قەزای شارەزوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە شارەزوور (قەزا)ەوە ڕەوانە کراوە)
قەزای شارەزوور
قضاء شهرزور
وڵات عێراق
ھەرێم ھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای سلێمانی
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٠)
 • سەرجەم٥٩٬٠٣٦
ناوچەی کاتیUTC+٣ (AST)

قەزای شارەزوور یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانی لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی ھەڵەبجەی تازەیە.

قەزای شارەزوور پێکھاتووە لە:

زانیاری لەسەر قەزای شارەزوور[دەستکاری]

مێژووی دروستبوونی[دەستکاری]

قەزای شارەزوور
قەزای شارەزوور

قەزای شارەزوور یەکێکە لەقەزاکانی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ١٩٨٨ لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق وەکو جێگرەوەی قەزای ھەڵەبجەی دروستی کرد.

لەبەهارى 1988ز لەوكاتەى (هەڵەبجەى شەهید)بۆردومان دەكرا ڕژێمى بەعس كۆمەڵگەیەكى زۆرەملێى درووستكرد بەناوى (حلبجە صدامیە)و لەدواى ڕاپەڕینى بەهارى 1991 و بەبڕیارى  پارێزگارى سلێمانى ئەوكات لەساڵى 1992ناوەكەى گۆڕدرا بە (پێشەوا) و دواتر بەهۆى فراوانبوونى ناوچەكەوە لەمانگى حوزەیرانى ساڵى 1995ز بەفەرمانێكى ئەنجومەنى وەزیران-ئیدارەى سلێمانى كرا بەقەزاو ناویشى لێنرا (قەزاى شارەزوور) و هەڵەبجەى تازە كرا بەمەڵبەندى قەزاكە.

مێژووى درووستبوونى ئەم قەزایە مێژوویەكى كۆنى نییەو پێش درووستبوونى زەوى كشتوكاڵى بووە، ناوچەكە تا ئەوكاتەى ڕژیمى بەعس هاووڵاتیانى هەڵەبجەى شەهیدو دەوروبەرى بەزۆرە ملێ تێدا نیشتەجێ دەكات، كاتێك رِژێمى بەعس هەڵەبجەى بۆردومانكرد لە ساڵى 1988ز ئەم شارۆچكەیەى درووستكردو ئەو خەڵكەى ڕزگاریى بوو بوو لەئەنفال و كیمیاباران  زۆرینەیان لەهەڵەبجەى تازە نیشتەجێكران، بەڵام لەئێستادا زۆرێك لە هاووڵاتیانى ناوچەكانى دەوروبەرى قەزاى شارەزوور لەم شارۆچكەیە نیتشەجێبوون و بەشێكى زۆرى هاووڵاتیانى هەڵەبجەو شوێنەكانی تر گەڕانەوە بۆ زێدى خۆیان یان بۆ شاروشارۆچكەكانی تر ڕۆشتون.

لەڕۆژی 1988/10/19 بەردی بناغەی دروستکردنی هەڵەبجەی تازە دانرا.

لەرڕووى ئەندازیاریەوە ئەم شارۆچكەیە لەسەر شێوازێكى ئەندازیارى نوێ بنیاتنرا لەگەڵ بوونى چەند بینایەكى بەرزو لەشوێنى بەرز لە باشورو باكورى شارۆچكەكە بۆئەوەى بتوانرێت چاودێرى هاتوچۆو كۆنترۆڵى كەسەكان بكرێت لە هەموو ڕوویەكەوە. زۆربەى خانووەكانى ئەم شارۆچكەیە بەشێوەیەكى تارِادەیەك نوێ و هەندێكیان رِۆژهەڵاتى و هەندێك ڕۆژئاوایى بنیاتنران و تاڕادەیەك جیاوازتر لە شارو شارۆچكەكانیترو تەواوى خانوەكان بەبلۆك و چیمەنتۆ كرانەوە، لەدواى ڕاپەینى 1991 ئەو زەویە بۆشانەى لەنێو شارۆچكەكەو هەندێك زەوى دەوروبەریشى دابەشكران و كران بەخانوو بەشێوازى پێشكەوتوو.

لەقەزای شارەزووردا دوو بازاڕى سەرەكى هەن بریتین لە بازاڕى هەڵەبجەییەكان و بازارِى سیروانیەكان و ئەم بازاڕانە ژمارەیەك دووكان لەخۆدەگرێت و هەندێك پێداویستى هاووڵاتیانى تێدا دەفرۆشرێت.

