سەلمان خان (مامۆستا)
سەلمان خان | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٦ |
| نەتەوە | بەنگلادیشی - ئەمریکی |
| ڕێکخراو | ئەکادیمیای خان |
| ئایین | ئیسلام |
| ھاوسەر | ئومەیمە ماڤی |
سەلمان خان (لەدایکبووی ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٦ لە ئەمریکا) ڕاھێنەری پەروەردەیی بەنگلادیشی-ئەمریکییە، دامەزرێنەری ئەکادیمیای خانە، خان کەسێکی موسڵمانە و لەگەڵ ڤیزیکێک (ئومەیمە ماڤی) ژیانی ھاوسەری پێکھێناوە و لە سانفرانسیسکۆ دەژی لەگەڵ منداڵەکانی.
ئەکادیمیای خان
[دەستکاری]سەلمان خان دامەزرێنەری ئەکادیمیای خانە کە تایبەت بە فێرکردن و پەروەردە. خان، بیرۆکەی خان ئەکادیمی بەھۆی ئەو فێرکارییانەی سەلمان بوو بۆ ئامۆزاکەی کە لەسەرەتادا لە یاھوو و دواتر لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ەوە لە یوتیوب بڵاوکرانەتەوە ئینجا بوو بە ئەکادیمی و ماڵپەڕی تایبەت.
لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٤ کەناڵی خان ئەکادیمی گەیشتە ٢٬٢٠١٬١٦٢ سەبسکرایب لە یوتیوب لەگەڵ بینینی ڤیدیۆکان بۆ ٤٩٢ میلیۆن جار.[١]
لە ساڵی ٢٠١٢ سەلمان خان لەلایەن تایم (گۆڤار)ەوە وەک ١٠٠ کەسایەتی کاریگەری جیھان دەستنیشانکرا.[٢]
پلەی زانستی
[دەستکاری]سەلمان خان خاوەنی چەندین بڕواننامەی زانستییە لەوانە،