شاتل (کۆمپانیا)

گرووپی پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاریی شاتڵ کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی ئێرانییە و تۆمارێکی گەورەی ئینتەرنێتی ناوخۆییە، کە بنکەکەی لە پایتەختی ئێرانە.[١] شاتڵ یەکەم دابینکەری خزمەتگوزاری ADSL2+یە لە وڵاتەکەدا، و یەکەم بەڕێوەبەری تۆڕی بێ وایەری گێگابیتە لەسەر بنەمای فریکوێنسی مایکرۆوەیڤی تۆمارکراو.[٢]
خزمەتگوزارییەکان
[دەستکاری]خزمەتگوزارییەکانی گرووپی کۆمپانیاکانی شاتل بریتین لەمانەی خوارەوە:
- ئینتەرنێتی خێرا (ADSL2+، VDSL2، PTMP)[٣]
- سیمکارتی تایبەت بە مۆبایلەکانی شاتل (4G-4.5G)[٤]
- مۆبایلی شاتل لە شێوەی ھێڵی زەمینی[٥]
- گفتوگۆی تەلەفۆنی نێودەوڵەتی (Voice over Internet Protocol VoIP)
- ئینتەرنێتی فراوان بە شێوەی (Wireless Bandwidth) و لە ڕێگەی وایەری مسەوە (DSL)
- چارەسەری تایبەت بۆ دامەزراندنی پەیوەندی خاڵ بە خاڵ یان تۆڕی تایبەتی خەیاڵیی (VPN)ی ڕێکخراوەکان
- ھۆستکردنی سێرڤەر (Co-Location)
گرووپی کۆمپانیاکانی شاتل لە یەکەم دابینکەرانی خزمەتگوزاری ھێڵی دیجیتاڵی ھاوبەشی ناھاوسەنگ (+ADSL2) لە ئێران و یەکەم بەڕێوەبەری تۆڕی ژێرخانی بێ تەل بە توانای گیگابیت بە تۆپۆلۆژی ئەڵقە لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای مایکرۆوەیڤ لەسەر فرێکوێنسی تایبەت وەرگرتووە.
خزمەتگوزاری ئینتەرنێت
[دەستکاری]خزمەتگوزاری شاتل ADSL لە ٨٦٠ ناوەندی پەیوەندییەکان پێشکەش دەکرێت کە نزیکەی ١٢٠ ناوەندی لە تاران و ئەوانی دیکە لە شار و پارێزگاکانی دیکەی ئێران ھەڵکەوتوون. خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دوو جۆر ھەیە: تایبەتمەند (براودباند) و بەشداریکردن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]
- ↑ «Aria Rasana Tadbir». Ripe.net.
- ↑ «About Shatel». Shatel Website. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ وبسایت شاتل خدمات شاتل بازیابی ۱۲ مرداد ۱۴۰۰
- ↑ وبسایت شاتل خدمات شاتل موبایل بازیابی ۱۲ مرداد ۱۴۰۰
- ↑ وبسایت شاتل شاتل تاک بازیابی ۱۲ مرداد ۱۴۰۰