شاری داخراو

شاری داخراو یان شارۆچکەی داخراو شوێنێکی نیشتەجێبوونە کە گەشتکردن یان نیشتەجێبوون لەو شوێنە سنووردار کراوە، بەجۆرێک کە مۆڵەتی تایبەت بۆ سەردانکردن یان مانەوەی شەوانە پێویستە. ئەو جۆرە شوێنانە لەوانەیە دامەزراوە سەربازییە ھەستیارەکان یان دامەزراوە توێژینەوە نھێنییەکان بن کە پێویستیان بە شوێن یان ئازادیی ناوخۆییی زۆر زیاتر بێت لەوەی کە لە بنکە سەربازیی ئاساییدا بەردەستە. ھەروەھا لەوانەیە ژمارەیەکی زۆرتر لە نیشتەجێبووانی ھەمیشەیی بوونیان ھەبێت، لەوانە ئەندامانی خێزانی نزیک لە کرێکاران یان بازرگانانی متمانەپێکراو کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە مەبەستەکانی نھێنییەوە نییە.
زۆرێک لە شارە داخراوەکان لە یەکێتیی سۆڤیەت لە سەردەمی شەڕی سارددا بوونیان ھەبوو.[١] دوای ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١، شارە داخراوەکان لە بەشێکی دەوڵەتانی دوای سۆڤیەت، بەتایبەت لە ڕووسیا بەردەوام بوونیان ھەبووە. لە ڕووسیای نوێ ئەم جۆرە شوێنانە بە فەرمی وەک «پێکھاتە بەڕێوەبەرایەتی-ھەرێمییە داخراوەکان» (بە ڕووسی: закрытые административно-территориальные образования؛ بە کورتە ЗАТО́) ناسراون.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Sergeeva، Kristina. «Mailbox44». Point.51 (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «New Opportunities for Russia's Closed Cities». ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی جوگرافیا
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی یەکێتیی سۆڤیەت
- دەروازەی ڕووسیا
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی نژیاروانی
![]() | ئەم «جوگرافیا» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |