بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەمەر بەدەوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەمەر بەدەوی

سەمەر بەدەوی، لە ساڵی ٢٠١٢ لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی دا
لەدایکبوون
سەمەر مەحمـەد بەدەوی

(١٩٨١-٠٦-٢٨) ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٨١ (تەمەن ٤٣ ساڵ)
شانشینی عەرەبی سعوودییە
نەتەوەسعودی[١]
پیشەچالاکوانی مافی مرۆڤی ئافرەتان
ناسراوە بە
  • ناکۆکییەکان و دادگاییکردن لەگەڵ باوکی لەسەر سیستمی پاراستنی ژنان لە سعودیە
  • بەشداریکردن لە بزووتنەوەی شوفێریکردنی ژنان
  • سکاڵا لەدژی وەزارەتی شارەوانی لەسەر کاندیدنەبوونی لە ھەڵبژاردنەکانی شارەوانی ٢٠١١
ئایینئیسلام
ھاوسەروەلید عەبدولخەیر
مناڵ(ەکان)١ کوڕ,[٢] ١ کچ[٣]
خزمەکانڕەیف بەدەوی (برا)
ئینساف حەیدەر (براژن)

سەمەر محەممەد بەدەوی[١] (لە دایکبووی ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٨١)[٢][٤] چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی سعودییە.[٥] سەمەر لەگەڵ باوکی سکاڵایان لەدژی یەک تۆمارکرد.[٢][٦] سکاڵاکەی باوکی لەسەر یاخیبوونی کچەکەی بووە لەسەر سیستمی پاراستنی ژنان لەلایەن پیاوانەوە ، لەبەرامبەردا سکاڵاکەی سەمەر لەبارەی گوێنەدانبوو بە ویستەکانی خۆی لەبارەی ھاوسەرگیریکردن.[٢] دوای ئەوەی سەمەر چەند دانیشتنێکی دادگایی لەکیس چوو لەبارەی سزادانی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو لە ڕۆژی ٤ی نیسانی ٢٠١٠.[٢] لە تەممووزی ٢٠١٠، دادگای گشتی جەددە داواکاری سەمەری جێبەجێکرد، بۆ ڕۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ ئازادکرا،[٧] وە سیستمی پاراستنی ئەو خرایە سەر ئەستۆی خاڵی.[٤] لەوکاتە لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی داواکاری ھەبوو بۆ ئازادکردنی سەمەر. ڕێکخراوی کۆمەڵگای یەکەمی مافەکانی مرۆڤ کە ڕێکخراوێکی ناحکومییە، دەستگیرکردنی سەمەری بە دوور لەیاسا دانا.[١]

سەمەر لە ساڵی ٢٠١١، سکاڵای لە دژی وەزارەتی شارەوانی تۆمارکرد، لەبەرامبەر ڕەتکردنەوەی خۆتۆمارکردنی بۆ ھەڵبژاردنەکانی شارەوانی ٢٠١١.[٨] لە ساڵانی ٢٠١١ - ٢٠١٢ بەشداریکرد لە کەمپەینی شوفێریکردن لە سعودیە، لە حوزەیرانی ٢٠١١ یارمەتی ژنانی دیکەی دەدا بۆ شوفێریکردن ئەمەش بەمۆڵەتی پۆلیس و دادگا.[٩] لە تشرینی دووەمی ٢٠١١، لەگەڵ مەنال شەریف سکاڵایان لەدژی بەڕێوبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی سعودیە تۆمارکرد لەسەر پێنەدانی مۆڵەتی شوفێری.[١٠][٥][١١] لە ٨ی ئازاری ٢٠١٢، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا، سەمەر خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١٢][١٣]

لە ساڵی ٢٠١٨، جارێکی دیکە سەمەر لەلایەن دەسەڵاتدارانی سعودیە دەستگیردەکرێتەوە،[١٤] ڕاستەوخۆ کەنەدا لەڕێگای دیپلۆماتکارانەکانی لە سعودیە، داوای ئازادکردنی سەمەر دەکات.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب «October 18, 2010 Human Rights First Society (HRFS) Statement». Human Rights First Society. ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا ب پ ت «Saudi Arabia: Where Fathers Rule and Courts Oblige». Human Rights Watch. ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  3. ^ https://www.amnestyusa.org/press-releases/arrest-of-human-rights-defender-samar-badawi-in-saudi-arabia-latest-attempt-to-intimidate-activists/
  4. ^ ئ ا «Saudi woman jailed for disobeying father freed - Governor of the Makkah region ordered the release of Samar Badawi». Emirates 24/7/AFP. ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا «Saudi women launch legal fight against driving ban». Daily Telegraph/AFP. ٦ی شوباتی ٢٠١٢. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  6. ^ «Saudi woman 'jailed for trying to end abuse'». BBC News. ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  7. ^ Sidiya، Fatima (٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠). «Samar out of jail, in uncle's custody». Arab News. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە. ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ «Aspiring woman voter takes ministry to court». Saudi Gazette. ٢٩ی نیسانی ٢٠١١. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە. ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ «Saudi Authorities To Try Woman For Driving». WCMH-TV/AP. ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە. ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ «Saudi women in drive ban legal bid». The Independent/AP. ٥ی شوباتی ٢٠١٢. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  11. ^ Abu-Nasr، Donna (٤ی شوباتی ٢٠١٢). «Saudi Woman Sues Traffic Agency for Refusing Driver's License». Bloomberg L.P. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  12. ^ «2012 International Women of Courage Award Winners». US Dept of State. ٥ی شوباتی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  13. ^ «Samar Badawi Receives an International Women of Courage Award». U.S. Government. ٨ی ئازاری ٢٠١٢. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  14. ^ Saudi Arabia expels Canada’s ambassador, freezes trade with Ottawa ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., August 5, 2018