بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەیوان بارزانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەیوان بارزانی

لەدایکبوون١٣ی شوباتی ١٩٧٢
نەتەوەکورد
پەروەردەدکتۆرا لە زانستە سیاسییەکان
پیشەدیپلۆماتکار، ئەکادیمی
حیزبی سیاسیپارتی دیموکراتی کوردستان
ئایینئیسلام
خزمەکانسیروان بارزانی (برامەسعوود بارزانی (مام)

سەیوان بارزانی (١٣ی شوباتی ١٩٧٢، ھەولێر). دیپلۆماتکار و ئەکادیمی کورد، و باڵیۆزی پێشووی کۆماری عێراق لە ئیتاڵیا، ماڵتا و سان مارینۆ، ھۆڵەندا. برا بچووکی لیوا سیروان بارزانییە.[١][٢]

بڕوانامەی ئەکادیمی

[دەستکاری]
  • بڕوانامەی زانکۆیی لە یاسا لە زانکۆی ئۆرلینز (فەڕەنسا) لە ساڵی ١٩٩٥.
  • ١٩٩٨: بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستە سیاسییەکان.
  • ١٩٩٩–٢٠٠١: بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستە سیاسییەکان - پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان و دیپلۆماسی لە زانکۆی پاریسی یەکەم پانتێۆن-سۆربۆن.
  • ٢٠٠١–٢٠٠٢: بڕوانامەی ماستەر لە زانستە سیاسییەکان - دامەزراوە سیاسییەکان و سیاسەتی گشتی لە زانکۆی پاریسی یەکەم پانتێۆن-سۆربۆن.
  • ٢٠٠٦: دکتۆرا لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی پاریسی یەکەم - سۆربۆن (بە پلەی شەرەف).
  • ڕێکخەری فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەکان - ھەولێر، ١٩٩٢.
  • نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەورووپا، ١٩٩٧.
  • نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا، ١٩٩٨–٢٠٠٩.
  • باڵیۆزی وەزارەتی دەرەوە لە بەغدا، ٢٠٠٩.
  • باڵیۆزی مفەوەزی کۆماری عێراق لە ئیتاڵیا، ٢٠١٠–٢٠١٥.
  • باڵیۆزی نادانیشتووی مفەوەزی کۆماری عێراق لە ماڵتا، ٢٠١١.
  • باڵیۆزی نادانیشتووی مفەوەزی و دەسەڵاتی کۆماری عێراق لە سان مارینۆ، ٢٠١٢.
  • کۆمیساری گشتی عێراق بۆ پێشانگای میلانۆ، ساڵی ٢٠١٥.
  • نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری عێراق لە ڕێکخراوی FAO - ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگاکانی تری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆما، ٢٠١٤.
  • ئەندامی مەکتەبی دەستەی بەڕێوەبەری بەرنامەی خۆراکی جیھانیی، بە نوێنەرایەتی وڵاتانی ئەندامی لیستی بی، ٢٠١١.
  • باڵیۆزی مفەوەزی کۆماری عێراق لە شانشینی ھۆڵەندا، ٢٠١٦.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Ambassador of Iraq presenting credentials to OPCW - Diplomat magazine». Diplomat magazine (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٩ی شوباتی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. «سفير العراق في روما يقدم أوراق اعتماده كسفير غير مقيم لدى جمهورية سان مارينو». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.