ژیانى دانیشتوانى ئەم شارۆچكەیە بەندە لەسەر كشتوكاڵ و ئاژەڵدارى و موچەخۆرى، بەهۆى ئەوەى زەوى دەوربەرى شارۆچكەكە بەپیتەو بەشێك لەهاووڵاتیانى خاوەنى زەویەكانن بەروبومى كشتوكاڵى تێدا بەرهەمدەهێنن و بەشێكیتریان بەئاژەڵدارى-یەوە خەریكن بەتایبەت كەلەگوندەكانى دەورەبەرى شارۆچكەكە نزیكن و بەشێكیتریان بەكارى دامەزراوەییەوە خەریكن و موچەخۆرن و لەدامودەزگا حكومیەكان فەمانبەرن، زۆرینەى دانیشتوانى ئەم شارۆچكەیە خوێندەوارن، لەم شارۆچكەیەدا تائێستا كارگەو ناوچەى پیشەسازى تێدانییە بەشێوەیەك بتوانێت هەلى كار بۆ هاووڵاتیان دەستەبەربكات.

ناوی قائیمقامەکانی قەزای شارەزوور[دەستکاری]

  1. فەرھاد محەممەد ڕەسول، دەرچووی خانەی مامۆستایان لە ١٥-٦-١٩٩٥ تا ٣١-٨-١٩٩٦ قائیمقام بووە.
  2. ماجد محەممەد شەریف، دەرچووی ئامادەیی پیشەسازی لە ٢٠-١٢-١٩٩٦ تا ١-٧-١٩٩٧ قائیمقام بووە.
  3. بێرون عومەر فەتاح، دەرچووی ئامادەیی لە ٣١-١٢-١٩٩٧ تا ١-١-٢٠٠٠ قائیمقام بووە.
  4. ئەحمەد حەمەنوری محەممەد، دەرچووی ناوەندی لە ١-١-٢٠٠٠ بۆ ٢٩-٤-٢٠٠٦ قائیمقام بووە.
  5. فازڵ عومەر عبدالرحمان، دەرچووی کۆلێژی یاسا لە ٣٠-٤-٢٠٠٦ بۆ ماوەیەک بەوەکالەت قائیمقام بووە.
  6. سۆران عەلی، دەرچووی کۆلێژی یاسا، لە ٢٥-٦-٢٠٠٧ تا ٢١-١٢-٢٠١٥ قائیمقام بووە.
  7. ڕزگار غەفور ڕەحیم، دەرچووی کۆلێژی یاسا لە ٢١-١٢-٢٠١٥ دەستبەرکاربووە تا ئێستا بەردەوامە.

شوێنی جوگرافی[دەستکاری]

وێنەی قەزای شارەزوور
وێنەی قەزای شارەزوور

قەزای شارەزوور دەکەوێتە ناوەندی دەشتی شارەزوور لەباشوری خۆرھەڵاتی سلێمانی بەدووری ٤٠ کیلۆمەتر، قەزای شارەزوور لە ناحیەی زەڕایەن و چل و ھەشت گوند پێکھاتووە.. لەئێستادا لەناو قەزای شارەزوور چەندین بەڕێوەبەرێتی و فەرمانگە ھەیە، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە قوتابخانە و خوێندنگا ھەیە، کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور سەر بەزانکۆی ھەڵەبجەش لەناو سەنتەری قەزاکەدایە. بە بەردەوامبی لەسنوری قەزاکە لەبوارە جیاوازەکاندا چالاکی تێدا ئەنجام دەدرێت.


ئاماری دانیشتیوان

بەپێی ئاماری ساڵی ۲۰۱٨ ژمارەی دانیشتوانی قەزای شارەزوور ۷۱۷٨٥ هەزار کەس بووە.

بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠١٩ ژمارەی دانیشتوانی قەزای شارەزوور ٧٢٠٨٠ ھەزار کەس بووە.

بەپێی ئاماری ساڵی ۲۰۲۰ ژمارەی دانیشتوانی قەزای شارەزوور ٨۰۳٨٥ ھەزار کەس بووە.

ناوی قوتابخانە و خوێندنگاکانی قەزای شارەزوور:

