بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەماوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەماوە
وڵاتعێراق
پایتەختیپارێزگای موسەنا
دابەشکاریی کارگێڕیپارێزگای موسەنا
پۆتانی شوێن٣١°١٩′٠″N ٤٥°١٧′٠″E، ٣١°١٩′٥٥″N ٤٥°١٧′٤٠″E
دانیشتووان٢١٥٬٠٠٠
بەرزی لە ئاستی دەریا٩±١ مەتر
کۆدی پۆستە66001

سەماوە شارێکی عێراقییە و دەکەوێتە باشووری عێراق لە کەناری ڕووباری فورات. ناوەندی پارێزگای ئەلموسەنایە. دەکەوێتە ٢٨٠ کم لە باشووری ڕۆژھەڵاتی بەغداوە. ژمارەی دانیشتووانی شارەکە لە ساڵی ٢٠١٢دا بە نزیکەی ٤٢٠ ھەزار کەس مەزەندە کراوە ساڵی ٢٠٠٢دا نزیکەی ٢٥٠ ھەزار کەس بووە. شارەکە دەکەوێتە سەر ڕووباری فورات و بە درێژایی ھەردوو کەنارەکەی لە ناوچەی شامییە و جەزیرە درێژ دەبێتەوە. بەشی کۆنی شارەکە چەندین ناوچە و بازاڕ لەخۆدەگرێت، وەک بازاڕی مەسقووف و گەڕەکی جولەکەکان. سەماوە بە بەرفراوانی باخچەی خورما دەورە دراوە، کە لە سەرانسەری عێراقدا بەناوبانگە، بەجۆرێک گۆرانییەکی بەناوبانگی عێراقی ھەیە بە ناوی «خورمای سەماوە». دەریاچەیەکی قووڵ و خوێ بە ناوی دەریاچەی ساوە لە نزیک شارەکە ھەڵکەوتووە.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]