سەیفەدین خان غەفاری یۆرقوڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەیفەدین خان غەفاری یۆرقوڵ

لەدایکبوون١٨٦٠
مەرگ١٩٦٦
نەتەوەکورد
پیشەمامۆستای ئایینی
ئایینئیسلام (سوننە)
باوان
  • فەتحعەلی خان غەفاری (باوک)
خزمەکاننیزام غەفاری

سەیفەدین خان غەفاری یۆرقوڵ (١٨٦٠–١٩٦٦یۆرقوڵ) مامۆستا و موفتی و نووسەری ناوداری خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.[١][٢]

ژیاننامە[دەستکاری]

حاجی مەلا سەیفەدین خان غەفاری لە ئاوایی یۆرقوڵ سەر بە ناوچەی زێویە شارستانی سەقز لە دایک بوو. ئەو کوڕی فەتحعەلی خان کوڕی عەبدولغەفار سوڵتان، کوڕی یوسف سوڵتان، کوڕی حەسەنعەلی خان، کوڕی مستەفا خان، کوڕی عەباسقولی خان ئەردەڵانە کە لە کات و زەمانی خۆیدا حاکم و ئەمیری کوردستان ڕۆژھەڵات بووە. زۆربەی ژیانی خۆی بە فێرکاری و ئیمامەت و وەعز تەرخان دا و لە پێناو شەریعەتی ئیسلام خزمەتی بە خەڵک دەکرد. بە بڕوای خەڵک ئەو بێجگە لەوەی کە زانایێکی گەورە بوو، لە باری ڕۆحی و تەزکییە و عیرفان دا پلە و پایەی بەرزیێکی ھەبوو.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • لە نوسراوەکانی سەیفەدین خان غەفاری کە لە چاپ دراوە کتێبی «مەناسک محەممەدی»ە کە لە بارەی فقە و حەجەو ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی بریار لە سەقز چاپی کردووھ.[٣][٤]
  • ھەر وەھا پێنج ڕساڵە لە بارەی عەقیدە و کەلام و فەرقی نێوان شێعە و سوننە بە ناوی «ھدییە الملوک» کە بە شێوەی دەسنووس لە بەر دەستدایە و چاپ نەکراوە.
  • کتێبی «مونازەی مامۆستا مەلا ھەیبەت» لە بارەی تەڵاق

زۆربە کتێبە کانی سەیفەدین خان لە دوای پەنجا ساڵ لە کۆچی دوایی ئەو ھێشتا لە چاپ ندراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]