شارەوانیی کرماشان
شارەوانیی کرماشان (بە فارسی: شھرداری کرمانشاە) دامەزراوەیەکی گشتی بەڵام ناحکومییە لە شاری کرماشاندایە کە بەرپرسیاری لە بەڕێوەبردنی گەورەشاری کرماشانە. ئەم ڕێکخراوە لەلایەن سەرۆکی شارەوانیی کرماشانەوە بەڕێوەدەبرێت کە لە ڕێگەی دەنگەکانی ئەنجومەنی ئیسلامیی شاری کرماشانەوە ھەڵدەبژێردرێت و فەرمانەکەی لەلایەن وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی ناوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێڕانەوە ڕایدەگەیەندرێت. شارەوانیی کرماشان لە ٨ ناوچە پێکدێت و ئیدارەی ناوچە شارییەکانی کرماشان لە ئەستۆی سەرۆکی شارەوانی ھەر ناوچەیەکدایە. بوودجەی شارەوانی لە بوودجەی دەوڵەتیی گەورەشارەکان و داھاتی نەختینەیی و غەیرەنەختینەییی شارەوانی خۆی و ھەروەھا ئەو پارەیەی کە ھاووڵاتییانی کرماشان وەکوو غەرامە دەدەن، دابین دەکرێت.
نادر نەورووزی لە کۆبوونەوەی ١٢ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ی ئەنجومەنی ئیسلامیی شاری کرماشان بە سەرۆکی شارەوانیی کرماشان ھەڵبژێردرا و لە ئێستادا ئەو پۆستەی بەدەستەوەیە.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ھەواڵنێریی خوێندکارانی ئێڕان (ئیسنا): نادر نەورووزی بوو بە سەرۆکی شارەوانی کرماشان (بە فارسی)، نووسراو لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.