بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەمەد (ناوی خوا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەلسەمەد یەکێکە لە ناوەکانی خودا لەئیسلامدا، واتا جێی مەبەست و جێی نیازە لە ھەموو پێویستییەکدا و پێویستی بەکەس نییە، و و سیفات تەواوەو کەس لەسەرو ئەوەوە نییەو سەرداری نییە.[١]

لەقورئاندا

[دەستکاری]

﴿اللَّهُ الصَّمَدُ ۝٢ [ئیخلاس:٢] (کوردی: ھەموو دروستکراوەکان پێویستیان بە خوای گەورەیە و خوای گەورە پێویستی بە ھیچ کەسێک نییە، یاخود صەمەد واتە: ئەو خوایەی کە ئەوەندە گەورەیە لە گەورەییدا کامڵ بووەو گەیشتووەتە ئەوپەڕی گەورەیی، و لە کاربەجێییدا کاربەجێیییەکەی لەوپەڕی تەواویدایە، و زانیارییەکەی لەوپەڕی تەواویدایە، و گەورەیی و بەرزی و بڵندی لەوپەڕی تەواویدایە، و دەسەڵاتی لەوپەڕی تەواویدایە، و ھەموو سیفاتە بەرزەکانی لەوپەڕی تەواویدایەو گەیشتووەتە ئەوپەڕی تەواوی، یاخود وتراوە: (الصَّمَدُ) بەمانای (السَّید) دێت واتە: گەورە، یاخود صەمەد ئەو خوایەی کە ھەمیشە دەمێنێ لە دوای ئەوەی کە دروستکراوەکان ھەموو تیائەچن و لەناوئەچن خوای گەورە ھەر دەمێنێ، یاخود (الصَّمَدُ) بەمانای ئەو خوایەی ھەمیشە زیندووەو ھەمیشە دەمێنێ و لەناوچوونی بەسەردا نایات، یاخود ئەو خوایەی کە خواردن و خواردنەوە ناخوات و پێویستی نییە، یاخود ئەو خوایەی کە لە کەس نەبووەو کەسی لێ نەبووە ھەموو ئەو مانایانە تەواون.)

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "أسماء اللە الحسنی کما وردت فی القرآن الکریم والسنة". www.islamweb.net (بە عەرەبی). Retrieved 2024-07-08.