شاری ئازادی کڕاکۆف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵای کراکۆڤ
شوێنی شاری ئازادی کڕاکۆف لە ناوخۆی ئەورووپا

شاری ئازادی کڕاکۆف کۆمارێکی شار بوو کە لەلایەن کۆنگرەی ڤیەننا لە ساڵی ١٨١٥ دروست کرا، کە شاری کڕاکۆفی پۆڵەندی و ناوچەکانی دەوروبەری لەخۆگرتبوو.

بە ھاوبەشی لەلایەن سێ دراوسێی وڵاتەکەیەوە (ڕووسیا، پرۆسیا و نەمسا) کۆنترۆڵکرابوو، و ناوەندێکی ئاژاوەگێڕان بوو بۆ پۆڵەندایەکی سەربەخۆ. لە ساڵی ١٨٤٦ لە دوای ڕاپەڕینی سەرکەوتوو نەبووی کراکۆڤ، شاری ئازادی کراکۆڤ لەلایەن ئیمپراتۆرییەتی نەمسا لکێندرا.[١] پاشماوەی دوکایەتی وارشۆ بوو کە لە دوای کۆنگرە لە ساڵی ١٨١٥ لە نێوان سێ دەوڵەتەکەدا دابەشکرا.

شاری ئازادی کراکۆڤ شار-دەوڵەتێک بوو کە زۆرینەی بە زمانی پۆڵەندی قسە دەکرد؛ لە دانیشتووانەکەی ٨٥٪ کاسۆلیک بوون، ١٤٪ جوولەک بوون، لەکاتێکدا ئایینەکانی دیکە کەمتر لە ١٪ پێکھاتبوون. شاری کراکۆڤ خۆی ژمارەی جوولەکەکانی ھەبوو کە نزیکەی ٤٠٪ بوو، لەکاتێکدا ئەوانی دیکە نزیکەی تەنیا کاسۆلیکی پۆڵەندی زمان بوون.[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Degan 1997, p. ٣٧٨.
  2. ^ Censuses of the Austro-Hungarian Statistical Central Commission, cited in Anson Rabinbach, The Migration of Galician Jews to Vienna. Austrian History Yearbook, Volume XI, Berghahn Books/Rice University Press, Houston 1975, p. 46/47 (table III)
  3. ^ Hertslet 1875, p. ١٢٧.