  1. قوتابخانەی شارەزووری بنەڕەتی
  2. قوتابخانەی سرودی بنەڕەتی
  3. قوتابخانەی ھەتاوی بنەڕەتی
  4. قوتابخانەی ئەحمەد موختار جافی بنەڕەتی
  5. قوتابخانەی ھیوای بنەڕەتی
  6. قوتابخانەی دەرسیمی بنەڕەتی
  7. قوتابخانەی نالی بنەڕەتی
  8. قوتابخانەی بێسارانی بنەڕەتی
  9. قوتابخانەی شوڕشی بنەڕەتی
  10. قوتابخانەی سەردەمی بنەڕەتی (١–٩)
  11. قوتابخانەی بێریڤانی بنەڕەتی کچان (٧–٩)
  12. قوتابخانەی ئاڵای بنەڕەتی کچان (٧–٩)
  13. قوتابخانەی مەشخەڵانی بنەڕەتی کچان (٧–٩)
  14. قوتابخانەی سەرکەوتنی بنەڕەتی کوڕان (٧–٩)
  15. قوتابخانەی ھەورامانی بنەڕەتی کوڕان (٧–٩)
  16. قوتابخانەی شەھیدانی بنەڕەتی کوڕان (٧–٩)
  17. قوتابخانەی پێشکەوتنی ئێوارانی بنەڕەتی کوڕان (٧–٩)
  18. قوتابخانەی خوێندنی خێرای شارەزووی تێکەڵاو (٧–٩)
  19. ئامادەیی شەھید دانای کوڕان (پێشتر بەناوی ئامادەیی ئالانی کوڕان) بوو
  20. ئامادەیی شەھید سیروانی کچان (پێشتر بەناوی ئامادەیی زەڵمی کچان) بوو
  21. ئامادەیی زانای کوڕان
  22. ئامادەیی شەمێرانی کچان
  23. ئامادەیی مەولەوی ئێوارانی کوڕان
  24. ئامادەیی چورچرای ئێوارانی کچان
  25. خوێندنگای ئاینی شێخ مەعروفی نێرگزجار
  26. باخچەی منداڵانی چرۆ
  27. باخچەی منداڵانی پەپولە
  28. باخچەی منداڵانی سارا

ناوی فەرمانگەکانی قەزای شارەزوور

۱. قایمقامیەتی قەزای شارەزوور

۲.بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور

۳. بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی شارەزوور

٤. بەشی پۆلیسی شارەزوور

٥. یاریدەدەرێتی ئاسایشی شارەزوور

٦. بنکەی پۆلیسی شارەزوور

۷. بنکەی پۆلیسی ئاگرکوژێنەوەی شارەزوور

٨. فەرمانگەی کارەبای شارەزوور

۹. دادنووسی شارەزوور

۱۰. فەرمانگەی ئاوی شارەزوور

۱۱. نوسینگەی کارتی زانیاری شارەزوور

۱۲. بانکی شارەزوور

۱۳. فەرمانگەی تاپۆی شارەزوور

۱٤. بەڕێوەبەرێتی کشتوکاڵی شارەزوور

۱٥. فەرمانگەی هونەر و ڕۆشنبیری شارەزوور

۱٦. کتێبخانەی گشتی شارەزوور

۱۷. فەرمانگەی ئاماری شارەزوور

۱٨. ناوەندی شارەزووری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق

۱۹. نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ لەشارەزوور

۲۰. فەرمانگەی پۆستە و گەیاندنی شارەزوور

۲۱. دارایی شارەزوور

۲۲. کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور

۲۳. تێبینەرایەتی ئەوقافی شارەزوور


گەڕەکەکانی قەزای شارەزوور:

۱. ڕزگاری

۲. مامۆستایان ( عەنەبییەکان)

۳. بەختیاری ( هەڵەبجەییەکان)

٤. شارستانی ( زەمەقییەکان)

٥. هەواران

٦. سورێن ( خورماڵییەکان)

۷. ئازادی ( سیروانییەکان بەشی سەرەوە)

٨. شارەوانی ( سیروانییەکان بەشی خوارەوە)

۹. هەواری شار

ناوی مزگەوتەکانی قەزای شارەزوور[دەستکاری]

  1. مزگەوتی گەورە
  2. مزگەوتی نالی
  3. مزگەوتی فیردەوس
  4. مزگەوتی غفران
  5. مزگەوتی قازی محەممەد
  6. مزگەوتی ئیبن سلاح شارەزووری
  7. مزگەوتی شێخ معروفی نێرگزەجاڕ
  8. مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب
  9. مزگەوتی مەلا عەبدولکەریمی مدڕیس
  10. مزگەوتی شێخ سەعیدی پیران
  11. مزگەوتی نوور
  12. مزگەوتی ئەبوبەکری سدیق
  13. مزگەوتی شافعی
  14. مزگەوتی شێخ عومەری بیارە
  15. مزگەوتی شێخ عەلادینی نەقشبەندی
  16. مزگەوتی سیراجەدین
  17. مزگەوتی شێخ محمودی حەفید
  18. مزگەوتی عوسمانی کوڕی عەفان
  19. مزگەوتی ڕاشیدین
  20. مزگەوتی شەھیدان
  21. مزگەوتی تەقوا
  22. مزگەوتی حاجی محەمەدی سەفرە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

- مەرسۆمی کۆماری، ژمارە(٣١١) لەڕۆژی ١٩٨٩/٦/٢٨