڕووی خەڵکدا کرایەوە.[٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ In lunar calendar
- ↑ In lunar calendar, the Grand Prince died on 7 September 1462
- ↑ Yi، Pae-Yong (٢٠٠٨). Women in Korean History 한국 역사 속의 여성들. Ewha Womans University Press. ژپنک ٩٧٨٨٩٧٣٠٠٧٧٢١.
- ↑ «Crown Prince Sends Letter to King Via Chamberlain Park Ji-saeng». Veritable Records of the Joseon Dynasty. National Institute of Korean History.
- ↑ Park، Hong-Kyu (٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦). «King Taejong as a statesman: From power to authority». Korea Journal. ٤٦ (4). لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Mun Gwi and Choi Han Return And Report About Yangnyŏng». Veritable Records of the Joseon Dynasty. National Institute of Korean History.
- ↑ «Death of Grand Prince Yangnyeong Yi Je». Veritable Records of the Joseon Dynasty. National Institute of Korean History.
- ↑ «Tomb of Grand Prince Yangnyeong to reopen to public in 18 years». زە دۆنگ-ئا ئیلبۆ (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.