سەکۆ (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سەکۆیەکە (فیلم)ەوە ڕەوانە کراوە)

سەکۆ (بە ئینگلیزی: The Platform) (بە ئیسپانی: El Hoyo) فیلمێکی خەیاڵی زانستییە، لە ٢٠١٩ لە ئیسپانیا بەرھەم ھاتووە، لە دەرھێنانی گالدێر گاستیلۆ ئۆرۆتیایە.

بۆ یەکەم جار ئەم فیلمە لە میھرەجانی سینەمایی نێودەولەتی تۆرەنتۆ نمایشکرا، کە خەڵاتی شێتەکانی نیوەشەو و خەڵاتی بینەرانی وەرگرت.

چیرۆک[دەستکاری]

لە بەندیخانەیەکی ستوونی چەندین نھۆمی سەکۆیەک درووستکراوە کە خوانێکی خواردنی لەسەرە بۆ بەندییەکان، ھەر نھۆمێک یەک ژووری بەندیخانەیە کە لەھەر ژوورێک دوو بەندی لێی دەژیێن، ڕۆژانە بەھۆی سەکۆیەکی چیمەنتۆیی ژەمی خواردن بۆیان شۆڕدەکرێتەوە تا دەگاتە دوایین نھۆم، بەڵام تا خواردنەکە دەگاتە بەشەکانی خوارەوە زەڵکاوێکی قێزەون درووستدەکات دەمینێتەوە.

ھەڵوێستەکان[دەستکاری]

ماڵپەری ڕۆتن تۆمیتۆز ئاماژەی بەوەکردووە کە لە ٨٢٪ ڕەخنەکانی ھەڵوەستە و ڕەخنەی ئەرێنی بوون، بەشێوەیەکی گشتی بە پێوەری ١٠/٧٫٠٨ ھەڵسەنگاندنی بۆکراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]