بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شارستانی ڕوانسەر

تاوتوێکراو
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە شارستانی ڕەوانسەرەوە ڕەوانە کراوە)

شارستانی ڕوانسەر بە درێژاییی جوگرافیی ٤٠٫٤٦ و پاناییی جوگرافی ٣٤٫٤٣ و بەرزیی ١٣٦٠ مەتر و ھەروەھا بە ڕووبەری ١١٤٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای کرماشانە، و لە ٦٠ کیلۆمەتری کرماشاندا جێی گرتووە. ئەم شارە لە باکوورەوە دەگاتە کامێران، لە ڕۆژھەڵاتەوە کرماشان، لە باکووری ڕۆژاوا پاوە، لە باشوورەوە ئارووناوا و ھەروەھا لە ڕۆژاوایەوە دەگاتە شاری جوانڕۆ.[١] خەڵکی ڕوانسەر بە شێوەزاری کوردیی ناوەندی و بنشێوەزاری ئەردەڵانی قسە دەکەن.[٢][٣][٤][٥][٦] و ھەروەھا خەڵکی ئەم شارە سوننین و شوێنکەوتووی مەزھەبی ئیمام شافعین.[٧]
ناوەندی ئەم شارستانە ڕوانسەرە و لە دوو ناوچە پێکھاتووە:

ژمارەی دانیشتووان

[دەستکاری]

بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ١٣٩٥ی کۆچی ھەتاوی (٢٠١٦ ز) حەشیمەتی شاری ڕوانسەر ٢٤٬٥٢٧ کەس بووە و پلەی ٢٩٩یەمی لە نێوان شارەکانی ئێراندا ھەیە.[٨] ھەروەھا حەشیمەتی شارستانی ڕوانسەر ٤٧٬٦٥٧ کەس بووە و شارستانەکە لەنێوان ھەموو شارستانەکانی ئێراندا پلەی ٣٢٤ەمی ھەیە.[٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «روانسر در یک نگاھ». وێبگەی فەرمی پارێزگای کرماشان. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. «ماڵپەڕی فەرمیی پارێزگای کرماشان». www.ostan-ks.ir. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. «ھۆز و تیرەکانی جاف». عێلی جاف. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. «دەربارەی عەشیرەتی جاف». Jaff Tribe. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. «پوشش ایل جاف». ئەبادیس. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. «استان کرماشان». www.iranslal.com. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. «روانسر در یک نگاھ». وێبگەی فەرمی پارێزگای کرماشان. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  8. «بنکەی ئاماری ئێران». بنکەی ئاماری ئێران. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  9. «بنکەی ئاماری ئێران». بنکەی ئاماری ئێران. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.