سەید محەمەد سەفایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

هونەرمەند محەمەد ئەحمەدی ناسراو بە “سەیدمحەمەدسەفایی “ساڵی 1311 هەتاوی لە گوندی بڵووز ی سەفاخانەی ناوچەی هەوشار لە دایک بوە نەخوێندەوار بووە و لە ژیانی دا سێ ژنی هێناوە ماوەی چوار ساڵ لە باشووری کوردستان ژیاوە کە لەگەڵ هونەرمەندحەسەن زیرەک پێکەوە لە خانوویەکدا کرێنشین بوون، لە شاری تیکاب و ساینقەڵا و بۆکان و لە شاری سەقز ژیاوە کە ئیستەیش بنەماڵەکەی لە شاری سەقز نیشتەجێن.

هونەرمەند سەیدمحەمەدسەفایی گەلێ گۆرانی لە کۆڕ و کۆبوونەوەکان و نێو ماڵ و دیوەخانەکانی ناوچەکانی هەوەتوو و تیلەکۆ و هەوشار تۆمار کرد کە لە شایی گۆڤەندان و بۆنە و موناسبەتە مللیەکاندا هەموو جارێ بە کەڵک وەرگرتن لە گۆرانییەکانی سەیدمحەمەد یاد و بیرەوەری رێز دەگرن، سەیدمحەمەد لەگەڵ گۆرانییەکانیدا بەردەوام فولکلۆر و داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکانی ناوچەکەی خۆیشی بەتایبەت لە بواری جلوبەرگ و زاراوەی هەر واپاراستوە و شەستەوشەقامە وشکارۆکانی شار و شارستانیەت نەیتوانی سۆرانی سپی و شاڵی سەوزو رەشتیەکەی پێ بگۆڕێت.

گۆرانییەکانی سەیدمحەمەد سەفایی زۆربەیان فولکلۆرن و لە زیندووراگرتنی بەرهەمی فولکلۆری گۆرانی کوردیدا دەستێکی باڵای هەبووە. هەتا بە ئێستە بە نەشەترین و بەزمیترین گۆرانی بێژی ناوچەکە بووە کە ئەو بەرهەمە تۆمارکراوانەی کە ئێستە لە بەردەست دایە نموونەی زیندووی ئەو کەیفخۆشی و بەشارەتەی نێو فەزای گۆرانییەکانی ئەو هونەرمەندەن. سەید محەمەد زۆرتر هەر بە ئامێری دەفەکەی خۆی گۆرانییەکانی رازاوەتر دەکرد چەندجارێکیش لە گەڵ هونەرمەندان ڕەشید فەیزنژاد، رەسووڵ میرزاپوور، فەردین تاهیری، عەلی عابدی و عووسمانە سوور گۆرانییان تۆمار کردووە….. بەداخەوە ئەم هونەرمەندەی دەڤەری سەقز ساڵی 1373 هەتاوی نەخۆشی شێرپەنجەی پیا ئەپێچێ و لە رێکەوتی 8/9/1374 هەتاوی کۆچی دوایی کرد و لە شاری سەقز لە گۆڕستانی شاناز لە نێو خەم و پەژارەی کەسوکاری و شەیدایانی گۆرانییەکانی سەیدمحەمەدسەفایی ئەسپەردەی خاک کرا.

سەرچاوە[دەستکاری]