سەنجەرخان وەزیری
سەنجەرخان وەزیری | |
|---|---|
| نازناو(ەکان) | سەردار ئەکرەم |
| لەدایکبوون | سنە، پارێزگای کوردستان، ئێران |
| مردن | ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩١٨ نەڕان، پارێزگای کوردستان |
| پێکدادانەکان/جەنگەکان | جەنگی جیھانی یەکەم |
سەنجەرخان وەزیری نەڕانی ناسراو بە سەردار ئەکرەم،[١] سەرکردەی شۆڕشگێڕ و دژە داگیرکەری ڕووسیا و بەریتانیا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، کوڕی میرزا محەممەد خاونی گوندی نەڕان سەر بە شاری سنە و کوڕی جەیران خانم لە بنەماڵەی ئەردەڵان (بنەماڵەی حاکمانی کوردستان) و کوڕی چوارەمی بنەماڵەیەکی ٩ کەسییە.[٢] سەنجەرخان لە بنەماڵەی ناسراوی وەزیرییەکانی شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە،[٣]
بنەماڵە
[دەستکاری]سەنجەرخان لە بنەماڵەی ناسراوی وەزیرییەکانی شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، وەزیرییەکان بەھۆی تواناکانیان لە بواری ژمێریاری و کار و باری دیواندا و پێویستیی ئەردەڵانییەکان بەم زانستە، وەزیرییەکان شوێپێیەکی قایم بۆ خۆیان لەناو میرنشینی ئەردەڵاندا دروست دەکەن، بنەماڵەی وەزیری بە چوونە ناو دامودەزگای دەسەڵاتداریی ئەردەڵان، دەبنە خاوەن نازناو و پێگەی تایبەت بە خۆیان و نازناوی میرزا بە واتای سکرتێر و نووسەریان پێ دەبەخشرێت. لە سەردەمی ئەمانوڵڵاخانی ئەردەڵاندا کەسێک لە وەزیرییەکان بە ناوی میرزا لوتفوڵلا گوندی نەڕان دەکڕێت و لەو گوندە نیشتەجێ دەبێت، سەنجەرخان لە نەوەکانی میرزا لوتفوڵڵا بوو.
ژیان
[دەستکاری]سەنجەرخان کوڕی میرزا محەمەدی وەزیری خاوەنی ئاوایی نەڕانی سەر بە شاری سنەیە، ناوی دایکی جەیران خانمی ئەردەڵانە، جەیران خانم ژنی دووەمی میرزا محەممەد بوو، دوو کوڕی بە ناوەکانی سەنجەر و یەدوڵڵا ھەبوو. لە دوای مردنی میرزا محەممەد، سەنجەر خان بەھۆی ناکۆکی لەگەڵ براکانی، ناچار بوو گوندەکەی خۆی جێ بھێڵێت و ڕووی کردە ناوچەی کولیایی، لە سنووری کرماشان و لە شارستانی سونقوڕ، بوو بە چەکداری ئەمانووڵڵا خانی فەرھەنگ.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ تاریخ مشاھیر کرد: امرا و خاندانھا (بخش دوم). تاران: سروش. لاپەڕە ٥٨١. ژپنک ٩٧٨-٩٦٤-١٢-٠١٩٥-٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «ئەو کوردەی ڕوسیا و بریتانیای شکست دا بە خیانەتی براکەی کوژرا». www.peyserpress.com. پەیسەر پرێس. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «لە شاری سنە یادی سەنجەرخان بەرز نرخێندرا». www.asoyroj.com. ئاسۆی ڕۆژھەڵات. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ کەمەندی، عەباس. حماسەی سنجەرخان (سردار اکرم) (بە فارسی). سنە: علمی کالج. ژپنک ٩٧٨-٦٠٠-٥٨٢٧-٩١-٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.