شارستانی گەچساران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆهگیلوویە
وڵاتداڕێژە:Country data ایران
پارێزگاکۆهگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد
ناوەنددووگۆنبەدان
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١١٩،٢١٧

شارستان گەچساران یەکێ لە شارستانەکانی پارێزگای کۆهگیلوویە و بۆیەر ئەحمەدە کە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم پارێزگایە هەڵکەوتووە. ناوەند ئەم شارستانە، شاری دووگۆنبەدانە.[١][٢]

سەربانی نەوتی ئێران[دەستکاری]

یەکەی ئۆپەراسیۆنی ژمارە یەکی گەچساران بە سەربانی نەوتی ئێران دەناسرێت یەکەکە کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵات و ٢٠ کیلۆمەتر لە شارستانی گەچساران لە ناوچەیەک بە ناوی سەقلاتۆن، لە ساڵی ١٩٣٢ دا خرابووە کار و دەکەوێتە بەرزایی ٣٢١١ پێ لە ئاستی دەریا بە توانای بەرهەمهێنانی ٢٤٥ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، یەکەکە ١٥٧ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا لە ٦٧ بیر کۆدەکەنەوە و جیای دەکەنەوە، لە ئەنجامدا ئەم جیابوونەوەیە لە ڕێگەی خانەی پەمپکردنی گۆرەوە بۆ دەرەوە دەگوازرێتەوە بۆ تێرمیناڵ خارک . هەروەها ڕۆژانە زیاتر لە ١٠٤ ملیۆن پێ سێجا غاز لەڕێگەی ئەم یەکەیەوە دەگەیەنینە وێستگەی بەهێزکردنی فشاری گازی گەچسەران ژمارە ١ و دابینکردنی خۆراکی پاڵاوگەی شیراز کە نزیکەی ٤٠ هەزار بەرمیلە لەڕۆژێکدا، هەروەها بەرپرسی ئەم یەکەیە . نەوتی ئەو یەکە لە جۆری قورس هەرچەندە ئەو یەکە لە کاتی شەڕی ئێران و عێراق لەلایەن فڕۆکە عێراقییەکانەوە کرایە ئامانج، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە بەرزایی بەرزەوە بوو، هەرگیز زیانی زۆری پێنەگەیاندبوو، ئەو یەکە تا ئێستا بەردەوام لە سوڕی بەرهەمهێناندا بووە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ئاراس". aras.bradost.net. Retrieved 2021-05-07.
  2. ^ بەختیاری, سەعی (1393 هەتاوی). جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. pp. ٤٣. ISBN 978-964-342-431-2. {{cite book}}: Check date values in: |year= (help)