بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەلام فەرماندە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
« سەلام فەرماندە »
گۆرانی
سەردێڕی کوردیسڵاو فەرماندە
چەشندروشم
ماوە٧:٣٨
نووسەرسەید مەھدی بەنیھاشمی لەنگروودی
زمانفارسی
بەرھەمھێنەرتەلەڤیزیۆنی دەنگ و ڕەنگی گێڵان

سەلام فەرماندە یان سڵاو فەرماندە (بە فارسی: سلام فرمانده) گۆرانییەکی فارسییە کە لەلایەن ئەبووزەر ڕووحییەوە بەرھەم ھێنراوە. گۆارنییەکە باس لە درێژەدانی ڕێگای بەرژەوەندیی شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران لەلایەن دەیە نەوەدییەکانەوە و قاسم سولەیمانی[١] و ئیمام مەھدی دەکات. گۆرانییەکە لە ڕێگای پرۆپاگەندەی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بەکاردەهێنرێت.


گۆرانییەکە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢ چەند کاتژمێر پێش ساڵی نوێ (خاکەلێوە یان فەروەردینی ١٤٠١ی ھەتاوی) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرایەوە و دواتر لە مانگەکانی نیسان و ئایاری ٢٠٢٢دا کەوتە بەرچاو. گۆرانییەکە تیشک دەخاتە سەر بەشداریی نەوەی نوێ لە پشتیوانیکردنی شۆڕشی ئیسلامی و بیروڕای حکوومەتی کۆماری ئیسلامی. ڕێکخراوەکان چالاک بوون لە کۆکردنەوەی قوتابییەکانی قوتابخانەکان بۆ پێکھێنانی ژمارەیەکی زۆر بۆ وتنەوەی گۆرانییەکە، کە گەورەترینیان لە یاریگای ئازادی بەڕێوە چوو.[٢]

بەپێی سەرچاوەی میدیاکان و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئەو گۆرانییە ھەتا ئێستا لە چەندین وڵاتی تر بڵاو کراوەتەوە.[٣]

ئەو گۆرانییە بێجگە لە فارسی بۆ چەندین زمان وەرگێرانی بۆ کراوە، لەوانەش ئیسپانی، فەڕەنسی، عەرەبی، ئوردوو، ئازەربایجانی، پەشتۆ، کوردی، مالایی، سەواحیلی و کەشمیری.[٤][٥][٦][٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Esfandiari، Golnaz. «Iranian Religious Song Seen As Attempt To Indoctrinate Children». RadioFreeEurope/RadioLiberty (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. «'Hello Commander,' a choir of new generation's support for Islamic Republic». Pars Today (بە ئینگلیزی). ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢. لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. «ارسال پنج هزار ویدئو برای پویش "سلام فرمانده"». Mehr News Agency (بە فارسی). ١١ی ئایاری ٢٠٢٢. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. «اجرای سرود سلام فرمانده در مدرسه‌ای در کشمیر». خبرگزاری مهر | اخبار ایران و جهان | Mehr News Agency (بە فارسی). ١٣ی ئایاری ٢٠٢٢. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. «سرود "سلام فرمانده" در پاکستان؛ اجتماع بزرگی دیگر در لاهور - ایرنا». www.irna.ir. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. «سلامی که جهانی شد». IRIB NEWS AGENCY (بە فارسی). ٢١ی نیسانی ٢٠٢٢. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. «Farmandeh». ISNA (بە فارسی). ١٩ی ئایاری ٢٠٢٢. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.